Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

بەرنامەی هاوکاری خێزان - رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ

بابەت

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM)هاوکاری ئەو خێزانە سووری و عراقییانە دەکات کە داوای ڤیزای کۆکردنەوەی خێزان لای کەسێک دەکەن کە لە ئەڵمانیا وەک پەنابەر دانی پێدانراوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەم بەرنامەیەی هاوکاری بۆ خێزانە عێراقی و سوورییەکان دەستپێکردووە. داواکاران هاوکاری بێبەرامبەر سەبارەت بە پرسیارەکانی تایبەت بە پڕۆسەی ڤیزا وەردەگرن. بەرنامەکە هەروەها دەیەوێت دڵنیایی لەوە بدات کە تەواوی بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ داواکردنی کۆکردنەوەی خێزان پێشکەش بکرێن. بۆ ئەم مەبەستە رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ چەند نووسینگەیەکی لە ئەستەنبۆل، غازی عەنتاب، بەیروت و هەولێر کردوونەتەوە. لە رێگای سەردانیکردنی نووسینگەکانی هاورکاریی خێزانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ دەکرێت پڕۆسەی ڤیزا و چوون بۆ ئەڵمانیا خێراتر بکرێت.

خێزانەکانی سەردانی کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر ناکەن. لە بری ئەوە داواکارییەکانیان لە نووسینگەی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) پێشکەش دەکەن. ئەم رێکخراوە داواکاریی کۆکردنەوەی خێزانی ئەو کەسەی لە ئەڵمانیا وەک پەناخواز دانیپێدانراوە لە جیاتی کونسوڵگەریی گشتیی وەردەگرێت. هەروەها پەنجەمۆریش لەلایەن رێکخراوی ناوبراوەوە وەردەگیرێت. بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە لە نووسینگەی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ پێویستە پێشتر وادەیەک لای کۆمپانیای VFS Globalتۆمارکرابێت. تەنیا لەکاتی هەبوونی وادەیەکی تۆمارکراو لای ئای داتا، رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ داواکارییەکان وەردەگرێت. رێکخراوەکە تەنیا داواکاریی بێکەموکورتیی وەردەگرێت.

راوێژەکە بێبەرامبەرە و جگە لە میرانەی ڤیزا هیچ بڕە پارەیەکی دیکە پێویست نییە.

دەکرێت لەم رێگایانەی خوارەوە پەیوەندی بە بەرنامەی هاوکاریی خێزان - رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ بکرێت:

ناونیشان: گوندی ئیتالی 1، ڤیللای ژمارە B4 و B5

ئێمەیل: info.fab.iq@iom.net

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەم بەرنامەیەوە بە زمانی ئینگلیزی:

بابەتی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە