Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts
ڤیزا بۆ پسپۆڕانی پیشەیی (ماددە 18a یاسای مانەوە)
ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.
وەک کەسێکی خاوەن پسپۆڕییەکی پیشەیی، کە لە ئەڵمانیا دانی پێدانرابێت، دەکرێت مۆڵەتێکی مانەوەتان بۆ مەبەستی وەرگرتنی کارێک، کە پسپۆڕیتان تێیدا هەیە، پێ بدرێت.
تکایە ئاگادار بن، کە بڕوانامەی زانکۆیی بیانی هەن، کە وەک پێگەیاندنی پیشەیی هاوتا دەکرێن. زانیاری زیاتر دەربارەی ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا لەسەر ماڵپەڕی www.make-it-in-germany.com دەست دەکەون.
بەڵگەنامەی پێویست:
بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.
بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.
وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)
زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.
پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.
ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا
بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا
لەم بەڵگەنامەیەدا پێویستە زانیاری سەبارەت بە جۆری کارەکە ( بۆ نموونە، پێناسەی کارەکە، کاتەکانی هەفتانەی کار) و کۆی گشتی مووچەی ساڵانە هاتبن.
ئەگەر هێشتا گرێبەستی کارتان نییە، ئەوا پێشنیاری (عرض)ی دیاریکراوی کارەکە پێشکەش بکەن.
نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
فۆڕمێک لەلایەن خاوەن کارەوە پڕکرابێتەوە و واژۆ کرابێت:
لێرەوە بۆ داگرتنی فۆڕمە، لەگەڵ کۆپییەک
بەڵگەی شارەزایی بۆ نموونە، دپلۆم، بڕوانامە، دەفتەری کار لەگەڵ وەرگیڕانێکی و بڕوانامەی تەواوبوون، نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
دانپێدانانی نووسراو لەلایەن فەرمانگەی تایبەتمەند بە داننان بە پێگەیاندنی پیشەیی بیانی لە ئەڵمانیا، نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک.
یان (لە حاڵەتی ئەو پیشانەی بە رێنمایی رێکخراون، کە پێویست بە مۆڵەتی پیشە هەیە، وەک پیشەی پەرستاریی، لیستی تەواو لای ئاژانسی کار یان کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوڕوپا): مۆڵەتی پیشە لای فەرمانگەی تایبەتمەندی دانپێدانان یان بەڵێنی مسۆگەرکردنی مۆڵەتی پیشەیی، نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک (بۆ نموونە بۆ پیشە پزیشکییەکان)
زانیاری زیاتر سەبارەت بە یەکسانکردن و دانپێدانان: www.anerkennung-in-deutschland.de
ئەگەر تەمەنتان لەسەروو 45 ساڵ بوو داهاتی ساڵانەتان ناگاتەن 48.180 یوڕۆ، تکایە بەڵگەی دەستەبری خانەنشینی گونجاو پێشکەش بکەن، نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک.
بەڵگەی توانستی زمانی ئەڵمانی لە شێوەی بڕوانامەی زمان بۆ ئاستی A2/B1 بە پێی ستانداردی ALTE (کۆمەڵەی تاقیکەرەوان زمانی ئەوڕوپا) لەلایەن ئەنجامدەرێکی دانپێدانراوی تاقیکردنەوە. ئەلتەرناتیڤ، پێشکەشکردنی نووسراوێکی خاوەنکار سەبارەت بەوەی کە توانستەکانی زمانتان گونجاون. نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت
نووسراوی خواست بە زمانی ئەڵمانی (یان زمانی ئینگلیزی) کە زانیاری سەبارەت بە پێگەیاندنی پیشەیی پلانبۆداڕێژراو (بوار، ناوچە، شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوونی بەرنامبۆداڕێژراو و هتد.)
ژیاننامەیەکی خشتەیی سەبارەت بە کاری پیشەیی لەمەوبەر.
بۆ هەریەکەیان کۆپییەک
1) وێنەی تۆماری کەسی بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانێک، تەسدیقکراو و کۆپییەک
2) هەروەها ئەگەر پێویست بووگرێبەستی هاوسەرگیری یان پشتگیریی ئەنجومەنی باڵای روحانی یەزیدی، ئەگەر پێویست بوو بریکارنامەی تایبەت، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
بەر لە دەرکردنی ڤیزاکە پێویستە بیمەیەکی تەندروستی لە جۆری Incoming، کە لە رۆژی دەستپێکردنی گەشتەکەوە کارا بێت، بسەلمێنرێت. ئەم بەڵگەیە پێویست ناکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێتە بەردەست، لە کاتی خۆیدا لە پێشکەشکردنی بیمەی تەندروستییە ئاگادار دەکرێنەوە. بۆیە تکایە تا ئەو کاتە بیمەکە مەکڕن.
بەڵگەی شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوون بۆ لانیکەم دوو مانگی مانەوە بەرنامەبۆداڕێژراوەکە لە ئەڵمانیا.
لە حاڵەتی پێگەیاندنی پیشەیی، کارکردن یان رێکاری دیکەی پێگەیاندن پێویستە شوێنی مانەوە لە شوێنی کارکردن یان راهێنان و پێگەیاندن/ خولی زمان نزیک بێت.
کۆپییەک
لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا، دەکرێت داوای بەڵگەنامەی زیاتریش بکرێت.
ماڵیانە
ماڵیانەی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی بریتییە لە 75 یوڕۆ، هەروەها بۆ کەسی داواکار تاکو تەمەنی ١٨ سال ٣٧،٥٠ یورۆ کە بە نرخی گۆڕینەوەی رۆژ و بە دۆلاری ئەمریکی دەدرێت. یوڕۆ و دیناری عێڕاقی نە وەردەگرێن و نە دەیشگۆڕدرێنەوە.
تۆمارکردنی وادە
وادە لە ڕیی پۆرتالیی نوێی دەرەوە تۆمار دەکرێن
ئێستا لە ڕیی پۆڕتالی دەرەوە داو ابکەن
هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.