Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts
ئەنستیتوتی گۆتە

ئەنستیتوتی گۆتە لە عێراقدا لە مانگی کانوونی یەکەمی 2010 و لە رێی نووسینگەی پەیوەندییەکانی لە هەرێمی کوردستاندا دەستبەکارە. هەر لەو کاتەوە کۆرسی زمان و پێگەیاندنی مامۆستایان بۆ خوێندکاران و ئەکادیمییانی گەنج پێشکەش دەکات. نووسینگەکانی پەیوەندیی لە هەولێر و بەغدا زانیاریی سەبارەت بە ژیانی کولتووریی، کۆمەڵایەتیی و سیاسیی لە ئەڵمانیا دەگەیەنێت و ژمارەیەکی زۆری کتێب و ئامرازی دیکە دەخاتە بەردەست هەموو ئەوانەی بایەخ بە ئەڵمانیا دەدەن یاخود ئەوانەی دەخوان زمانی ئەڵمانی فێربن یان کەسانی دیکەی فێر بکەن. بەشێکی دیکەی کارەکان بەندە بە کولتوور و گەشەپێدان.
پەیوەندی:
نووسینگەی پەیوەندییەکانی هەولێر - ئەنستیتوتی گۆتە لە عێراق
شەقامی نەورۆز
سەنتەری تەکنۆلۆژیا و راهێنانی ئەوروپی
هەولێر، عێراق
سەرپەرشتیار: ئومێد ئەرغەندیڤال
تەلەفون: 009647510563699، 00962796503812
ئیمەیل: arghandiwal(at) erbil.goethe.com
ئینتەرنێت: www.goethe.de/Irak