Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

زانیاریی گشتیی سەبارەت بە ڤیزا

Ein Beamter der Bundespolizei gibt einem Passagier im Düsseldorf International-Flughafen nach einer Ausweiskontrolle den Reisepass zurück.

Passkontrolle am Düsseldorfer Flughafen, © dpa

01.12.2017 - بابەت

چەند ئاگادارییەک لە کونسوڵگەریی گشتییەوە:

ئاگاداریی یەکەم:

لە رۆژی هەینی، 29/9/2017ـەوە هاتوچۆی ئاسمانی لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی وەستێنراون. لە کاتی ئێستایشدا دیار نییە، ئەم وەستانە تا کەی بەردەوام دەبێت.
هەموو ئەو داواکەرانەی ڤیزا کە لەدەرەوەی عێراق دەژین و نیازیان وایە لە رێگای یەکێک لەم دوو فڕۆکەخانەیەوە بێنە ناو هەرێم، پێویستە لە کاتی گونجاودا رێگایەکی بەدیل بۆ سەردانەکەیان بدۆزنەوە.

___________________________________________________________________________

ئاگاداریی دووەم:


بەرزکردنەوەی رەسمی ڤیزا لە یەکی ئەیلولی 2017ـەوە.

رەسمی ڤیزای نیشتمانیی (ڤیزای D، واتە ڤیزای کۆکردنەوەی خێزان، خوێندنی زانکۆیی و ڤیزای کارکردن) لە یەکی ئەیلولی 2017ـەوە دەبێتە:
 75 یورۆ بۆ کەسانی تەمەن سەروو 18 ساڵ
37.5 یورۆ بۆ کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ

کە بە نرخی گۆڕینەوەی کاتەکە و بە دۆلاری ئەمریکی دەبێت. یورۆ و دیناری عێراقی نە وەردەگیرێن و نە دەگۆڕدرێنەوە. تکامان وایە رەسمەکە بەو بڕە پێویستە ئامادە بکەن.

رەسمی ڤیزای شێنگن (ماوەی مانەوەی کەمتر لە 90 رۆژ لە شەش مانگدا، بۆ نموونە بە مەبەستی سەردان، بازرگانیی، گەشتیاریی یاخود بەشداریکردن لە پیشانگاکاندا) وەک خۆیان دەمێننەوە.

___________________________________________________________________________

ئاگاداریی سێیەم:

بەهۆی داواکاریی زۆرەوە بۆ هەموو جۆرەکانی تۆمارکردن کە لە دوای 15ی شوباتی 2017 بۆ ڤیزای شێنگن ئەنجامدراون، ماوەی چاوەڕوانی تا کاتی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا لە کاتی ئێستادا لانی کەم 8 مانگ دەبێت. تکایە لە کاتی تۆمارکردنی وادەی نوێدا رەچاوی ئەم ماوەیە بکەن.

___________________________________________________________________________

ئاگاداریی چوارەم:

هۆشداریی سەبارەت بە نووسینگە گوماناوییەکانی گەشتیاریی
راشکاوانە هۆشداریی دەدەین لە پەنابردنە بەر بەو نووسینگە گوماناوییانەی گەشتیاریی کە بەڵێنی دەستەبەرکردنی وادەی خێرا، پێدانی ڤیزا یاخود بەڵگەنامەی پێویستتان پێدەدەن. بەشی ڤیزا تەنیا لەگەڵ کۆمپانیای ئای داتا کاردەکات. تەواوی فۆڕمەکانی داواکاریی و زانیارییەکان بێبەرامبەر لەسەر سایتی کونسوڵگەریی گشتیی www.erbil.diplo.de بە زمانی کوردیش لەبەردەستتدان.