Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts
زانیاریی گشتیی سەبارەت بە ڤیزا
Einreise nach Deutschland, © dpa
لە ئێستاوە دانانی وادەی ڤیزەی شێنگن کراوەیە
لە ئێستاوە دەتوانرێت وادە بۆ ڤیزەی شێنگن لەلایەن هاوبەشی دەرەکیمان بۆ خزمەتگوزاری ڤیزا VFS Global دووبارە تۆمار بکرێت. بۆ تۆمارکردنی وادەی ڤیزا دەبێت کەسی داواکار خۆی لە VFS Global ئامادەبێت.
تۆمارکردنی وادە بۆ17ی ئەیلول تا 19ی کانوونی دووەمی 2018 دەکرێتەوە. وادەکان دەبێت پێشتر لەلایەن کەسی داواکارخۆی تۆماربکرێن.
بۆهەرپرسیارێک دەربارەی تۆمارکردنی وادە پەیوەندی بکەن بە هاوبەشی دەرەکیمان بۆ خزمەتگوزای ڤیزاVFS Global لەژێر ئەم ناونیشانانەی خوارەوە:
ئیمەیل: info.germanyerb@vfshelpline.com ژمارەی تەلەفۆن: 009647510126287
داواکردنی وادە بۆ ڤیزەی نیشتیمانی (بۆ مانەوە زیاتر لە 90 رۆژ) تەنها لە رێگەی سیستەمی ئۆنلاینی VFS Global لە ژێر ئەم بەستەرەی خوارەوە دەبێت:
http://www.vfsglobal.com/Germany/Iraq/National-visa.html
بۆ داواکردنی وادە بۆ ڤیزایەکی نیشتمانی لە رێزبەندی „چوون بۆلای کەسێک کە وەک پەنابەر دانی پێدانرابێت“
„IOM Iraq“وەکو „Centre“هەڵبژێرن.
بۆ هەموو رێزبەندیەکانی تر تکایە „German Consulate General Erbil“ هەڵبژێرن.
ئەگەردەتانەوێت داواکاری „دووبارەگەرانەوە“ پێشکەش بکەن، ئەوا رێزبەندی „Work and other“ هەڵبژێرن.
بۆهەر پرسیارێکی تردەتوانن پەیوەندی بکەن بە VFS Global یان کۆنسوڵگەریی گشتیی.
-------------------------------------------
ئاگاداریی :
ئەو کەسانەی وادەیەکیان بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی کۆکردنەوەی خێزان لای کەسێک کە لە ئەڵمانیا مافی پاراستنی لاوەکی (الحماية الثانوية - Subsidiär Schutz) هەیە، لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM، ئاژانسی کۆچی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوکاریی خێزان FAP پەیوەندییان پێوە دەکرێت.
ئەگەر دڵنیا نەبوون لەوەی ئاخۆ تۆمارکردنی وادەکەتان هێشتا کارایە یاخود زانیارییەکانی پەیوەنییتان گۆڕاون (ژمارە تەلەفون یاخود ئیمەیل)، پێویستە پەیوەندی بە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM بکەن:
هەولێر، گوندی ئیتالی 1،
ڤیللای ژمارە B4 و B5
ژمارە تەلەفون: 00964662111500
ئیمەیل: info.fap.iq@iom.int
لە رۆژی 1/8/2018ـەوە ئەندامە نزیکەکانی (هاوسەر، منداڵی تەمەن خوار 18 ساڵ یاخود دایکوباوکی کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ) خێزانی ئەو کەسەی لە ئەڵمانیا مافی پاراستنی لاوەکی هەیە داوای ڤیزا بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی خێزان پێشکەش بکەن. ئەمانە دەتوانن لە ئێستاوە لەرێی ئەم ماڵپەڕەی خوارەوە ناویان بۆ تۆمارکردنی وادەیەک بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا بنووسن:
---------------------------------------------