Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی سوری

Pässe mit verschiedenen Visa

Pässe mit verschiedenen Visa, © Colourbox

بابەت

لێرە تازەترین زانیاری و فۆرمەکانی پێویست بۆ سەردانەکەتان بۆ ئەڵمانیا دەست دەکەون.

داواکردنی وادە بۆ ڤیزەی نیشتیمانی (بۆ مانەوە زیاتر لە 90 رۆژ) تەنها لە رێگەی سیستەمی ئۆنلاینی VFS Global  لە ژێر ئەم بەستەرەی خوارەوە دەبێت:

http://www.vfsglobal.com/Germany/Iraq/National-visa.html

بۆ داواکردنی وادە بۆ ڤیزایەکی نیشتمانی لە رێزبەندی „چوون بۆلای کەسێک کە وەک پەنابەر دانی پێدانرابێت

IOM Iraq“وەکو „Centre“هەڵبژێرن. 

بۆ هەموو رێزبەندیەکانی تر تکایە „German Consulate General Erbil“ هەڵبژێرن.

ئەگەردەتانەوێت داواکاری  „دووبارەگەرانەوە“  پێشکەش بکەن، ئەوا رێزبەندی „Wiedereinreise“ هەڵبژێرن.

بۆهەر پرسیارێکی تردەتوانن پەیوەندی بکەن بە VFS Global یان کۆنسوڵگەریی گشتیی

----------------------------------------------------------------

کۆکردنەوەی خێزانی پەنابەری دانپێدانراو

ماوەی چاوەڕوانیکردن لە کاتی ئێستادا نزیکەی سێ مانگە (لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١) بەشی ڤیزا لە وەرگرتنی داواکارییەکان لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM هاوکاریی دەکرێت.

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەتوانێت راوێژ سەبارەت بە بەڵگەنامە پێویستەکان پێشکەش بکات و هەروەها سەبارەت بە تەصدیقکردنی بەڵگەنامەی سووری هاوکاری بکات. داواکارییەکانیش لای IOM پێشکەش دەکرێن.

بەرنامەی IOM بۆ هاوکاریی خێزان

گوندەی ئیتالی 1

ڤیللای ژمارە B4 و B5

ئیمەیل: info.fap.iq@iom.int

----------------------------------------------------------------

ئاگاداریی: ئەو کەسانەی وادەیەکیان بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی کۆکردنەوەی خێزان لای کەسێک کە لە ئەڵمانیا مافی پاراستنی لاوەکی (الحماية الثانوية - Subsidiär Schutz) هەیە، لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM، ئاژانسی کۆچی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوکاریی خێزان FAP پەیوەندییان پێوە دەکرێت.

ئەگەر دڵنیا نەبوون لەوەی ئاخۆ تۆمارکردنی وادەکەتان هێشتا کارایە یاخود زانیارییەکانی پەیوەنییتان گۆڕاون (ژمارە تەلەفون یاخود ئیمەیل)، پێویستە پەیوەندی بە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM بکەن:

گوندی ئیتالی 1،

ڤیللای ژمارە B4 و B5، هەولێر

ژمارە تەلەفون: 00964662111500

ئیمەیل: info.fap.iq@iom.int

لە رۆژی 1/8/2018ـەوە ئەندامە نزیکەکانی (هاوسەر، منداڵی تەمەن خوار 18 ساڵ یاخود دایکوباوکی کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ) خێزانی ئەو کەسەی لە ئەڵمانیا مافی پاراستنی لاوەکی هەیە دەتوانن داوای ڤیزا بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی خێزان پێشکەش بکەن. ئەمانە پێویستە لەرێی ئەم ماڵپەڕەی خوارەوە ناویان بۆ تۆمارکردنی وادەیەک بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا بنووسن:

https://service2.diplo.de/rktermin/extern/choose_realmList.do?request_locale=de&locationCode=subs

----------------------------------------------------------------

زانیاری زیاتر سەبارەت بە کۆکردنەوەی خێزانی سووری، لەسەر ئەم لینکە دەستدەکەون.

زانیاری دیکە سەبارەت بە پڕۆسەی داواکردنی ڤیزا لە پەڕەکانی زانیاری خوارەوە دەست دەکەون.

بابەتی زیاتر

بەڕێزان، بەخێربێن بۆ بەرنامەی ڤیدێکس بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکانتان لەرێی ئینتەرنێتەوە بۆ مەبەستی داواکردنی ڤیزای شینگن لای کونسوڵگەریی گشتیی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕال لە هەولێر. ئێمە دەمانەوێت بەپێی…

بەکارهێنانی بەرنامەی ڤیدێکس بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ڤیزا لەرێی ئینتەرنێتەوە

بابەتی هاوشێوە

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە