Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts
زانیاریی گشتیی سەبارەت بە ڤیزا
1. ڤیزا - بەڵێ یان نەخێر؟
بۆ چوونەنێو ئەڵمانیا، هاوڵاتییانی عێراقی و سووری بە شێوەیەکی بنەڕەتی پێویستیان بە ڤیزایە. هاوڵاتییانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و هەروەها هەندێک وڵاتی تر پێویستیان بە ڤیزا نییە. ئێوە دەتواننن بە یارمەتی ئەم لیستە بزانن ئاخۆ پێویستتان بە ڤیزایە یان نا. کاتێک دەرکەوت کە پێویستتان بە ڤیزایە، ئەو پرسیارە سەرهەڵدەدات کە دەبێت داوای چ جۆرە ڤیزایەک بکەن.
2. پێویستم بە چ جۆرە ڤیزایەک هەیە؟
جۆری ڤیزاکە بەپێی ماوەی ئەو مانەوەیە دەبێت کە پلانتان بۆی هەیە. ئایا دەتانەوێت تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت بچنە ئەڵمانیا، بۆ نموونە بۆ گەشتوگوزار؟ بۆ مانەوە تا 90 ڕۆژ پێویستە داوای ڤیزای شینگن (Schengen) بکەن. یان نیازتانە بۆ مانەوەیەکی درێژتر لەوێ بمێننەوە، بۆ نموونە بۆ خوێندن؟ بۆ مانەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 90 ڕۆژ داوای ڤیزای نیشتمانی (Nationales Visum) بکەن.
ئەگەر ئێوە ئەندامی خێزانی هاووڵاتییەکی یەکێتیی ئەورووپا بن؟ ئەوا دەتوانن داوای ڤیزا لە جۆری ئازادیی هاتوچۆی یەکێتیی ئەورووپا (Freizügigkeit EU) بکەن.
زانیاریی زیاترمان لەم شوێنەدا بۆ کۆکردوونەتەوە.