Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

رێکاری خێرا بۆ کەسانی پسپۆڕ

24.11.2020 - بابەت

زانیاری دەربارەی ڕێکارەکان

رێکاری خێرای تایبەت بۆ کەسانی پسپۆڕ ماوەی دانپێدانان و پرۆسەی پیشکەشکردنی ڤیزا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکەنەوە و دەتوانرێت سودیان لێبببینرێت بۆ:

  • کەسانی پسپۆر کە خاوەنی بڕوانامەی پیشەیین (ماددەی 16d، و 18a ی یاسای مانەوە )
  • کەسانی پسپۆر کە خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمین (ماددەی 18b یاسای مانەوە)
  • ئەوانەی ئاستیان  بەرزە
  • توێژەر
  • هێزی کاری پێشەنگ
  • خوێندنی پیشەیی و زیاتر خوێندن و راهێنانی ناوخۆی کۆمپانیا (یاسای ژمارە 16a)
  • پسپۆرانی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) بەبێ هەبونی بڕوانامەی زانکۆیی

ئەو زانیارییانە و هەنگاوانەی خوارەوە گرنگن:

  1. ئێوە ئەو کۆمپانیایە/شوێنی راهێنانەکەتان دەکەنە بریکار بۆ ئەوەی رێکاری تایبەت بە کەسانی پسپۆر زووتر تەواوبکات و لە فەرمانگەی بیانیان لە ئەڵمانیا و کاروباری یاسایی تەواوبکات. نمونەی بریکارینامەکە لە خوارەوە هەیە..
  2. فەرمانگەی بیانیان رێنمایی کۆمپانیاکەتان یان شوێنی راهێنانەکەتان دەکات و پشتگیری دەکات کە رێکاری دانپێدانانی بڕوانامەی بیانی ئێوە جێبەجێ بکات، رەزامەندی دەزگای فیدڕالی بۆ کار بەدەست بهێنێت. شوێنی دانپێدانانی بڕوانەمەکان و دەزگای فیدڕاڵی بۆ کار پێویستە لە ماوەیەکی دیاریکراودا بڕیاربدەن.
  3. کاتێك هەموو مەرجەکان بەردەست بوون، ئەوا فەرمانگەی بیانیان ئەوەی کە پێی دەڵێن رەزامەندی پێشوەختە دەردەکات، کە کۆمپانیاکەت بۆتان دەنێرێت. لە رەزامەندی پێشوەختەدا ئاماژەی پێکراوە کە کامە بەڵگەنامە بەشێوەی کۆپی وردبینی کراون وکامە بەڵگەنامەی ئەسڵی  لە کاتی پیشکەشکردنی داواکاری لەلایەن کونسوڵگەریی پێویستە پێشکەش بکرێن. 
  4. هەرکاتێك رەزامەندی پێشوەختەتان بەدەست گەیشت، ئەم رەزامەندی پشوەختەیە  و داواکاریەکی تۆمارکردنی وادە بۆ ئەم ئیمەیڵە: visa@erbi.auswaertiges-amt.de  بنیرن. لەدوای دڵنیایکردنەوەی دواکارییەکەت، وادەیەکت پێدەدرێت. لە ناونیشانی ئیمەیڵەکەتاندا ئەوەی خوارەوە بنوسن: „Beschleunigtes Fachkräfteverfahren sowie Vorabzustimmung“.
  5. لە ماوەی سێ هەفتەدا، ئێمە بڕیار لەسەر داواکاری ڤیزاکەت دەدەین کە پێشکەشت کردووە.
  6. تێچووی زووتر تەواوبونی رێکاری پسپۆری شارەزا لەلایەن فەرمانگەی بیانیەکان 411 یۆرۆیە.

زانیاری سەبارەت بەو بەڵگەنامانەی کە پێوحستە پێشکەش بکرێن

بۆ پیشکەشکردنی داواکاری پێویستە خۆتان ئامادەبن. رەسمی ڤیزا بریتییە لە 75 یۆڕۆ کە بەگوێرەی نرخی گۆڕینەوەی کاتی دانی رەسمەکە بە دۆلار دەدرێت. یۆڕۆ و دیناری عێڕاقی وەرناگیرێن و ناگۆڕدرێنەوە.

لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری، ئەم بەڵگەنامانەی خواراوە پێویستە پێشکەش بکرێن حاخود بسەلمێنرێن:

  • دوو فۆرمی داواکاری، بەتەواوی و ڕوونی بە ئەڵمانی پرکرابنەوە و بە بە خەتی خۆتان واژۆکرابن (بە رێنوسی لاتینی).
  • ٣ دانە وێنەی بایۆمێتری هاوشێوە، کە نابێ لە ٦ مانگ کۆنتر بن.
  • دوو نوسخەی کۆپی پاسپۆرت. تکایە کۆپی لاپەڕەی زانیارییەکەسییەکان و هەموو ئەولاپەڕانەی ڤیزا، مۆر یاخود تۆماری دیکەیان لەسەرن.
  • كۆپی ئەسڵی و دوو کۆپی لە رەزامەندی پێشوەختەی فەرمانگەی بیانیان کە بەرپرسە بە پێی یاسای ژمارە 81a.
  • بەڵگەی هەبونی بڕوانامەی خوێندن (دبلۆم و خشتەی نمرەکان)، یەك کۆپی ئەسڵی بۆئەڵمانی وەرگێردرابێت و لەگەڵ دوو کۆپی بروانامەکە.
  • بەڵگەی توانستی زمانی ئەڵمانی. ئەگەر هاتوو لەکاتی زووتر تەواوبوونی رێکاری تایبەت بە کەسانی پسپۆر، بڕوانامەی زمانی ئەڵمانی پێشکەشکرابێ، ئەوا دەبێ لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا کۆپی ئەسڵی و دوو کۆپی بڕوانامەکە پێشکەش بکرێن.

تکایە ئاگاداربن: جگە لەو بەڵگەنامەنەی کە لێرەدا لیستکراون، دەکرێت لە هەندێك حاڵەتی تایبەتدا، داوای بەڵگەنامەی زیاتریش بکرێت.

بابەتی زیاتر

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە