Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ڤیزا بۆ مانەوەی کەمتر لە 90 رۆژ - ڤیزای شێنگن

Schengen Visum

Schengen Visum, © colourbox

بابەت

لێرە تازەترین زانیاری و فۆرمەکانی پێویست بۆ سەردانەکەتان بۆ ئەڵمانیا دەست دەکەون.

تکایە رەچاوی زانیارییەکانمان سەبارەت بە تۆمارکردنی وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا و پەڕەکانی زانیاری لەسەر سایتی کۆمپانیای VFS Global سەبارەت بە بەڵگەنامە پێویستەکان بە پیی مەبەستی گەشتەکە بکەن.

-------------------------------------------

گازندە لە پڕۆسەی ڤیزای شێنگن

داواکارانی ڤیزای شێنگن دەتوانن لە رێگای گلەیی و گازاندەکانیان سەبارەت بە مامەڵەی کارمەندانی کونسوڵگەریی، مامەڵەی کۆمپانیای VFS Globa یان پڕۆسەی داواکردنی ڤیزا بگەیەنن. تکایە بۆ ئەم مەبەستە لەکاتی بەکارهێنانی فۆڕمی پەیوەندیکردن بە کونسوڵگەریی گشتی "گازندە سەبارەت بە پڕۆسەی داواکردنی ڤیزای شێنگن" هەڵبژێرن. تکایە ئاگادار بن لەوەی کەوا تەنیا ئەو گلەییانەی بە زمانی ئەڵمانی یاخود ئینگلیزی دەنێردرێن، رەچاو دەکرێن. ئەو گلەییانەی بە زمانێکی دیکەی جیا لەو دوو زمانە دەنێردرێن، رەچاو ناکرێن. تکایە لە خانەی بابەت، یەکێک لەو سێ بژاردەیە بنووسن:

ا. گازندە لە رەفتاری کارمەندانی کونسوڵگەری

ب. گازندە لە رەفتاری کۆمپانیای VFS Global

ج. گازندە لە پڕۆسەی داواکردنی ڤیزا

دوای گەیشتنیان، ئێمە لێکۆڵینەوە لە گازندەکانتان دەکەین.

تێبینییەکی گرنگ: لە رێگای فۆڕمی گەیاندنی گلەیی و گازندەکان هیچ رێکارێکی یاسایی سەبارەت بە بڕیاردان بە رەتکردنەوە، پوچەڵکردنەوەی ڤیزا، بەتایبەیش داوای چاوپێداخشاندنەوە، وەرناگیرێن.


بابەتی زیاتر

ڤیزای شێنگن وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا بەڕێی ئۆنلاین و لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیای VFS Global تۆماردەکرێن. وادەکانی یەک هەفتە رۆژانی یەکشەم لە کاتژمێر 10ی بەیانی (لە 9 بۆ 13 رۆژ پێشوەختە)…

تۆمارکردنی وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا

تکایە فۆڕمی ئەلیکترۆنی داواکاریی ڤیزا پڕ بکەنەوە. لە رێگای ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن فایلێکی پی دی ئێف درووست بکەن، کە دەکرێت بە ئاسانیی چاپ و واژۆ بکرێت. زانیاری پێویست سەبارەت بە چۆنێتی…

فۆڕمی ئەلیکترۆنی - ڤیزای شێنگن

بابەتی هاوشێوە

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە