Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ڤیزا بۆ مانەوەی کەمتر لە 90 رۆژ - ڤیزای شێنگن

Schengen Visum

Schengen Visum, © colourbox

بابەت

لێرە تازەترین زانیاری و فۆرمەکانی پێویست بۆ سەردانەکەتان بۆ ئەڵمانیا دەست دەکەون.

لە رۆژی شەممە، 11/6/2022 ەوە، تەواوی رێکارەکانی سنووردارکردنی گەشتکردن بەهۆی کۆڕۆناوە بۆ ئەڵمانیا بۆ ماوەیەک هەڵدەگیرێن. لەم کاتەوە گەشتکردن لە عێراقەوە بۆ ئەڵمانیا، بۆ هەموو مەبەستەکان (بە گەشتیاری و سەردانیشەوە) کراوەیە. بۆ سەفەرکردن بۆ ئەڵمانیا چیدی پێویست بە پێشکەشکردنی بەڵگەی ڤاکسین، تێپەڕاندنی کۆڕۆنا و یاخود تێستی نێگەتیڤ ناکات.

بە گوێرەی توانا بەردەستەکان دەکرێت ڤیزا بۆ هەر مەبەستێکی گەشتکردن بۆ ئەڵمانیا داوا بکرێت. بەڵام بەهۆی خواستی زۆرەوە، لەوانەیە پێدانی ڤیزا کاتێکی درێژتری پێ بچیت.

تکایە سەرنجی زانیارییەکانمان سەبارەت بە تۆمارکردنی وادە و زانیاری گشتی سەبارەت بە داواکردنی ڤیزا بدەن. لە پەڕەکانی زانیاریی خوارەوەشدا وردەکاری سەبارەت بە بەڵگەنامە پێوسیتەکان بۆ داواکردنی ڤیزا هەن.

-------------------------------------------

گازندە لە پڕۆسەی ڤیزای شێنگن

داواکارانی ڤیزای شێنگن دەتوانن لە رێگای گلەیی و گازاندەکانیان سەبارەت بە مامەڵەی کارمەندانی کونسوڵگەریی، مامەڵەی کۆمپانیای VFS Globa یان پڕۆسەی داواکردنی ڤیزا بگەیەنن. تکایە بۆ ئەم مەبەستە لەکاتی بەکارهێنانی فۆڕمی پەیوەندیکردن بە کونسوڵگەریی گشتی "گازندە سەبارەت بە پڕۆسەی داواکردنی ڤیزای شێنگن" هەڵبژێرن. تکایە ئاگادار بن لەوەی کەوا تەنیا ئەو گلەییانەی بە زمانی ئەڵمانی یاخود ئینگلیزی دەنێردرێن، رەچاو دەکرێن. ئەو گلەییانەی بە زمانێکی دیکەی جیا لەو دوو زمانە دەنێردرێن، رەچاو ناکرێن. تکایە لە خانەی بابەت، یەکێک لەو سێ بژاردەیە بنووسن:

ا. گازندە لە رەفتاری کارمەندانی کونسوڵگەری

ب. گازندە لە رەفتاری کۆمپانیای VFS Global

ج. گازندە لە پڕۆسەی داواکردنی ڤیزا

دوای گەیشتنیان، ئێمە لێکۆڵینەوە لە گازندەکانتان دەکەین.

تێبینییەکی گرنگ: لە رێگای فۆڕمی گەیاندنی گلەیی و گازندەکان هیچ رێکارێکی یاسایی سەبارەت بە بڕیاردان بە رەتکردنەوە، پوچەڵکردنەوەی ڤیزا، بەتایبەیش داوای چاوپێداخشاندنەوە، وەرناگیرێن.


بابەتی زیاتر

بەڕێزان، بەخێربێن بۆ بەرنامەی ڤیدێکس بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکانتان لەرێی ئینتەرنێتەوە بۆ مەبەستی داواکردنی ڤیزای شینگن لای کونسوڵگەریی گشتیی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕال لە هەولێر. ئێمە دەمانەوێت بەپێی…

بەکارهێنانی بەرنامەی ڤیدێکس بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ڤیزا لەرێی ئینتەرنێتەوە

بابەتی هاوشێوە

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە