Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts
دەزگای ئاڵوگۆڕکردنی ئەکادیمی ئەڵمانی - سەنتەری زانیاری هەولێر
دەزگای ئاڵوگۆڕکردنی ئەکادیمی ئەڵمانی گەورەترین رێکخراوی خزمەتگوزاریی نێودەولەتی ئاڵوگۆڕکردنی خوێندکاران و زانایانە. لە کاتی دامەزرانییەوە لە ساڵی 1925 ئەم دەزگایە یارمەتی بە زیاتر لە ملیۆنونیوێک ئەکادیمیی لە ناوەوە و دەرەوە پێشکەش کردووە. رایەڵەیەکی 14 نووسینگەیی و 51 سەنتەری زانیاریی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی هاوبەش لەسەرتاسەری جیهاندا درێژەپێدەدات و راوێژ پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بایەخ بە خوێندن و توێژینەوە لە ئەڵمانیا دەدەن.
سەنتەری زانیاری هەولێر
سەنتەری زانیاری هەولێری دەزگای ئاڵوگۆڕکردنی ئەکادیمی ئەڵمانی لە تشرینی یەکەمی 2011 کراوەتەوە. ئامانجی ئێمە ئەوەیە پشتیوانی لە ئاڵوگۆرکردنی ئەکادیمی لە نێوان ئەڵمانیا و عێراق بکەین.
ئەرکەکانی ئێمە بریتین لە:
- پێشکەشکردنی راوێژ سەبارەت بە خوێندن و توێژینەوە لە ئەڵمانیا
- رێکخستنی کۆڕوکۆبوونەوەی زانیاری لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا سەبارەت بە خوێندن لە ئەڵمانیا
- دانی زانیاری سەبارەت بە بەرنامەکانی زەمالەی دەزگای ئاڵوگۆڕکردنی ئەکادیمی و بەرنامە ئەڵمانی - عێراقییەکانی کورد داد (KurdDAAD) و بەغ داد (BaghDAAD).
- پشتیوانیکردنی هەماهەنگی نێوان زانکۆ ئەڵمانی و عێراقییەکان
- لایەنی پەیوەندار بۆ ئەکادیمی و خوێندکارانی ئەڵمانی لە عێراق
پەیوەندی:
تەلەفۆن: 009647508200134
ئیمەیل: IC_erbil@daad-iraq.info
ئینتەرنێت: www.daad-iraq.info
ناونیشان: شەقامی نەورۆز
سەنتەری تەکنۆلۆژیا و راهێنانی ئەوروپی
هەولێر، عێراق