Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

زانیاری دەربارەی رێکاری خێرای پسپۆڕان

بابەت

ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.

رێکاری خێرای تایبەت بە دەستی کاری پسپۆڕ پڕۆسەی دانپێدانان و ڤیزا بە شیوەیەکی بەرچاو کورت دەکاتەوە و دەکرێت بۆ ئەم جۆرە مەبەستانەی مانەوە پەنای بۆ ببرێت:

  • پسپۆڕانی پیشەوەر (ماددە 16d و 18aی یاسای مانەوە)
  • پسپۆڕانی ئەکادیمی (ماددە 18bی یاسای مانەوە)
  • پسپۆڕانی ئاستبەرز
  • توێژەران / زانایان
  • دەستی کاری سەرکردە
  • پێگەیاندنی پیشەیی و پێگەیاندن لای کۆمپانیاکان (16a یاسای مانەوە)
  • پسپۆڕانی بواری ئای تی بەبێ بڕوانامەی زانکۆیی

لەم بارەیەوە ئەم زانیاری و هەنگاوانەی خوارەوە گرنگن:

  • خاوەنکار/دامەزراوەی پێگەیەنەری داهاتووتان دەکەن بە بریکار، کە رێکاری خێرای تایبەت بە پسپۆڕان لای فەرمانگەی بیانیانی تایبەتمەند لە ئەڵمانیا دەست پێ بکات.
  • فەرمانگەی بیانیان راوێژ دەدات بە خاوەنکار/دامەزروەی پێگەیاندنەکەتان و  یارمەتی دەدات، پڕۆسی داننان بە پسپۆڕییە بیانییەکەتان ئەنجام بدات و رەزامەندی ئاژانسی کار وەردەگرێت. بنکەکانی دانپێدانان و ئاژانسی کار لەسەریانە لە ماوەیەکی دیاریکراودا بڕیار بدەن.
  • ئەگەر هەموو مەرجەکان هاتنە دی، فەرمانگەی بیانیان رەزامەندیی پێشوەختە بۆ خاوەنکارەکەتان دەنێرێت. لە رەزامەندییە پێشوەختەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کام بەڵگەنامانە بە کۆپی تەماشا کراون و نوسخە ئەسڵییەکانیان دەبێ لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری لە کونسوڵگەریی گشتی پێشکەش بکرێن.
  • هەرکات رەزامەندیی پێشوەختەتان بەدەست گەیشت، هەم رەزامەندییەکە و هەم داواکارییەکی وادە بۆ visa@erbi.diplo.de بنێرن. دوای لێوردبوونەوە وادەیەکی دیدارتان بۆ دیاری دەکرێت.
    لە خانەی بابەتی ئیمەیلەکەتاندا بنووسن: Beschleunigtes Fachkräfteverfahren sowie Vorabzustimmung
  • ئێمە عادەتەن لە ماوەی سێ هەفتە بڕیار لەسەر داواکارییەکەتان دەدەین.
  • ماڵیانەی رێکاری خێرای پسپۆڕان لای فەرمانگەی بیانیان بریتییە لە 411 یوڕۆ.

بەڵگەنامەی پێویست:

بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.

فۆڕمی ڤیدێکس

بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.

وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)

زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.


پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.

ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا

بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا

رەزامەندیی پێشوەختەی فەرمانگەی بیانیان بە پێی ماددە 81ی یاسای مانەوە، نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

بەڵگەکانی پسپۆڕی، بۆ نموونە دیپلۆم، بڕوانامە و بەڵگەی تەواوکردنی دواقۆناغ، نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

بەڵگەی توانستی زمانی ئەڵمانی لە شێوەی بڕوانامەی زمان بۆ ئاستی B1 بە پێی ستانداردی ALTE (کۆمەڵەی تاقیکەرەوان زمانی ئەوڕوپا) لەلایەن ئەنجامدەرێکی دانپێدانراوی تاقیکردنەوە.
نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت

نووسراوێک بە زمانی ئەڵمانی (یان زمانی ئینگلیزی) بۆ دەربڕینی خواست کە زانیاری سەبارەت بە کاری پلانبۆداڕێژراو (بوار، ناوچە، شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوونی بەرنامبۆداڕێژراو و هتد.) تێدا بن.
ژیاننامەیەکی خشتەیی سەبارەت بە کاری پیشەیی لەمەوبەر.
بۆ هەریەکەیان کۆپییەک

1) وێنەی تۆماری کەسی بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانێک، تەسدیقکراو و کۆپییەک
2) هەروەها ئەگەر پێویست بووگرێبەستی هاوسەرگیری یان پشتگیریی ئەنجومەنی باڵای روحانی یەزیدی، ئەگەر پێویست بوو بریکارنامەی تایبەت، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

بەر لە دەرکردنی ڤیزاکە پێویستە بیمەیەکی تەندروستی لە جۆری Incoming، کە لە رۆژی دەستپێکردنی گەشتەکەوە کارا بێت، بسەلمێنرێت. ئەم بەڵگەیە پێویست ناکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێتە بەردەست، لە کاتی خۆیدا لە پێشکەشکردنی بیمەی تەندروستییە ئاگادار دەکرێنەوە. بۆیە تکایە تا ئەو کاتە بیمەکە مەکڕن.


بەڵگەی شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوون بۆ لانیکەم دوو مانگی مانەوە بەرنامەبۆداڕێژراوەکە لە ئەڵمانیا.
لە حاڵەتی پێگەیاندنی پیشەیی، کارکردن یان رێکاری دیکەی پێگەیاندن پێویستە شوێنی مانەوە لە شوێنی کارکردن یان راهێنان و پێگەیاندن/ خولی زمان نزیک بێت.
کۆپییەک

زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە لێرە دەست دەکەون.

لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا، دەکرێت داوای بەڵگەنامەی زیاتریش بکرێت.

ماڵیانە

ماڵیانەی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی بریتییە لە 75 یوڕۆ، هەروەها بۆ کەسی داواکار تاکو تەمەنی ١٨ سال ٣٧،٥٠ یورۆ کە بە نرخی گۆڕینەوەی رۆژ و بە دۆلاری ئەمریکی دەدرێت. یوڕۆ و دیناری عێڕاقی نە وەردەگرێن و نە دەیشگۆڕدرێنەوە.

تۆمارکردنی وادە

بۆ داواکاریی وادە ئیمەیل بۆ visa@erbi.diplo.de بنێرن، لە خانەی بابەتی ئیمەیلەکەتاندا بنووسن: Beschleunigtes Fachkräfteverfahren sowie Vorabzustimmung


هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.



گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە