Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

چۆن دەتوانن لە پڕۆسەی داواکردنی ڤیزادا توانستی زمانی ئەڵمانی بسەلمێنن؟

بابەت

لە چوارچێوەی پرۆسەی داواکردنی ڤیزادا، داواکاران پێویستە بە گوێرەی مەبەستی مانەوەیان لە ئەڵمانیا (لەوانە کۆکردنەوەی خێزان، کۆچکردنی دواتر بۆ منداڵان لە تەمەنی 16 ساڵی، کارکردن لە کەرتی تەندروستیدا) توانستی زمانی ئەڵمانییان لە ئاستی گونجاو بە گوێرەی رێنماییەکانی هاوبەشی ئەوڕوپیدا بسەلمێنن. ئێوە دەتوانن لە پەڕەکانی زانیاری تایبەتدا بزانن کام ئاست پێویستە بۆ مەبەستی مانەوەتان.

وەک بەڵگە پێویستە بڕوانامەی تاقیکردنەوەی زمان کە لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی زمانی ستانداردکراو بەپێی پێوەرەکانی „کۆمەڵەی تاقیکەرەوەکانی زمان لە ئەوروپا (ALTE)“ دەرچووە، پێشکەش بکرێت.

بۆیە لە ئێستادا تەنها بڕوانامەی تاقیکردنەوەی زمانی ئەم لایەنانەی خوارەوە لە پرۆسەی داواکردنی ڤیزادا لە کونسوڵگەریی گشتی لە هەولێر دانیان پێدا دەنرێت:

· پەیمانگای گۆتە،

· کۆمەڵەی نەمسایی دیپلۆمی زمانی ئەڵمانی (ÖSD)،

· پەیمانگای TestDaF،

· تێلک TELC gGmbH

· کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ بڕوانامە لە زمانە مۆدێرنەکاندا (ECL)

هەموو بڕوانامە و پشتگیرییەکانی دیکەی قوتابخانەکانی زمان کە تەنها بەشداریکردن لە خولێکی ئەڵمانی پشتڕاست دەکەنەوە، ناتوانرێت لە پرۆسەی ڤیزادا دانیان پێدا بنرێت.

بە هەمان شێوە، هیچ بڕوانامەیەکی بەشەکی و ناتەواوی زمان بۆ تواناکانی زمان „قسەکردن، نووسین، خوێندنەوە، گوێگرتن“ دانی پێدا نانرێت، بەڵکو پێویستە بڕوانامەی تاقیکردنەوەی زمان هەر چوار تواناکانی زمان لەخۆبگرێت.

تکایە ئاگاداربن کە بڕوانامەی تاقیکردنەوەی زمان و تاقیکردنەوەکانی هەر چوار توانایەکەی لەسەر ئاستی ئەو ئاستە پێوستەی زمان بۆ مەبەستی مانەوەتان نابێت لە یەک ساڵ کۆنتر بێت لەو ڕۆژەی کە داواکاری ڤیزاکە پێشکەش دەکرێت. بڕوانامەی تاقیکردنەوەی زمانی کۆنتر و ئەوانەی کە مۆدیۆلی بەشەکی کۆنتریان هەیە تەنیا ئەو کاتە دانیان پێدا دەنرێت، ئەگەر داواکار لە کاتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی رووبەڕوودا بتوانێت بە شێوەیەکی باوەڕپێکراو ئەو توانایانەی زمان کە لە بڕوانامەکەدا هاتووە بسەلمینێت.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە