Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

چوونی هاوڵاتی عێڕاقی بۆ لای دایک یان باوک / دایکوباوکی بیانی

بابەت

ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.

منداڵی تەمەن خوار هەژدە ساڵ لە بنەڕەتدا دەرفەتی ئەوەیان هەیە، یاوەری هاوڵاتی بیانی بۆ ئەڵمانیا بکەن یاخود دواتر بچن بۆ لایان.

بەڵگەنامەی پێویست:

تەواوی بەڵگەنامەکان پێویستە بە وەرگێڕانێکی ئەڵمانی وەرگێڕێکی دانپێدانراو پێشکەش بکرێن.
تەواوی ئەو بەڵگەنامانەی باری کەسی کە لە هەرێمی کوردستان دەرچوون پێویستە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پەسەند (تەصدیق) کرابن، بەڵگەنامەی دیکەی عێڕاقی پێویستە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق لە بەغدا پەسەند بکرێن.

بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.

فۆڕمی ڤیدێکس

بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.

وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)

زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.


پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.

ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا

بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا

گرنگ: وەرگێڕانی ئەڵمانی ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێویستە شوێنی دەرچوون، پارێزگا و ناوەڕۆکی مۆر و هەر زانیارییەکی دیکەی هاتوو تێیدا بگرێتە خۆی!
1) وێنەی تۆماری خێزانیی کەسی داواکار، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت
2) وێنەی تۆماری کەسیی داواکار، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت
3) بەڵگەنامەی لەدایکبوونی کەسی داواکار، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
4) هەروەها ئەگەر پێویست بوو، گرێبەستی هاوسەرگیری لای دادگا، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
5) هەروەها ئەگەر پێویست بوو، پشتگیریی ئەنجومەنی باڵای روحانی یەزیدی، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
6) بریکارنامەی تایبەت لە حاڵەتی هاوسەرگیریی لە رێی بریکارەوە، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
7) هەروەها ئەگەر پێویست بوو، تەڵاقنامەی هاوسەرگیرییەکانی پێشوو، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

بۆ ئەو کەسانەی تەمەنی 16 ساڵیان تەواوکردووە:
بەڵگەی توانستی زمانی ئەڵمانی لە شێوەی بڕوانامەیەکی ئاستی C1 بە گوێرەی پێوەری ALTE کە لەلایەن ئەنجامدەری دانپێدانراوی تاقیکردنەوە دەرچووبێت، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت.
بەدەر لەمە: گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوون و ژیان لە ئەڵمانیا لەگەڵ دایکوباوک یاخود یەکێک لەوان کە بە تەنیا خاوەن مافی سەرپەرشتیارییە.

1) کۆپی پاسپۆرت (لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕە 1 تا 3) هەروەها ئەگەر پێویست بوو، کۆپی ئەو لاپەڕانەی مۆری هاتن و چوونیان لەسەرە
2) کۆپییەکی مۆڵەتی مانەوە (دیوی پێشەوە و دواوە)
3) کۆپییەکی تۆماری شوێنی نیشتەجێبوون Meldebescheinigung، لە شەش مانگ کۆنتر نەبێت

1) بەڵگەی هەبوونی مافی سەرپەرشتیای لای دایک یاخود باوک بە تەنیا، لە شێوەی بڕیارێکی دادگا سەبارەت بە مافی سەرپەرشتیاری (کۆپییەک)
یان
2) رەزامەندی لایەنی دووەم لە دایکوباوک بە واژۆی پشتڕاستکراوە و یان وەرگێڕدارو (کۆپییەک)
یان
3) بڕیاری پابەندکەری یەکێک لە لایەنەکان (بۆ نموونە، دادگا) بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

بەر لە دەرکردنی ڤیزاکە پێویستە بیمەیەکی تەندروستی لە جۆری Incoming، کە لە رۆژی دەستپێکردنی گەشتەکەوە کارا بێت، بسەلمێنرێت. ئەم بەڵگە پێویست ناکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێتە بەردەست، لە کاتی خۆیدا لە پێشکەشکردنی بیمەی تەندروستییە ئاگادار دەکرێنەوە. بۆیە تکایە تا ئەو کاتە بیمەکە مەکڕن.

ماڵیانە

ماڵیانەی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی بریتییە لە 75 یوڕۆ، هەروەها بۆ کەسی داواکار تاکو تەمەنی ١٨ سال ٣٧،٥٠ یورۆ کە بە نرخی گۆڕینەوەی رۆژ و بە دۆلاری ئەمریکی دەدرێت. یوڕۆ و دیناری عێڕاقی نە وەردەگرێن و نە دەیشگۆڕدرێنەوە.

دەستنیشانکردنی وادە

وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزا لە رێگای ئەم لینکەوە دەبێت.


هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە