Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

خێزانەکەم لە سوریا لە دۆخێکی خراپدایە. بۆیە داواکارم وادەکەم یاخود کارکردن لەسەر داواکارییەکەم بۆ بهێننەپێش.

FAQ

لە چەند حاڵەتێکی کەمدا وادە پێشدەخرێت. چونکە هەر وادەیەکی تایبەت لەسەر حیسابی ئەوانە دەبێت، کە لە چاوەڕوانی وادەیەکی ئاساییدان، بۆیە پێویستە پێشخستنی وادە لەسەر حاڵەتی مرۆیی یان تەندروستی سنووردار بکرێت، کە زۆر لەوانەی دیکەی داواکارانی سووریا جیاواز بێت. لێکدابڕانی درێژ، کەمتەمەنیی کەس داواکار یان کەسی نیشتەجێ لە ئەڵمانیا، دۆخیی ئابووری خراپ، مەترسی و هەڕەشەی شەڕ لە سوریا و کاریگەرییە دەروونییەکانی نابنە مایەی پێشخستنی وادە، چونکە ئەمە زۆرێک لە داواکاران دەگرێتەوە. نەخۆشکەوتنی داواکار دەکرێت ببێتە مایەی وەپێشخستن، ئەگەر بێتو نەخۆشییەکی گران بێت و لە وڵاتی جێی نیشتەجێبووندا چارەسەر نەکرێت.  بۆ ئەم مەبەستە دەبێ بەڵگەی پێویست بخرێنە بەردەست. ئەگەر هاتوو لە حاڵەتەکی ئێوەدا هۆکارێکی لەمجۆرە هەبوو، تکایە بەڵگەکان بۆ ئەم ئێمەیلە بنێرن visa@erbi.diplo.de. 

FAQ

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە