Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ڤیزا بۆ پسپۆڕانی ئەکادیمی

بابەت

ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.

وەک پسپۆڕێکی ئەکادیمی دەکرێت بۆ کارکردن لە ئەڵمانیا  مۆڵەتێکی مانەوەتان بە مەبەستی وەرگرتنی کارێک لە ئەڵمانیا، کە لەگەڵ پسپۆڕییەکەتاندا بێتەوە، پێ بدرێت. زانیاری زیاتر دەربارەی ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا لەسەر ماڵپەڕی www.make-it-in-germany.com دەست دەکەون.

بەڵگەنامەی پێویست:

بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.

فۆڕمی ڤیدێکس

بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.

وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)

زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.


پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.

ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا

بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا

لەم بەڵگەنامەیەدا پێویستە زانیاری سەبارەت بە جۆری کارەکە ( بۆ نموونە، پێناسەی کارەکە، کاتەکانی هەفتانەی کار) و کۆی گشتی مووچەی ساڵانە هاتبن.
ئەگەر هێشتا گرێبەستی کارتان نییە، ئەوا پێشنیاری (ئۆفەر)ی دیاریکراوی کارەکە پێشکەش بکەن.
نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

فۆڕمێک لەلایەن خاوەن کارەوە پڕکرابێتەوە و واژۆ کرابێت:

لێرەوە بۆ داگرتنی فۆڕمە، لەگەڵ کۆپییەک

ئەگەر رەزامەندیی پێشوەختەی ئاژانسی کارتان هەبوو، دەتوانن ئەوەش پێشکەش بکەن. ئەمە کاریگەریی زۆری لەسەر خێراکردنی کارکردن لەسەر داواکارییەکە دەبێت.
نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

ئەم بەڵگەنامەیە دەکرێت بۆ نموونە بڕوانامەی تەواوکردنی خوێندنی زانکۆیی بێت. ئەگەر خوێندنەکەتان لە زانکۆیەکی دەرەوەی ئەڵمانیا تەواو کربێت، دەبێ بروانامەکە و زانکۆیەکەش دانپێدانراو بن. زانیاری زیاتر لە بەشی بەڵگەنامەی پێویست بۆ "داننان بە بڕوانامەی زانکۆیی (ئەنابین Anabin)" و "داننان بە زانکۆ (ئەنابین)" هەن.

وەرگێڕانی بڕوانامە زانکۆییەکەتان پێویستە لەلایەن وەرگێڕێکی سوێنددراو کرابێت و پەسەند (تەصدیق) کرابێت.
نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

لە رێی داتابەیسی ئەنابین دەتوانن بزانن ئاخۆ بڕوانامە زانکۆییەکەتان دانپێدانراوە یان نا. هەڵسەنگاندنەکەی ئەنابینی بڕوانامەکەتان پێویستە "هاوتا" یان "یەکسان" بێت.
لە هەنگاوی دووەمدا لەوە دڵنیا ببنەوە، ئایا زانکۆ بیانییەکەشتان لە ئەڵمانیا دانی پێدا نراوە یان نا. هەڵسەنگاندنی ئەنابین بۆ زانکۆکەتان پێویستە "H+" یان "H+/-" بێت.
ئەنجامی هەردوو گەڕان لە داتابەیسەکەدا چاپ بکەن و بۆ هەر یەکەیان کۆپییەک لەگەڵ خۆتان بهێنن.

ئەگەر ئەم مەرجانە بەردەست نەبوون، تکایە بۆ داننان بە بڕوانامەی بیانی پەیوەندی بە فەرمانگەی ئەڵمانی تایبەتمەندەوە بکەن: KMK

ئەم بەڵگەنامەیە تەنیا بۆ ئەنجامدانی پیشەیەکی لە ئەڵمانیا بە رێنمایی رێکخراو، بۆ نموونە لە بواری پزیشکی یان یاسایی، پێویستە. 

ئەم بەڵگەنامەیە لە لایەن فەرمانگەی تایبەتمەند لە ئەڵمانیا دەستدەکەوێت. زانیاری سەبارەت بەوەی، ئایا پیشەکەتان بە ئەڵمانی رێکخراوە یان نا، لەسەر ماڵپەڕی "دانپێدانان لە ئەڵمانیا" هەن.

بەڵگەی توانستی زمانی ئەڵمانی لە شێوەی بڕوانامەی زمان بۆ ئاستی B1 بە پێی ستانداردی ALTE (کۆمەڵەی تاقیکەرەوان زمانی ئەوڕوپا) لەلایەن ئەنجامدەرێکی دانپێدانراوی تاقیکردنەوە. ئەلتەرناتیڤ، پێشکەشکردنی نووسراوێکی خاوەنکار سەبارەت بەوەی کە توانستەکانی زمانتان گونجاون. نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت

ئەگەر تەمەنتان لەسەروو 45 ساڵ بوو داهاتی ساڵانەتان ناگاتەن 48.180 یوڕۆ، تکایە بەڵگەی دەستەبری خانەنشینی گونجاو پێشکەش بکەن، نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک.

1) وێنەی تۆماری کەسی بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانێک، تەسدیقکراو و کۆپییەک
2) هەروەها ئەگەر پێویست بوو، گرێبەستی هاوسەرگیری یان پشتگیریی ئەنجومەنی باڵای روحانی یەزیدی، ئەگەر پێویست بوو بریکارنامەی تایبەت، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

بەر لە دەرکردنی ڤیزاکە پێویستە بیمەیەکی تەندروستی لە جۆری Incoming، کە لە رۆژی دەستپێکردنی گەشتەکەوە کارا بێت، بسەلمێنرێت. ئەم بەڵگەیە پێویست ناکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێتە بەردەست، لە کاتی خۆیدا لە پێشکەشکردنی بیمەی تەندروستییە ئاگادار دەکرێنەوە. بۆیە تکایە تا ئەو کاتە بیمەکە مەکڕن.

بەڵگەی شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوون بۆ لانیکەم دوو مانگی مانەوە بەرنامەبۆداڕێژراوەکە لە ئەڵمانیا.
لە حاڵەتی پێگەیاندنی پیشەیی، کارکردن یان رێکاری دیکەی پێگەیاندن پێویستە شوێنی مانەوە لە شوێنی کارکردن یان راهێنان و پێگەیاندن/ خولی زمان نزیک بێت.
کۆپییەک

لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا، دەکرێت داوای بەڵگەنامەی زیاتریش بکرێت.

ماڵیانە

ماڵیانەی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی بریتییە لە 75 یوڕۆ، هەروەها بۆ کەسی داواکار تاکو تەمەنی ١٨ سال ٣٧،٥٠ یورۆ کە بە نرخی گۆڕینەوەی رۆژ و بە دۆلاری ئەمریکی دەدرێت. یوڕۆ و دیناری عێڕاقی نە وەردەگرێن و نە دەیشگۆڕدرێنەوە.

تۆمارکردنی وادە

وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا بە ئۆنلاین و لە رێگای کۆمپانیای VFS تۆمار دەکرێت.

تکایە ئاگادار بن، لە کاتی تۆمارکردنی وادەدا جۆری دروستی ڤیزا هەڵبژێرن. بە پێچەوانەوە داواکارییەکەتان وەرناگیرێت.


هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە