Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

خێزانەکەم لە عێڕاق لە دۆخێکی خراپدایە. بۆیە داواکارم وادەکەم یاخود کارکردن لەسەر داواکارییەکەم بۆ بهێننەپێش.

FAQ

خواستی زۆر لەسەر وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزای کۆکردنەوەی خێزان دەبێتە مایەی ئەوەی، کە داوکاران بۆ چەندین مانگ چاوەڕیی وادەیەک بکەن. کونسوڵگەریی گشتی رۆژانە داواکاری کەسانێکیان بۆ وادەیەکی زوو پێ دەگات، کە لەدۆخێکی هاوشێوەی ئێوەدان.

بۆ مامەڵەکردنێکی یەکسان پێشخستنی وادە تەنیا لە حاڵەتی سەلمێنراوی مرۆیی (بۆ نموونە چارەسەریی پزیشکی لە ئەڵمانیا بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار، کە لە عێڕاق چارەسەر نەکرێت) دەکرێت. ئەگەر هاتوو لە حاڵەتی ئێوەدا هۆیەکی لەمجۆرە هەبوو، تکایە بەڵگەی پێویستمان  بەم ئێمەیلە بۆ بنێرن visa@erbi.diplo.de.

هەمان شت سەبارەت بە خێراکردنی کارکردن لەسەر داواکارییەکە دەبێت.

FAQ

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە