Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

رۆنکردنەوە سەبارەت بە ئاسانکاری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت

17.09.2020 - بابەت

وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرایەتییەکانی ئەڵمانیا لە دەرەوە هەوڵ دەدەن دەستگەیشتنی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بە ماڵپەڕەکانیان لەسەر ئینتەرنێت بە شێوەیەک ئاسان بکەن کە لەگەڵ رێنماییە نیشتمانییەکانی جێبەجێکردنی رێنوێنییەکانی یەکێتی ئەوڕوپا ژمارە 2102/2016 کە لە پەرلەمانی ئەوڕوپا و ئەنجومەنی ئەوڕوپی دەرچوون.

ئەم رۆنکردنەوەی ئاسانکارییەی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەم نوسخەیەی ئێستای ماڵپەڕەکەمان دەگرێتەوە.

ئەم رۆنکردنەوەیە لە 17ی ئەیلولی 2020 ئامادەکراوە.


کام بەشانە بێ ئاسانکارین؟

ئەو بەشانەی بێ ئاسانکارین بریتین لە:

فایلی پی دی ئێف. ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین ئەو فایلانەی پی دی ئێف کە بێ ئاسانکارین بە فایلی ئاسانکاری بگۆڕین.

هەندیک جار ژێرنووسی ڤیدیۆکان. ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین، هەرچی زووە ژێرنووس بۆ ڤیدیۆکانمان زیاد بکەن، ئەگەر هاتوو لەکاتی بڵاوکردنەوەیان ژێرنووسیان نەبوو.

تێبینی و پەیوەندی

ئایا لەکاتی پەڕاوپەڕکردنی ئەم ماڵپەڕە کەموکورتیتان لەبارەی ئاسانکاری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بەرچاوکەوتوون؟ یان پرسیارتان لەم بارەیەوە هەن؟ ئەگەر وایە پەیوەندیمان پێوە بکەن و لە سەرنج و تێبینییەکانتان ئاگادارمان بکەنەوە.

ئێوە هەروەها دەتوانن لە رێگای پۆست یاخود تەلەفونیشەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

رێکارە یاساییەکان

بە گوێرەی ماددە 16ی یاسای یەکسانیی دەرفەت بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت نووسینگەیەکی یەکلاکردنەوەی کێشەکان لای راسپێردراوی تایبەت لە حکومەتی فیدڕالی ئەڵمانیا بۆ بەرژەوەندییەکانی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت هەیە. ئەرکی ئەم نووسینگەیە یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی نیوان کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و لایەنە رەسمییەکانی سەر بە حکومەتی فیدڕالییە.

ئیوە دەتوانن، ئەگەر وەڵامەکانی پرسیارەکانتان لەسەر ئەم ماڵپەڕە و لەلایەن بەرپرسانییە بە دڵ نەبوو، پەیوەندی بە نووسینگەی ناوبراوەوە بکەن. پرسەکە پەیوەندی بە براوە و دۆڕاوەوە نییە، بەڵکو بۆ گەیشتنە بە چارەسەرێکی گونجاو بی پەنابردن بۆ دادگا.

رێکارەکانی ناوبژیوانی بێبەرامبەرن و بۆ هەموو کەسێک بەردەستن. هەروا پێویست بە پارێزەریش ناکات.

تەواوی زانیارییەکانی تایبەت بە ناوبژیوانی و یەکلاییکردنەوەی کێشەکان لەسەر ماڵپەڕی نووسینگەکە بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی هەن. داواکارییەکان دەکرێت بە زمانی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت پێشکەش بکرێن.

بۆ پەیوەندیکردن بە نووسینگەی ناوبژیوانی:

Mauerstraße 53

10117 Berlin

تەلەفون: +493018527-2805

فاکس: +493018527-2901

ئیمەیل: info@schlichtungsstelle-bgg.de

ماڵپەڕ: www.schlichtungsstelle-bgg.de


گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە