Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

لە کوێ و چۆن دەتوانم داوای ڤیزایەکی نیشتمانی بکەم؟

بابەت

VIS - Visa Information System
VIS - Visa Information System© EU Komission

داواکردنی ڤیزای نیشتیمانی بە مەبەستی مانەوەی ماوەدرێژ

(بەتایبەت لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی خێزان یاخود بۆ مەبەستی خوێندن)

داواکاریی پێدانی ڤیزای نیشتمانی لەلایەن خودی کەسی داواکەرەوە لە بەشی ڤیزای کونسوڵگەریی گشتیی پێشکەش دەکرێت. بۆ داواکردنی ڤیزای ماوەدرێژ لە ئەڵمانیا پێویستە منداڵانیش (هەتا کۆرپەلەیش) لە بەشی ڤیزا ئامادەبن. کەسانی تەمەن سەرووی دوانزە ساڵ پەنجەمۆریان وەردەگیرێت.

ئێوە دەتوانن داواکاریی ڤیزاکەتان لە کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر پێشکەش بکەن، ئەگەر هاتوو نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، واتە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە بن.

بۆ هەموو داواکارانی دیکە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا تایبەتمەندە:

http://www.irak.de/Vertretung/irak/de/04/Visa.html

بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی پێویستە پێشوەخت لە رێگای ژمارە تەلەفونی 00902129708448 وادەیەک لای کۆمپانیای ئای داتا iData تۆمار بکرێت. رەسمی تۆمارکردنی وادە بریتییە لە شەش دۆلار کە دەکرێت بە کرێدیتکارت یاخود حەواڵەی بانکی لە رێی بانکی BBAC لە هەولێر بدرێت. بە گوێرەی شێوازی دانی پارەکە دەکرێت رەسمی دیکەی بێنە سەر، کە بڕەکەی بە بانک و شێوازی دانی پارەکەوە بەندە. تۆمارکردنی وادە تەنیا لە رێگای تەلەفونەوە دەبێت.

زیانیاری زیاتر سەبارەت بە تۆمارکردنی وادە لەسەر سایتی کۆمپانیای ئای داتا دەستدەکەون:

http://iraq.idata.com.tr/en/national_visa.html

فۆرمی داواکاریی هەم لای کونسوڵگەریی گشتیی و هەمیش لەسەر سایتەکان بە شێوەی PDF دەستدەکەون. فۆرمەکان خۆڕایین.

تەنیا ئەو داواکارییانە وەردەگیرێن کە بێ کەموکورتین و بەڵگەنامە پێویستەکانیان لەگەڵن. کار لەسەر داواکاریی ناتەواو ناکرێت و ئەمە دەبێتە مایەی ئەوەی پێویست بە دووبارە تۆمارکردنەوەی وادە بکات.

تەنیا ئەو پاسپۆرتانە ڤیزایان لێدەدرێت کە لەماوەی دە ساڵی بەر لە داواکردنی ڤیزا دەرچوون. پاسپۆرتی کۆنتر ڤیزایان لێنادرێت. هەروەها پێویستە پاسپۆرتەکە لانی کەم دوو لاپەڕەی بەتاڵی تێدا مابن و لانی کەم لە ساتی کۆتاییهاتنی سەفەرەکەدا سێ مانگ ماوەی کارپێکردنی مابێت.

وێنە پێویستەکان دەبێت بایۆمێتری بن، واتە وێنەکان نابێت لە شەش مانگ کۆنتر بن و دەبێت قەبارەیان 45 بە 35 ملیمەتر بێت.

واباوە کە تەنیا ئەو بەڵگەنامانە پێشکەشبکرێن کە لە پەرەی زانیارییەکاندا هاتوون. لەوانەیە لە حاڵەتی تایبەتدا پێویست بە پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی زیاتر و وەرگێڕانی ئەڵمانیش بکات.

لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە پسوولەیەکی سپی دەدرێت بە کەسی داواکەر. تکایە لە هەر سەردانێکدا ئەم پسوولەیە لەگەڵ خۆتان بهێنن. ئەگەر پێویست بە ناردنی بەڵگەنامەی زیاتریش بکات، تکایە کۆپییەکی ئەم پسوولەیەیان لەگەڵ رەوانە بکەن.

بابەتی هاوشێوە