Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

زانیاری گرنگ سەبارەت بە ڤیزای ماوەدرێژ (ڤیزای نیشتمانی، ڤیزای D)

بابەت
  • کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر لایەنی تایبەتمەندە بۆ کارکردن لەسەر ئەم جۆرە داواکارییانە، ئەگەر هاتوو شوێنی نیشتەجێبوونتان هەرێمی کوردستان-عێڕاق (پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە) بێت و نیازی مانەوەتان لە ئەڵمانیا هەبێت.
  • ئەو بەڵگەنامانەی بە زمانێکی دیکەی جگە لە ئەڵمانی یاخود ئینگلیزین، پێویستە لەگەڵ وەرگیڕانێکی دانپێدانراوی ئەڵمانی پێشکەش بکرێن. تەنیا لاپەڕەی زانیارییەکانی پاسپۆرت لەمە بەدەرە و پیویست بە وەرگیڕان ناکات.
  • بەڵگەنامەکانی باری کەسی پێویستە بە نوسخەی ئەسڵی و پەسەند کراو (تەصدیقکراو) پێشکەش بکرێت. دوای کارکردن لەسەر داواکارییەکە نوسخە ئەسڵییەکانتان بۆ دەگەڕێنرێنەوە.
  • بڕوانامەکان پێویستە بە گوێرەی حاڵەت بە پەسەندکراوی پیشکەش بکرێن.
  • ڤیزا بە شێوەیەکی گستی پێویستی بە رەزامەندی فەرمانگەی بیانیانە. ڤیزاکە تەنیا دوای گەیشتنی رەزامەندییەکە دەکرێت بدرێت.
  • لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری پێویست بە کڕینی بلیتی فڕۆکە ناکات – تکایە دوای وەرگرتنی ڤیزاکە بلیت بکڕن.
  • بەشی ڤیزا مافی ئەوە بۆ خۆی دەهێڵێتەوە، بەڵگەنامەی زیاتر داوا بکات.
  • بەڵگەنامەی ناتەواو دەبنە مایەی دواخستنی پڕۆسەکە و لەوانەیە ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەش.
  • داواکاران پێویستە خۆیان لەکاتی دیدار ئامادەبن. بریکاریکردن نابێت.
  • داواکارانی تەمەن سەروو 18 ساڵ خۆیان داواکارییەکە واژۆ دەکەن، بۆ کەسانی تەمەن خوار هەژدە ساڵ کەسانی خاوەن مافی سەرپەرشتیاری واژۆی دەکەن.
  • لە تەمەنی 12 ساڵان بەسەرەوە پێویستە پەنجەمۆر وەربگیرێت.
  • لەکاتی هاتنەژوورەوە لەلایەن کارمەندانی ئەمنیمانەوە پشکنینێک ئەنجام دەدرێت. دوای ئەوە رێگا نادرێت تەلەفونی مۆبایل لەگەڵ خۆتان بهێننە ناو ژووری چاوەڕوانی و ئەنجامدانی دیدار. مۆبایلەکان لە دەروازە بەجێ دەهێڵرێن.

تێبینی:
ئەم بابەتە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە، بەڵام بە مانای کامڵی نییە.
لە هەندێک حاڵەتدا بەشی ڤیزا رێگای ئەوە بەخۆی دەدات، داوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی زیاتر بکات. کارکردن لەسەر داواکارییەکە لەلایەن بەشی ڤیزاوە و رەوانەکردنی داواکارییەکە بۆ فەرمانگەی بیانیان تەنها دوای پێشکەشکردنی تەواوی بەڵگەنامە پێویستەکان دەبێت.


هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە