Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ڤیزای بەشداریکردن لە چالاکییە کولتووری و وەرزشییەکان​​​​​​​

بابەت

ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.

تکایە پێشوەخت زانیارییە گرنگەکان سەربارەت بە ڤیزای ماوەکورت تا 90 رۆژ (ڤیزای شێنگن / ڤیزای C) لەسەر ئەم ماڵپەڕە بخوێننەوە.

بەڵگەنامە پێویستەکان

بۆ داواکردنی ڤیزا پێویستە فۆڕمێکی داواکاری تەواوپڕکراوە بە زمانی ئەڵمانی لەگەڵ رونکردنەوەی تایبەت بەگوێرەی ماددە 54ی یاسای مانەوە پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەتاندا (Videx) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەردان و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. فۆڕمەکە پێویستە ئۆنلاین پڕ بکرێتەوە، چاپ و واژۆ بکرێت و لەگەڵ داواکارییەکە پێشکەش بکرێت.

فۆڕمی ڤیدێکس

بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکە.

بۆ کەسانی تەمەن خوار هەژدە ساڵ: پێویستە دایکوباوک پێکەوە و یاخود کەسی خاوەن مافی سەرپەرشتیاری داواکارییەکە لەبەردەم کارمەندی کۆمپانیای VFS واژۆ بکەن. ئەگەر نا دەبی بریکارنامەیەکی لەلایەن دادنووس پەسەندکراوی ئەو لایەی دایکوباک کە ئامادە نابێت لەگەڵ کۆپییەکی پاسپۆرتەکەی پێشکەش بکرێت.

وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)

زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.


پاسپۆرتێکی کارا لەگەڵ کۆپییەکی پەڕەی زانیارییەکان

ئەگەر هەبوو، کۆپییەکی ڤیزای سێ ساڵی رابردوو (شێنگن، یەکێتی ئەوڕوپا، بەریتانیا، وڵاتە ئەکگرتووەکان ئەمەریکا، کەنەدا) لەگەڵ کۆپییەکی مۆری چوونەناوەوەی ئەم وڵاتانە و دەرچوون لێیان.

بیمەیەکی کارای تەندروستیی سەفەر بۆ ماوەی داواکراوی مانەوە کە لانیکەم 30.000 یوڕۆ روپۆش بکات و بۆ تەواوی وڵاتانی شێنگن ببێت. بۆ داواکردنی ڤیزایەکی موڵتی، یەک یان چەندین ساڵە، بیمەی تەنیا یەکەم سەردان بەسە.
(نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک)

(نوسخەی ئەسڵی بۆ نیشاندانی بە VFS و کۆپییەک)

بەڵگەی نیشتەجێبوون (کارتی زانیاری، کارتی ئاسایش یاخود کارتی مانەوە)
(نوسخەی ئەسڵی بۆ نیشاندانی بە VFS و کۆپییەک)

وێنەیەکی نوێی تۆماری خێزانی (لەشەش مانگ کۆنتر نەبێت) و لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە تەسدیق کرابێت.
(نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک)

لاپەڕە دووی پاسپۆرتی هاوسەر و منداڵان (کۆپییەک)

گرێبەستی هاوسەرگیری (کۆپییەک)

  • بەڵگەی گەشتکردن بە فڕۆکە و یاخود شێوازی دیکەی سەفەرکردن
  • بەڵگەی مانەوە لە هۆتێل یاخود شوێنی دیکەی مانەوە

بۆ کارمەندانی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی:

  • نوسخەی ئەسڵی پشتگیریی کار (لە سێ مانگ کۆنتر نەبێت) لەسەر پەڕەی فەرمی کۆمپانیا بە مۆری کۆمپانیا و زانیاری سەبارەت بە پێگە/کار/مووچە و رۆژی دامەزراندنەوە لەگەڵ ناونیشان و زانیاری پەیوەندیکردن بە خاوەن کارەوە (ناونیشان/ژمارە تەلەفون/ئیمەیل/ناوی کەسی دیاریکراو بۆ پەیوەندیپێوەکردن لەناو کۆمپانیاکە/واژۆ)، 
  • بەڵگەی مووچەی سێ مانگی رابردوو یاخود دەرخستەی هەژماری بانکی کە هاتنی مووچەکەی تێدا دەرکەوێت.

بۆ خاوەنی کۆمپانیا یان کاری سەربەخۆ:

  • کۆپییەکی بەڵگەی تازەی تۆماری بازرگانی کۆمپانیا عێڕاقییەکە
  • کۆپییەکی بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا
  • کۆپییەکی ناسنامەی ئەندامێتی ژووری بازرگانی
  • پشتگیریی بانک یان دەرچەی هەژماری بانکیی کۆمپانیا بۆ یەک مانگی رابردوو

بۆ قوتابیان و خوێندکاران:

  • نوسخەی ئەسڵی پشتگیریی قوتابخانە یان زانکۆ لەسەر پەڕەی فەرمی زانکۆ/قوتابخانە/سەنتەری راهێنان بە مۆر و زانیاری پەیوەندیپێوەکردنەوە (ناونیشان/ژمارە تەلەفون/ئیمەیل/ناو  پێگەی کەسی واژۆکەر.

وەک بەڵگەی داراییکردنی سەفەر چەند رێگەیەکتان لەپێشن:

  • بۆ سەردان: بەڵێننامەیەکی فەرمی کەسی داوەتکەر، کە لای فەرمانگەی بیانیان دەدرێت، لە شەش مانگ کۆنتر نەبێت (نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک)
  • پشتگیریی بانک (نوسخەی ئەسڵی)
  • دەرخستەی هەژماری بانکی شەش مانگی رابردوو (نوسخەی ئەسڵی)
  • پشتگیریی خانەنشینی کە بڕی مووچەی خانەنشینی تێدا هاتبێت (کۆپییەک)

ئەگەر هەبێت، ئەم بەڵگانەی خوارەوەی خاوەندارێتی:

  • خاوەندارێتی موڵک و خانوو
  • ساڵیانەی ئۆتۆمبێل

نوسخەی ئەسڵی داوەتنامەی رێکخەری چالاکییە کولتووری یان وەرزشییەکە، کە ئەم زانیارییانەی تێدا هاتبن:

  • ناو، ناونیشان و زانیارییەکانی پەیوەندیکردن بە کەسی بەرپرسی لایەنی رێکخەر
  • جۆر، شوێن و ماوەی چالاکییەکە
  • ناو و پێگەی کەسی داواکاری ڤیزا
  • یان پشتگیریی گرتنەئەستۆی تێچووی سەفەر (پێشکەشکردنی بەڵێننامەیەکی فەرمی، کە لەلایەن فەرمانگەی بیانیان لە ئەڵمانیا دەرچووبێت و لە شەش مانگ کۆنتر نەبێت (نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک) پیویستە.

نوسخەی ئەسڵی نووسراوی رەوانەکردنی (ئیفاد) یانەی وەرزشی/یەکێتی/رێکخراوە عێڕاقییەکە

ماڵیانەی ڤیزا

ماڵیانەی (رەسم) ڤیزایەکی شێنگن بریتییە لە 80 یوڕۆ و بۆ مناڵانی تەمەن نێوان 6 بۆ 12 ساڵ بریتییە لە 40 یوڕۆ. ماڵیانەکە لەکاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بە دۆلاری ئەمریکی و بەگوێرەی نرخی رۆژ دەدرێت.

دانانی وادە

تۆمارکردنی وادە بە ئۆنلاین و لەسەر سایتی کۆمپانیای VFS Global دەبێت. ماڵیانەی خزمەتگوزاری کۆمپانیای VFS Global بە بڕی 22.98 یوڕۆ بە جیا لە ماڵیانەی ڤیزا و لە کاتی تۆمارکردندا بە دیناری عێڕاقی دەدرێت. وردەکارییەکانی دانی ماڵیانەکە لەسەر سایتی کۆمپانیای VFS Global هەن.

پێشکەشکردنی داواکاری

پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا لەلایەن خودی کەسی داواکار و لە نووسینگەی کۆمپانیای VFS Global لە هەلێر، رێگای عەنکاوە، بەرامبەر ئەبو شەهاب سیتی، دەبێت.

بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە