Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

چەند ئاگادارییەکی گرنگ

بابەت

زانیاری گرنگ

وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزای شێنگن تا کۆتایی ئاداری 2020  بەردەست نەماون. کونسوڵگەریی گشتی لە کاتی خۆیدا زانیاری لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە، کەی تۆمارکردنی وادەکانی هەردوو نیسان و ئایار بەردەست بوون. تکایە بۆ ئەم مەبەستە ماوە ماوە سەردانی ماڵپەڕەکانی کونسوڵگەریی گشتی و کۆمپانیای VFS Global بکەن.

تکایە ئاگاداربن کە لە 1/2/2020ـەوە رەسمی ڤیزای شێنگن بۆ 80 یورۆ بەردەبێتەوە. لە ئێستاشەوە فۆڕمێکی نوێی داواکاریی ڤیزای شێنگن بۆ دابەزاندن بەردەستە، تکایە لەمەودوا ئەم فۆڕمە نوێییە بەکاربهێنن. فۆڕمی ئەلیکتڕۆنیش هەروەها بەردەستە.

ئەو کەسانەی سەرەڕای دانی رەسمی تۆمارکردنی ڤیزا لە ڕێی بانکەوە نەیانتوانیوە وادەیەک تۆمار بکەن، دەتوانن رەسمەکە تا کرانەوەی وادەکان بهێڵنەوە یاخود سەردانی نووسینگەی کۆمپانیای VFS Global بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پارەکەیان. لەو حاڵەتەشدا هەر ئەو پارەیەی دەگەڕێنرێتەوە کە وەک رەسمی تۆمارکردنی وادەی ڤیزا دراوە و نەوەک ئەو بڕەی وەک خزمەتگوزاریی بانک دراوە.

زانیاریی گشتی سەبارەت بە تۆمارکردنی وادە:

- تکایە لە کاتی تۆمارکردنی وادەدا ئاگاداری ئەوە بن، کە ناو و ژمارەی پاسپۆرتەکەتان بە درووستی وەک ئەوەی لە پاسپۆرتدا هاتوون بنووسن. هەر جیاواییەک لەم دووانەدا دەبێتە مایەی پوچەڵبوونی وادەکە.

- ئەندامانی خێزانێک دەتوانن پێکەوە وادەیەکی هاوبەش تۆمار بکەن. ئەمە لە سیستەمی تۆمارکردنی وادەدا دەکرێت، ئەویش لەڕێی „add applicant“. جگە لەمە، ناکرێت دواتر وادە جیاجیا بەیەکەوە کۆبکرێنەوە.

 - کاتی وادەکان ناگۆڕدرێن.

-  وادەکان ناسڕدرێنەوە.

-  دانی رەسمی تۆمارکردنی وادە  مانای تۆمارکردنی وادە نییە. دوای دانی پارەکە، پێویستە وادەکە لە رێی سایتی کۆمپانیای VFS Global تۆمار بکرێت.

-  بڕی رەسمی تۆمارکردنی وادە بە دۆلاری ئەمریکی نیشان دەدرێت و بە گوێرەی نرخی دراوەکان گۆڕانی بەسەردادێت. دوای تۆمارکردنی وادەکە، ئەم بڕە پارەیە ناگەڕێندرێتەوە.

سەرەڕای ئەمانەش، تکایە ئاگاداری زانیارییەکانی سەر سایتی کۆمپانیای VFS Global بن سەبارەت بە تۆمارکردنی وادە و پێشکەشکردنی داواکارییەکە.

بۆ سەردانیکردنی سایتی کۆمپانیای VFS Global، کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:

https://www.vfsglobalservices-germany.com/Global-Appointment

-------------------------------------------

گازندە لە پڕۆسەی ڤیزای شێنگن

داواکارانی ڤیزای شێنگن دەتوانن لە رێگای فۆڕمی پەیوەندیکردنەوە گلەیی و گازاندەکانیان سەبارەت بە مامەڵەی کارمەندانی کونسوڵگەریی، مامەڵەی کۆمپانیای VFS Globa یان پڕۆسەی داواکردنی ڤیزا بگەیەنن. تکایە بۆ ئەم مەبەستە لەکاتی بەکارهێنانی فۆڕمی پەیوەندیکردن بە کونسوڵگەریی گشتی "گازندە سەبارەت بە پڕۆسەی داواکردنی ڤیزای شێنگن" هەڵبژێرن. تکایە ئاگادار بن لەوەی کەوا تەنیا ئەو گلەییانەی بە زمانی ئەڵمانی یاخود ئینگلیزی دەنێردرێن، رەچاو دەکرێن. ئەو گلەییانەی بە زمانێکی دیکەی جیا لەو دوو زمانە دەنێردرێن، رەچاو ناکرێن. تکایە لە خانەی بابەت، یەکێک لەو سێ بژاردەیە بنووسن:

ا. گازندە لە رەفتاری کارمەندانی کونسوڵگەری

ب. گازندە لە رەفتاری کۆمپانیای VFS Global

ج. گازندە لە پڕۆسەی داواکردنی ڤیزا

دوای گەیشتنیان، ئێمە لێکۆڵینەوە لە گازندەکانتان دەکەین.

تێبینییەکی گرنگ: لە رێگای فۆڕمی گەیاندنی گلەیی و گازندەکان هیچ رێکارێکی یاسایی سەبارەت بە بڕیاردان بە رەتکردنەوە، پوچەڵکردنەوەی ڤیزا، بەتایبەیش داوای چاوپێداخشاندنەوە، وەرناگیرێن.

-------------------------------------------

ئاگاداریی :

ئەو کەسانەی وادەیەکیان بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی کۆکردنەوەی خێزان لای کەسێک کە لە ئەڵمانیا مافی پاراستنی لاوەکی (الحماية الثانوية - Subsidiär Schutz) هەیە، لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM، ئاژانسی کۆچی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوکاریی خێزان FAP پەیوەندییان پێوە دەکرێت.

ئەگەر دڵنیا نەبوون لەوەی ئاخۆ تۆمارکردنی وادەکەتان هێشتا کارایە یاخود زانیارییەکانی پەیوەنییتان گۆڕاون (ژمارە تەلەفون یاخود ئیمەیل)، پێویستە پەیوەندی بە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM بکەن:

هەولێر، گوندی ئیتالی 1،

ڤیللای ژمارە B4 و B5

ژمارە تەلەفون: 00964662111500

ئیمەیل: info.fap.iq@iom.int

لە رۆژی 1/8/2018ـەوە ئەندامە نزیکەکانی (هاوسەر، منداڵی تەمەن خوار 18 ساڵ یاخود دایکوباوکی کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ) خێزانی ئەو کەسەی لە ئەڵمانیا مافی پاراستنی لاوەکی هەیە داوای ڤیزا بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی خێزان پێشکەش بکەن. ئەمانە دەتوانن لە ئێستاوە لەرێی ئەم ماڵپەڕەی خوارەوە ناویان بۆ تۆمارکردنی وادەیەک بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا بنووسن:

---------------------------------------------

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە