Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

چوونی هاوڵاتی عێڕاقی بۆ هاوسەری خاوەن مۆڵەتی مانەوە بە پێی ماددە 25، بڕگە 2، یەکەم یاخود ماددە 3ی یاسای پەنابەری (پەنابەری دانپیدانراو)

بابەت

ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.

بەڵگەنامەی پێویست:

تەواوی بەڵگەنامەکان پێویستە بە وەرگێڕانێکی ئەڵمانی وەرگێڕێکی دانپێدانراو پێشکەش بکرێن.
تەواوی ئەو بەڵگەنامانەی باری کەسی کە لە هەرێمی کوردستان دەرچوون پێویستە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پەسەند (تەصدیق) کرابن، بەڵگەنامەی دیکەی عێڕاقی پێویستە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق لە بەغدا پەسەند بکرێن.

بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.

فۆڕمی ڤیدێکس

بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.

وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)

زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.


پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.

ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا

بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا

گرنگ: وەرگێڕانی ئەڵمانی ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێویستە شوێنی دەرچوون، پارێزگا و ناوەڕۆکی مۆر و هەر زانیارییەکی دیکەی هاتوو تێیدا بگرێتە خۆی!
1) وێنەی تۆماری خێزانیی کەسی داواکار، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت
2) وێنەی تۆماری کەسیی داواکار، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت
3) بەڵگەنامەی لەدایکبوونی کەسی داواکار، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
4) گرێبەستی هاوسەرگیریی لای دادگا، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
5) هەروەها ئەگەر پێویست بوو، پشتگیریی ئەنجومەنی باڵای روحانی یەزیدی، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
6) بریکارنامەی تایبەت لە حاڵەی هاوسەرگیریی لە رێی بریکارەوە، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
7) هەروەها ئەگەر پێویست بوو، تەڵاقنامەی هاوسەرگیرییەکانی پێشوو، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

بەڵگەی توانستی سەرەتایی زمانی ئەڵمانی لە شێوەی بڕوانامەیەکی ئاستی A1 بە گوێرەی پێوەری ALTE کە لەلایەن ئەنجامدەری دانپێدانراوی تاقیکردنەوە دەرچووبێت، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت.
تێبینی: پێویست بە سەلماندنی توانستی زمان ناکات، ئەگەر هاتوو هاوسەرگیرییەکە بەر لە چوونی هاوسەر بۆ ئەڵمانیا ئەنجام درابێت.

1) کۆپییەکی پاسپۆرت (لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕە 1 تا 3), هەروەها ئەگەر پێویست بوو، بەڵگەی مۆری هاتن و دەرچوون
2) کۆپییەکی مۆڵەتی مانەوە (دیوی پێشەوە و دواوەی)
3) کۆپییەکی تۆماری شوێنی نیشتەجێبوون Meldebescheinigung، لە شەش مانگ کۆنتر نەبێت
4) کۆپییەکی بڕیاری فەرمانگەی فیدڕالی کۆچ و پەنابەران BAMF سەبارەت بە داننان بە مافی پەنابەرێتی، لەگەڵ ئاماژەی ئەوەی کەی بڕیارەکە کەوتۆتە کار

بەڵگەی ئەوەی کە داواکارییەکە بۆ کۆکردنەوەی خێزان لە ماوەی سێ مانگی دوای داخستنی کەیسی پەنابەرییدا پێشکەش کراوە.
کۆپییەک

بەر لە دەرکردنی ڤیزاکە پێویستە بیمەیەکی تەندروستی لە جۆری Incoming، کە لە رۆژی دەستپێکردنی گەشتەکەوە کارا بێت، بسەلمێنرێت. ئەم بەڵگە پێویست ناکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێتە بەردەست، لە کاتی خۆیدا لە پێشکەشکردنی بیمەی تەندروستییە ئاگادار دەکرێنەوە. بۆیە تکایە تا ئەو کاتە بیمەکە مەکڕن.

ماڵیانە

ماڵیانەی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی بریتییە لە 75 یوڕۆ، هەروەها بۆ کەسی داواکار تاکو تەمەنی ١٨ سال ٣٧،٥٠ یورۆ کە بە نرخی گۆڕینەوەی رۆژ و بە دۆلاری ئەمریکی دەدرێت. یوڕۆ و دیناری عێڕاقی نە وەردەگرێن و نە دەیشگۆڕدرێنەوە.

دەستنیشانکردنی وادە

وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزا لەسەر سایتی کۆمپانیای VFS Global و رێگای ئەم لینکەوە دەبێت. لەوێ IOM Iraq وەک Centre هەڵبژێن.

هەم پێشکەشکردنی داواکارییەکە و هەم وەرگتنەوە دوای تەواوبوونی کارلەسەرکردنی لای IOM FAP هەولێر دەبێت.

ئەگەر هاتوو دڵنیا نەبوون لەوەی تۆمارکردنی وادەکەتان درووستە، یان ئەگەر هاتوو زانیارییەکانی پەیوەندیپێوەکردنتدان لە دوای تۆمارکردنی وادەکە گۆڕاون (ژمارە تەلەفون و ئەدرێسی ئیمەیل)، ئەوا پێویستە پەیوەندی بە کۆمپانیای IOM بکەن:

هەولێر، گوندی ئیتاڵی 1
ڤیللای ژمارە B4 و B5
00964662111500
ئیمەیل: info.fap.iq@iom.int


هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە