Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

تۆمارکردنی وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا

بابەت

کونسوڵگەریی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر بە مەبەستی پێدانی وادە بۆ پێشکەشکردنی ڤیزا لەگەڵ کۆمپانیای VFS.Global کار دەکات.
سەرەتا پێویستە ئەوە بزانن، بۆ چ مەبەستێک داوای ڤیزا دەکەن:

-------------------------------------------------

ڤیزای شێنگن

وادەکان راستەوخۆ لە رێی سایتی VFS.Global تۆمار دەکرێن. وادەکانی هەفتەیەک لە رۆژانی هەینی، کاتژمێر دەی بەیانی دەکرێنەوە.

لە کاتی تۆمارکردنی وادەدا پێویستە یەکێک لەم جۆرانە هەڵبژێرن:

  • گەشتیاری
  • سەردانی کەسوکاری و دۆستان
  • سەردانی بازرگانی
  • بەشداریکردن لە کۆنفڕانسەکاندا
  • کولتووری
  • چارەسەری نەخۆشی
  • جوڵانەوەی ئازادانەی هاوسەری هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوڕوپا

پێشکەشکردنی داواکاری و وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەی راستەوخۆ لای VFS.Global دەبێت.


گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە