Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

دەربارەی دەست بەکارکردنەوەی بەشی ڤیزا و کاروباری کونسوڵگەرییانەی باڵیۆزخانەی بەغدا و کۆنسوڵگەریی گشتیی هەولێر

01.06.2026 - بابەت

باڵیۆزخانەی بەغدا و کونسوڵگەریی گشتیی هەولێر خەریکی ئامادەکارین بۆ کردنەوەی بەشی ڤیزا و کاروباری کونسوڵگەرییانە بەڕووی سەردانیکەراندا.

لەم قۆناغەی ئامادەکاریدا، بەشەکانی  ڤیزا و کاروباری کونسوڵگەرییانە هێشتا بەڕووی سەردانیکەراندا نەکراونەتەوە. هەر کاتێک ڕێکەوتی دەستپێکردنەوەی فەرمی کارەکان دیاریکرا، ئەمە لە ڕێگەی ماڵپەڕی www.irak.diplo.de و تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی باڵیۆزخانە و کونسوڵگەریی گشتییەوە ڕادەگەیەنرێت. بۆیە تکایە لەو بارەیەوە پرسیارمان ئاڕاستە مەکەن.

هێڵی فریاکەوتنی باڵیۆزخانەی بەغدا لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە بەردەستە:

(تەنها بۆ حاڵەتی بەپەلەی هاوڵاتیانی ئەڵمانی) 009647814136943 

هێڵی فریاکەوتنی کونسوڵگەریی گشتیی هەولێر لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بەردەستە: 

009647518004275 یاخود 009647748169002 (تەنها بۆ حاڵەتی بەپەلەی هاوڵاتیانی ئەڵمانی!) 

بۆ پرسیاری تایبەت بە ڤیزا، تکایە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە: [پەیوەندیمان پێوە بکەن... - وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا] پەیوەندی بە نوێنەرایەتییە پەیوەندیدارەکەوە بکەن.

پرسیارە باوەکان سەبارەت بە دەست بەکار کردنەوە:

1. من پێش داخرانەکە نۆرەیەکی چاوپێکەوتنم بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا یان بۆ خزمەتگوازرییەکی کونسوڵگەرییانە هەبوو کە هەڵوەشایەوە. ئایا پێویستە نۆرەیەکی نوێ بگرم؟

باڵیۆزخانەی بەغدا:

ڤیزای نیشتمانی (مانەوەی زیاتر لە 90 ڕۆژ):

نەخێر، پێویست ناکات نۆرەیەکی نوێ بگرن. ئەو نۆرانەی بەهۆی داخرانەکەوە هەڵوەشاونەتەوە، لە زووترین کاتدا لەلایەن باڵیۆزخانەی بەغداوە وادەی نوێیان بۆ دیاری دەکرێتەوە. لە زووترین کاتدا کاتە نوێیەکە بۆ ئەو ناونیشانی ئیمەیڵە دەنێردرێت کە لە کاتی ناونووسینەکەدا تۆمارتان کردووە. بۆیە تکایە لەو بارەیەوە پرسیارمان ئاڕاستە مەکەن. داوای لێبوردن دەکەین کە پێویستە ماوەیەکی درێژتر چاوەڕوان بن.

ڤیزای شێنگن (مانەوەی کورت تا 90 ڕۆژ):

بەڵێ، تکایە، هەر کاتێک ئەم لیستە لەسەر ماڵپەڕی ئێمە کارا کرا، دووبارە ناوی خۆتان لە لیستی چاوەڕوانیدا تۆمار بکەنەوە.

خزمەتگوزاریی کونسوڵگەرییانە:

بەڵێ، تکایە لە ڕێگەی سیستەمی ناونووسینی سەر ماڵپەڕەکەمانەوە نۆرەیەکی نوێ تۆمار بکەنەوە.

کونسوڵگەریی گشتیی هەولێر:

نەخێر، پێویست ناکات نۆرەیەکی نوێ بگرن. ئەو نۆرانەی بەهۆی داخرانەکەوە هەڵوەشاونەتەوە، لە زووترین کاتدا لەلایەن کۆنسوڵگەری گشتیی هەولێرەوە وادەی نوێیان بۆ دیاری دەکرێتەوە. وادە نوێیەکە بۆ ئەو ناونیشانی ئیمەیڵە دەنێردرێت کە لە کاتی ناونووسینەکەدا تۆمارتان کردووە. ئەگەر نۆرەکەتان لە ڕێگەی یەکێک لە کۆمپانیا دەرەکییەکانەوە (VFS یان IOM) گرتبوو، ئەوا بە شێوەیەکی خۆکار وادەیەکی نوێتان بۆ دادەنرێت.

تکایە خۆتان بە شێوەی سەربەخۆ پەیوەندی بە ئێمە یان کۆمپانیا دەرەکییەکانەوە مەکەن، بەڵکو چاوەڕوانی نامە و ئاگادارکردنەوە بن لە لایەن ئێمە یان کۆمپانیا دەرەکییەکانەوە.

2. داواکارییەکەم پێش داخرانەکە پێشکەش کراوە و لە ئێستادا لە باڵیۆزخانەی بەغدا یان کونسوڵگەریی گشتیی هەولێر لە قۆناغی کارلەسەرکردن و ڕاییکردندایە. پێویستە جی بکەم؟

 

داواکارییەکەتان هێشتا کاری لەسەر دەکرێت. لە زووترین کاتدا لەلایەن باڵیۆزخانەی بەغدا یان کونسوڵگەریی گشتیی هەولێرەوە نامەیەکتان پێدەگات سەبارەت بە دۆخی داواکارییەکەتان. ئەگەر بۆ تەواوکردنی ڕاییکردنی داواکارییەکە پێویستمان بە بەڵگەنامەی زیاتر بێت (بۆ نموونە: پاسپۆرت، بیمەی تەندروستی نوێ و هتد)، خۆمان پەیوەندیتان پێوە دەکەین. بۆیە تکایە لەو بارەیەوە پرسیارمان ئاڕاستە مەکەن.

3. لە کاتی داخرانەکەدا تەنها پاسپۆرتەکەم وەرگرتەوە، بەڵام هێشتا هیچ ئەنجامێکی داواکاری ڤیزاکەم بەدەست نەگەیشتووە. پێویستە چی بکەم؟

 

ئەگەر تەنها پاسپۆرتەکەتان وەرگرتووەتەوە بێ ئەوەی بڕیار لەسەر داواکارییەکەتان درابێت، ئەمە واتا داواکارییەکەتان هێشتا کاری لەسەر دەکرێت و پڕۆسەکە تەنها بۆ ماوەی داخرانەکە ڕاگیراوە. لە زووترین کاتدا لەلایەن باڵیۆزخانەی بەغدا یان کونسوڵگەریی گشتیی هەولێرەوە نامەیەکتان پێدەگات سەبارەت بە دۆخی داواکارییەکەتان. ئەگەر بۆ تەواوکردنی ڕاییکردنی داواکارییەکە پێویستمان بە بەڵگەنامەی زیاتر بێت (بۆ نموونە: پاسپۆرت، بیمەی تەندروستی نوێ و هتد)، خۆمان پەیوەندیتان پێوە دەکەین. بۆیە تکایە لەو بارەیەوە پرسیارمان ئاڕاستە مەکەن.

4. کەی دووبارە وادەی نوێ تۆمار دەکرێن؟ کەی بەشەکانی ڤیزا و کاروباری کونسوڵگەرییانە دووبارە بەڕووی سەردانیکەراندا دەکرێنەوە؟

 

داخەوە لە ئێستادا ناتوانرێت ڕێکەوتێکی دیاریکراو پێشبینی بکرێت. باڵیوزخانەی بەغدا و کونسوڵگەریی گشتیی هەولێر بە چڕی کار لەسەر ئامادەکارییەکانی دەستکردنەوە بە کارکردنی ئاسایی دەکەن. ڕێکەوتی ورد لە ئایندیەکی نزیکدا لە ڕێگەی ماڵپەڕی www.irak.diplo.de و تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی باڵیۆزخانە و کونسوڵگەریی گشتییەوە ڕادەگەیەنرێت.

5. من ماوەیەک لەمەوبەر ناوی خۆم لە لیستی چاوەڕوانی نۆرەی چاوپێکەوتنی باڵیۆزخانەی بەغدا یان کونسوڵگەریی گشتیی هەولێر تۆمار کردووە. ئایا تۆمارکردنی نۆرەکەم هێشتا چالاکە و کەی دەتوانم چاوەڕوانی پێدانی وادەی چاوپێکەوتن بم؟

 

بەڵێ، تۆمارکردنی کاتەکەتان هێشتا چالاکە و پێویست ناکات دووبارە ناوتان بنووسنەوە. بەڵام بەهۆی داخرانی بەشی ڤیزا لە مانگی ئازار تا ئایاری 2026، بە داخەوە بۆ ماوەی سێ مانگ ناتوانرێت وادەی نوێی چاوپێکەوتن بدرێن. بەم هۆیەوە، لە هەندێک لە بەشەکاندا ماوەی چاوەڕوانییەکانی پێشوو زیاتر درێژ بوونەتەوە. زۆر داوای لێبوردن بۆ ئەم بارودۆخە دەکەین!

6. من ویستم لە مانگی ئادار، نیسان یان ئایار داواکاریی ڤیزا پێشکەش بکەم. ئێستا زیاتر لە ساڵێک بەسەر تاقیکردنەوەی زمانەکەمدا تێپەڕیوە. ئایا هێشتا دەتوانم بڕوانامەی پێویستی زمان بۆ داواکاریی ڤیزاکەم بەکاربهێنم؟

 

بەڵێ، دەکرێت بڕوانامەی زمانەکە لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکەدا هاوپێچ بکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە لە حاڵەتی بتایبەتدا ئاستی زمانتان تاقی دەکەینەوە بۆ ئەوەی بزانین ئایا ئاستی شارەزایی زمانەکە هێشتا لەگەڵ ئەو ئاستەی زمانەکەدا دەگونجێت کە لە بڕوانامەکەدا هاتووە یان نا.

7. من گرێبەستێکی پیگەیاندن (Ausbildung) یان کارم هەیە کە پێشتر دەستی پێکردووە، یان نامەی وەرگرتنم هەیە بۆ زانکۆ بۆ وەرزی هاوینی 2026. چی بکەم ئەگەر کاتی دەستپێکردنی وەرزی زانکۆ یان دەستپێکردنی گرێبەستی کار/پیگەیاندنەکەم لەدەست دابێت؟

 

لەم حاڵەتەدا، پێویستە پشتگیرییەک پێشکەش بکەن کە نیشانی بدات گرێبەستی کار یان پیگەیاندنەکە هێشتا بەردەوامە و کاری پێدەکرێت. بەداخەوە، ئیتر ناتوانرێت کار لەسەر وەرگرتنی زانکۆ بۆ وەرزی هاوینی 2026 بکرێت. بەڵام دەکرێت بە نامەیەکی نوێی وەرگرتنی زانکۆ بۆ وەرزی زستانی 2026، داواکاری بۆ ڤیزایەکی نوێ پێشکەش بکرێت.

8. من وەرگرتنم (قەبوڵم) لە زانکۆیەکی ئەڵمانیا هەیە و بەپەلە پێویستم بە وادەیەکی چاوپێکەوتنە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا. کەی وادەی نوێ بەردەست دەبن؟

 

لە ئێستادا ناکرێ وادەی نوێ بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا تۆمار بکرێت. بەداخەوە لە ئێستادا ڕێکەوتێکی دیاریکراو بۆ کاراکردنی سیستەمی تۆمارکردنی وادەکان لەبەر دەستدا نییە. باڵیوزخانەی بەغدا و کونسوڵگەریی گشتیی هەولێر بە چڕی کار لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی دووبارەی بەشەکانی ڤیزا دەکەن. ڕێکەوتی ورد لە ئایندیەکی نزیکدا ڕادەگەیەنرێت.

9. من بابەتێکی زۆر بەپەلەم هەیە و دەبێت لە زووترین کاتدا گەشت بکەم بۆ ئەڵمانیا (بۆ نموونە: حاڵەتی بەپەلەی پزیشکی، بابەتێکی گرنگی کات دیاریکراو). چۆن دەتوانم پەیوەندی بکەم؟

 

تکایە سەرەتا لەوە دڵنیا ببنەوە کە ئایا باڵیۆزخانەی بەغدا یان کونسوڵگەریی گشتیی هەولێر بەرپرسە لە کەیسەکەتان. ئینجا لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن: [پەیوەندیمان پێوە بکەن ... - وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا]

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە