Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

تەسدیقکردن و پشتگیری

Diverse Stempel an einer Halterung

Beglaubigung, © Photothek.de

بابەت

بۆ هەموو ئەم خزمەتگوزارییانەی خوارەوە پێویستیتان بە دانانی وادەیەک هەیە.

تکایە بە کورتی ئاماژە بەو خزمەتگوزارییە بکەن کە دەیخوازن.

تەسدیقکردنی کۆپی بەڵگەنامەکان

دەکرێت کۆپی بەڵگەنامەکان لە لایەن کونسوڵگەریی گشتییەوە تەسدیق بکرێن. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە نوسخە ئەسلیی بەڵگەنامەکە لەگەڵ خۆتان بهێنن. کۆپی لەلایەن کونسوڵگەرییەوە دەکرێت. رەسمی تەسدیقکردن بۆ هەر بەڵگەنامەیەک بریتییە لە 32.22 یورۆ. رەسمەکە دەبێت بە دۆلاری ئەمەریکی بدرێت.

تەسدیقکردنی واژۆ

بۆ تەسدیقکردنی هەر واژۆیەک دەبێت کەسەکە خۆی ئامادە بێت و پاسپۆرتەکەی لەگەڵ خۆی بهێنێت.

بڕی رەسمی تەسدیقکردنی هەر واژۆیەک بریتییە لە 56.43 یورۆ (بۆ روونکردنەی ناونان 79.57 یورۆ). ئەم رەسمەش دەبێت بە دۆلاری ئەمریکی بدرێت.

پشتگیریی سەلماندنی ژیان و رەگەزنامە بۆ فەرمانگەکانی خانەنشینیی ئەڵمانیا

ئەم بەڵگەنامەیەش لای ئێمە دەست دەکەوێت. تکایە بۆ ئەم مەبەستە فۆرمی فەرمانگەکەی خانەنشینی ئەڵمانیا و پاسپۆرتێک لەگەڵ خۆتان بهێنن. رەسمی ئەم خزمەتگوزارییە بریتییە لە 34.07 یورۆ (بەبێ فۆڕمەکە بریتییە لە 70.33 یورۆ). لە کاتی هەبوو هەر کەسرێکدا، بڕی پارەی رەسمەکە رێک دەکرێت.

بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ئەم لینکە بکەن

بابەتی زیاتر

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە