Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

تۆمارکردنی وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا

بابەت

ڤیزای شێنگن

وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا بەڕێی ئۆنلاین و لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیای VFS Global تۆماردەکرێن. وادەکانی یەک هەفتە رۆژانی یەکشەم لە کاتژمێر 10ی بەیانی (لە 9 بۆ 13 رۆژ پێشوەختە) دەکرێنەوە.

لەکاتی تۆمارکردنی وادەدا، پێویستە یەکێک لەم مەبەستانە هەڵبژێرن:

  • گەشتیاری
  • سەردانی کەسوکار و دۆستان
  • گەشتی رەسمی یان بازرگانی
  • بەشداریکردن لە کۆنفڕانس
  • کولتوور
  • پزیشکی
  • ئازادیی هاتوچۆ بۆ هاوسەر و منداڵانی هاوڵاتییان یەکێتی ئەوڕوپا

تکایە بەر لە تۆمارکردنی وادە، پەڕەکانی زانیاری سەبارەت بە بەڵگەنامە پێویستەکان بە گوێرەی مەبەستە جیاوازەکانی گەشت کە لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیای VFS Global هەن بە وردی بخوێننەوە. مەبەستی سەردانەکەتان دەبێ لەگەڵ بەرنامەی سەفەرەکەتان یەکبگرێتەوە.

هەم پێشکەشکردنی داواکارییەوە هەم وەرگرتنەوەی وەڵامەکەی راستەوخۆ لای کۆمپانیای VFS Global دەبێت.


کۆکردنەوەی خێزان بۆ لای هەڵگرانی رەگەزنامەی ئەڵمانی، هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوڕوپای نیشتەجێی ئەڵمانیا و بیانیانی خاوەن مۆڵەتی مانەوەی Niederlassungserlaubnis

لە رۆژی 1/1/2024ـەوە وادەی پێشکەشکردنی داواکاری کۆکردنەوەی خێزان بۆ لای هەڵگرانی رەگەزنامەی ئەڵمانی، هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوڕوپای نیشتەجێی ئەڵمانیا و بیانیانی خاوەن مۆڵەتی مانەوەی Niederlassungserlaubnis راستەوخۆ لەڕیی کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیاوە لە هەولێر دادەنرێن. ئێوە لە رۆژی 15/11/2023ـێوە دەتوانن ناوی خۆتان لە لیستی چاوەڕوانی بۆ تۆمارکردنی وادەیەک بنووسن.

وادەکان سێ مانگ پێشوەخت دەکرێنەوە.

پێدانی وادەکان هەروەک کارکردن لەسەر داواکارییەکان بە ریز دەبێت.

تکایە ئاگادار بن کە بە هۆی خواستی زۆرەوە لەوانەیە ماوەی چاوەڕوانکردن درێژ بێت.

لینکی سیستەمی تۆمارکردنی وادە:

https://service2.diplo.de/rktermin/extern/choose_realmList.do?request_locale=de&locationCode=erbi

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە