Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

دەتوانم چی بکەم ئەگەر هاتوو لە کاتی بوونم لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی مانەوەم بەسەر چوو، ون بوو یاخود لە فڕۆکەخانە رێگای گەڕانەوەم پێ نەدرا؟

FAQ

لەم حاڵەتانەدا بۆ گەڕانەوە بۆ ئەڵمانیا پێویستتان بە ڤیزای ناسراو بە ڤیزای گەڕانەوە (ڤیزای نیشتمانی جۆری D) هەیە. ئێوە دەتوانن دوای وەرگرتنی وادەیەک، لە کونسوڵگەریی گشتی داوای ڤیزایەکی لەم جۆرە بکەن. وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەم جۆرە ڤیزایە لای کۆمپانیای VFS.Global تۆمار دەکرێن.

تکایە ئاگادار بن، کە لە میانی پڕۆسەی ئەم جۆرە ڤیزایەدا پەیوەندی بە فەرمانگەی بیانیانی شوێنی نیشتەجێبوونتانەوە دەکرێت، کە پێویستە رەزامەندی لەسەر پێدانی ڤیزاکە بدات. بۆ ئەوەی پڕۆسەکە خێراتر بکرێت و زووتر رەزامەندی وەربگیرێت، ئێوە دەتوانن پێشوەختە پەیوەندی بە فەرمانگەی بیانییانی شوێنی نیشتەجێبوونتانەوە بکەن و لە حاڵەتەکەتان ئاگاداری بکەنەوە.

FAQ

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە