Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

چ بڕوانامەیەکی زمان دانی پێدادەنرێت؟

FAQ

وەک بەڵگە پێویستە بڕوانامەیەکی توانستی زمان پێشکەش بکرێت، کە بە گوێرەی تاقیکردنەوەکانی زمان بە پێوەری Association of Language Testers in Europe (ALTE)، دەرچووبێت.

لە کاتی ئێستادا بڕوانامەی ئەم لایەنانەی خوارەوە لەلایەن کونسوڵگەریی گشتییەوە دانیان پێدا دەنرێت:

-          پەیمانگای گۆتە

-          کۆمەڵەی نەمساوی دیپلۆمی زمان ئەڵمانی ÖSD

-          پەیمانگای TestDaF

-          TELC

-          European Consortium for the Certificate of Attainment in Modern Languages (ECL)

هەموو بڕوانامە و پشتگیرییەکانی دیکەی خوێندنگەکانی زمان، کە تەنیا بەشداربوون لە کۆرسی زمان پشتڕاست دەکەنەوە، لە چوارچێوەی داواکردنی ڤیزادا دانیان پێدا نانرێت.

بەهۆی دووبارەبوونەوەی زۆری ساختەکردن، کونسوڵگەریی گشتی مافی ئەوە بۆ خۆی دەهێلێتەوە داوای دیداری دووبارە لەگەڵ داواکار بکات.

تەنیا ئەو بڕوانامانەی زمان دانیان پێدا دەنرێت، کە بەرواری تاقیکردنەوەکەیان لە ساڵێک رەتی نەداوە. ئەگەر بەش یان چەند بەشێک (مۆدول) دووبارە کرابنەوە، بەرواری کۆنترین بەشی دەرچوو هەژمار دەکرێت.

FAQ

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە