Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

تۆمارکردنی وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا

بابەت

وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا بەڕێی ئۆنلاین و لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیای VFS Global تۆماردەکرێن. وادەکانی یەک هەفتە رۆژانی یەکشەم لە کاتژمێر 10ی بەیانی (لە 9 بۆ 13 رۆژ پێشوەختە) دەکرێنەوە.

لەکاتی تۆمارکردنی وادەدا، پێویستە یەکێک لەم مەبەستانە هەڵبژێرن:

  • گەشتیاری
  • سەردانی کەسوکار و دۆستان
  • گەشتی رەسمی یان بازرگانی
  • بەشداریکردن لە کۆنفڕانس
  • کولتوور
  • پزیشکی
  • ئازادیی هاتوچۆ بۆ هاوسەر و منداڵانی هاوڵاتییان یەکێتی ئەوڕوپا

تکایە بەر لە تۆمارکردنی وادە، پەڕەکانی زانیاری سەبارەت بە بەڵگەنامە پێویستەکان بە گوێرەی مەبەستە جیاوازەکانی گەشت کە لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیای VFS Global هەن بە وردی بخوێننەوە. مەبەستی سەردانەکەتان دەبێ لەگەڵ بەرنامەی سەفەرەکەتان یەکبگرێتەوە.

هەم پێشکەشکردنی داواکارییەوە هەم وەرگرتنەوەی وەڵامەکەی راستەوخۆ لای کۆمپانیای VFS Global دەبێت.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە