Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ڤیزا بە گوێرەی یاسای ئازادیی هاتوچۆکردنی یەکێتی ئەوروپا

EU-Schild - Passkontrolle

Passkontrolle, © picture alliance / ZB

بابەت

مافی هاوڵاتیانی بەریتانی و ئەندامانی خێزانەکانیان لەمەڕ ئازادیی هاتوچۆکردنیان لە یەکێتی ئەوروپادا لەو کاتەدا کۆتایی دێت، کە شانشینی یەکگرتوو یەکێتی ئەروپا جێدەهێڵێت یاخود ئەو کاتەی کە وەک ماوەی راگوزەر بە گوێرەی رێکەوتنی دەرچوون دیاری دەکرێت، کۆتایی دێت.

تا ئەو کاتە ئەندامانی خێزانی غەیرە ئەوروپی هاوڵاتیانی بەریتانی دەتوانن سوود لەو مافانە وەرگرن، کە بە گوێرەی رێنوێنییەکانی ئازادیی هاتوچۆکردن و ئاسانکردنی ڤیزا هەیانە. ئەو ئەندامی خێزانانە مافی داواکردنی خێرا و بێبەرامبەری ڤیزایان هەیە.

لە رۆژی دەرچوون یاخود کۆتاییهاتنی ماوەی راگوزەر ئەو مافانەی بەندن بە ئازادیی هاتوچۆکردن و ئاسانکارییەکانی تایبەت بە ئەندامانی خێزانی غەیرە ئەوروپی هاوڵاتیانی بەریتانی، هەم سەبارەت بە ئاسانکارییەکانی ڤیزا و هەمیش سەبارەت بە پەڕینەوە لە سنوورەکان، کۆتاییان دێت.

دوای دەرچوون یاخود کۆتاییهاتنی ماوەی راگوزەر، پێویستە ئەو گەشتیارانەی هەڵگری ڤیزایەکن کە بۆ ئەندامانی خێزانی هاوڵاتییەکی بەریتانی بە پێی بنەمای ئازادیی هاتوچۆکردن دەرکراوە، لە خاڵە سنوورییەکاندا تەواوی ئەو بەڵگەنامانەیان لە بەردەستدا بن کە بۆ هاتنە ناو ناوچەی شێنگن پێویستن، وەک بەڵگەنامەی شوێنی مانەوە، پشتگیریی کارکردن، توانای دارایی گوزەران، داوەتنامە یاخود بلیتی فڕۆکەی گەڕانەوە، هەروەها بەڵگەنامە سەبارەت بە رەوشی ئابووری لە وڵاتەکەی خۆیدا و نیازی گەڕانەوە و دەرچوون لە وڵاتانی شێنگن دوای کۆتاییهاتنی ماوەی ڤیزاکە.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە