Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ڤیزا بۆ بەشداریکردن لە خولی زمان

Tafel auf der steht: Deutsch als Fremdsprache

Deutsch als Fremdsprache, © colourbox

04.12.2017 - بابەت

ادە بۆ هەموو جۆرەکانی ڤیزا دەتوانرێت لە هەرێمی کوردستان تەنیا لەڕێی کۆمپانیای ئای داتا iDATA تۆ مار بکرێت. ئەم کۆمپانیایە تاکە کۆمپانیایە کە لەگەڵ کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کار دەکات.



ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ

بەهۆی داواکاریی زۆر لەسەر تۆمارکردنی وادە بۆ داواکردنی کۆکردنەوەی خێزانی ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیا وەک پەنابەر دانیان پێدا نراوە، ماوەی چاوەڕوانیی لە کاتی ئێستادا یەکجار درێژە. دەبێت بۆ چەندین مانگ چاوەروانیی ئەوە بکە تاوەکوو ئای داتا لە وادەی پێشکەشکردنی داواکارییەکە ئاگادارتان دەکاتەوە. ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین، ژمارەی کارمەندانمان زیاتر بکەین.


*****

لە رێگای کردنەوەی ژمارەحیسابێکی بانکیی داخراو دەتوانن توانای داراییتان بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیزای خوێندن بسەلمێنن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێستای ئێمە لەم رێگایانەی خوارەوە دەتوانن ژمارە حیسباێکی بانکیی داخراو بکەنەوە:


لەوانەیە بکرێت لە رێگایبانکی خۆجێییشەوە لە شوێنی خوێدننەکەتان ژمارە حیسابێکی داخراو بکەنەوە. تکایە راستەوخۆ پەیوەندی بە بانکەکەوە بکەن.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە