Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

چوونی هاوڵاتی عێڕاقی بۆ لای منداڵی ئەڵمان

بابەت

ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.

دەکرێت ڤیزای کۆکردنەوەی خێزان بۆ چوون بۆ لای منداڵیکی تەمەن خوار هەژدە ساڵی سەڵتی ئەڵمان، کە لە ئەڵمانیا دەژیەت، داوا بکرێت.

بە مەبەستی چوونی دایکوباوک بۆ لای منداڵ، دەکرێت ڤیزا داوا بکرێت، ئەگەر منداڵەکە شوێنی نیشتەجێبوونی لە ئەڵمانیا بوو یاخود چوونی دایکوباوک پێکەوە لەگەڵ منداڵەکە بێت.

بەڵگەنامەی ئەڵمانی باری کەسیی بەبێ پەسەندکردن (تەصدیقکردن) کاریان پێدەکرێت.

بەڵگەنامەی پێویست:

تەواوی بەڵگەنامەکان پێویستە بە وەرگێڕانێکی ئەڵمانی وەرگێڕێکی دانپێدانراو پێشکەش بکرێن.
تەواوی ئەو بەڵگەنامانەی باری کەسی کە لە هەرێمی کوردستان دەرچوون پێویستە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پەسەند (تەصدیق) کرابن، بەڵگەنامەی دیکەی عێڕاقی پێویستە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق لە بەغدا پەسەند بکرێن.

بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.

فۆڕمی ڤیدێکس

بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.

وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)

زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.


پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.

ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا

بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا

گرنگ: وەرگێڕانی ئەڵمانی ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێویستە شوێنی دەرچوون، پارێزگا و ناوەڕۆکی مۆر و هەر زانیارییەکی دیکەی هاتوو تێیدا بگرێتە خۆی!
1) وێنەی تۆماری خێزانیی کەسی داواکار، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت
2) وێنەی تۆماری کەسیی داواکار، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت
3) بەڵگەنامەی لەدایکبوونی کەسی داواکار، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
4) بەڵگەنامەی لەدایکبوونی ئەڵمانی منداڵەکە، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

1) کۆپی پاسپۆرتی ئەڵمانی (لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕە 1 تا 3)
2) هەروەها ئەگەر پێویست بوو، کۆپییەکی تۆماری شوێنی نیشتەجێبوون Meldebescheinigung، لە شەش مانگ کۆنتر نەبێت.

بەر لە دەرکردنی ڤیزاکە پێویستە بیمەیەکی تەندروستی لە جۆری Incoming، کە لە رۆژی دەستپێکردنی گەشتەکەوە کارا بێت، بسەلمێنرێت. ئەم بەڵگەیە پێویست ناکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێتە بەردەست، لە کاتی خۆیدا لە پێشکەشکردنی بیمەی تەندروستییە ئاگادار دەکرێنەوە. بۆیە تکایە تا ئەو کاتە بیمەکە مەکڕن.

ماڵیانە

داواکردنی ڤیزای کۆکردنەوەی خێزان بۆ چوون بۆلای منداڵی ئەڵمان بەخۆڕاییە و ماڵیانەی نییە.

دەستنیشانکردنی وادە

وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزا لە رێگای ئەم لینکەوە دەبێت.


هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە