Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

فۆڕمی ئەلیکترۆنی - ڤیزای نیشتمانی

بابەت

تکایە فۆڕمی ئەلیکترۆنی داواکاریی ڤیزا پڕ بکەنەوە.

لە رێگای ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن فایلێکی پی دی ئێف درووست بکەن، کە دەکرێت بە ئاسانیی چاپ و واژۆ بکرێت. زانیاری پێویست سەبارەت بە چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە لینکەکەی دواتر هەن.

دوای چاپکردنی فۆڕمەکە، تکایە وردبینی لە تەواوی زانیارییەکاندا بکەن. لە بیرتان نەچێت لاپەڕەکانی 4 و 5 و 6 واژۆ بکەن. ئەم فۆڕمە لەگەڵ تەواوی بەڵگەنامە پێویستەکانی دیکە لە رۆژی وادەکەتاندا ببەن بۆ کۆمپانیای ئای داتا.

https://videx-national.diplo.de

ئەگەر نەتانتوانی فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکە پڕبکەنەوە، ئەوا دەتوانن ئەو فۆڕمەی لە ژێرەوە وەک پی دی ئێف دانراوە پڕبکەنەوە. تکایە ئاگاداربن کە کارکردن لەسەر فۆڕمی پڕکراوە بە دەست کاتی زیاتری دەوێت، چونکە تەواوی زانیارییەکان تۆمار دەکرێنەوە.

فۆڕمی داواکاریی، پەڕەی زانیاریی و زانیاری دیکەی پێویست لە خوارەوە دەستدەکەون:

بابەتی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە