Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ڤیزا  بۆ کاری خۆبەخشانە

بابەت

ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.

دەکرێت بۆ بەشداربوون لە کاری خۆبەخشانە لە ئەڵمانیا (FSJ, BFD, FÖJ) داوای ڤیزا بکرێت. بۆ بەشداربوون لە کاری خۆبەخشانەی ئەوڕوپا (EFD) ڤیزا دەدرێت، ئەگەر مەرجەکانی بەردەست بوون.

مەرجەکان

بۆ داواکردنی ئەم جۆرە ڤیزایە پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوە بەردەست بن:

  • تەمەن: ساڵی کۆمەڵایەتی خۆبەخش (FSJ) و ساڵی خۆبەخشانەی ژینگەیی (FÖJ) تا تەمەنی27 ساڵی، کاری خۆبەخشی فیدڕالی (BFD) بێ سنوورداریی تەمەن
  • زمان: ئاستی سەرەتایی زمانی ئەڵمانی (A1)
  • مەبەستی سەردان: فێربوونی تواناکان، بەشداربوون، کرانەوەی کولتووری
  • ماوە: لە نێوان شەش بۆ 24 مانگ، زۆربەی کات یەک ساڵ
  • گوزەران: گرێبەست/رێککەوتن کە تێیدا ئاماژە بە بڕی پارەی رۆژانە، شوێنی مانەوە، بژێو و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرابێت.

بەڵگەنامەی پێویست:

بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.

فۆڕمی ڤیدێکس

بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.

وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)

زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.


پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.

ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا

بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا

 خزمەتی خۆبەخشانەی فیدڕالی BFD: پێویستە گرێبەستەکەتان هەم لەلایەن ئێوە هەم لەلایەن فەرمانگەی فیدڕالی بۆ کاروباری خێزان و کۆمەڵگەی مەدەنی و هەروەها بنکەی کارەکە، مەڵبەندی سەرەکی کارەکە و ئەگەر پێویست بوو هەروەها، ئەو بنکەیەی خزمەتگوزارییەکە جێبەجێ دەکات، واژۆ کرابێت.
FSJ/FÖJ: پێویستە گرێبەستەکەتان هەم لەلایەن ئێوە و هەم لەلایەن بەرپرسی خزمەتگوازرییەکەوە، ئەگەر پێویست بوو هەروەها لەلاین بنکەی ئەنجامدانی کارەکەش، واژۆ کرابێت.
EFD: پێویستە گرێبەستەکە لەلایەن ئاژانسێکی نیشتمانی ئێڕاسمۆس+ گەنجان لە چالاکیدا و هەروەها رێکخراوە هەماهەنگیکار واژۆ کرابێت. رێککەوتنەکەی کاری خۆبەخشانە، کە تیایدا ئەرک و ئامانجەکان روون کراونەتەوە، پێویستە لەلایەن رێکخراوی هەماهەنگیکار و کەسی خۆبەخش واژۆ کرابێت. ئەگەر گرێبەستەکە یان هەر پشتگیرییەکی شوێنی کارەکە هیچ زانیارییەکەی سەبارەت بە شوێنی مانەوە و دابینکردنی بژێو تێدا نەبوو، تکایە بەڵگەی تەواوکەر سەبارەت بە دابینکردنی گوزەران پێشکەش بکەن.
نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

نووسراوێک بە زمانی ئەڵمانی (یان زمانی ئینگلیزی) بۆ دەربڕینی خواست کە زانیاری سەبارەت بە کارە خۆبەشییە پلانبۆداڕێژراوەکە (بوار، ناوچە، شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوونی بەرنامەبۆداڕێژراو و هتد.) تێدا نووسرابن. لە نووسراوەکەدا پێویستە ئامانجەکانی ماوەی مانەوەتان و هەروەها سوودە پیشەیی و کەسییەکان و پلانی دواڕۆژتان باس کرابن.
ژیاننامەیەکی خشتەیی سەبارەت بە کاری پیشەیی لەمەوپێش.
بۆ هەریەکەیان کۆپییەک

بەڵگەی توانستی زمانی ئەڵمانی بە ئاستی A1 بە پێی ستانداردی ALTE (کۆمەڵەی تاقیکەرەوان زمانی ئەوڕوپا) لەلایەن ئەنجامدەرێکی دانپێدانراوی تاقیکردنەوە. ئەلتەرناتیڤ، پێشکەشکردنی نووسراوێکی خاوەنکار سەبارەت بەوەی کە توانستەکانی زمانتان گونجاون.
نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵیک کۆنتر نەبێت

1) وێنەی تۆماری کەسی بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانێک، تەسدیقکراو و کۆپییەک
2) هەروەها ئەگەر پێویست بووگرێبەستی هاوسەرگیری یان پشتگیریی ئەنجومەنی باڵای روحانی یەزیدی، ئەگەر پێویست بوو بریکارنامەی تایبەت، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

بەر لە دەرکردنی ڤیزاکە پێویستە بیمەیەکی تەندروستی لە جۆری Incoming، کە لە رۆژی دەستپێکردنی گەشتەکەوە کارا بێت، بسەلمێنرێت. ئەم بەڵگەیە پێویست ناکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێتە بەردەست، لە کاتی خۆیدا لە پێشکەشکردنی بیمەی تەندروستییە ئاگادار دەکرێنەوە. بۆیە تکایە تا ئەو کاتە بیمەکە مەکڕن.

بەڵگەی شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوون بۆ لانیکەم دوو مانگی مانەوە بەرنامەبۆداڕێژراوەکە لە ئەڵمانیا.
لە حاڵەتی پێگەیاندنی پیشەیی، کارکردن یان رێکاری دیکەی پێگەیاندن پێویستە شوێنی مانەوە لە شوێنی کارکردن یان راهێنان و پێگەیاندن/ خولی زمان نزیک بێت.
کۆپییەک

لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا، دەکرێت داوای بەڵگەنامەی زیاتریش بکرێت.

ماڵیانە

ماڵیانەی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی بریتییە لە 75 یوڕۆ، هەروەها بۆ کەسی داواکار تاکو تەمەنی ١٨ سال ٣٧،٥٠ یورۆ کە بە نرخی گۆڕینەوەی رۆژ و بە دۆلاری ئەمریکی دەدرێت. یوڕۆ و دیناری عێڕاقی نە وەردەگرێن و نە دەیشگۆڕدرێنەوە.

تۆمارکردنی وادە

وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا بە ئۆنلاین و لە رێگای کۆمپانیای VFS تۆمار دەکرێت.

تکایە ئاگادار بن، لە کاتی تۆمارکردنی وادەدا جۆری دروستی ڤیزا هەڵبژێرن. بە پێچەوانەوە داواکارییەکەتان وەرناگیرێت.


هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە