Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ڤیزای گەڕان بەدوای پێگەیاندنی پیشەیی

بابەت

ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.

ئێوە دەتوانن بە مەبەستی گەڕان بەدوای پێگەیاندنی پیشەیی بۆ ماوەی لانی زۆر 180 رۆژ بچنە ئەڵمانیا، بە مەرجێک تەمەنتان لە خوار 25 ساڵییەوە بێت.

زانیاری زیاتر دەربارەی ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا لەسەر ماڵپەڕی www.make-it-in-germany.com دەست دەکەون.

بەڵگەنامەی پێویست:

بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.

فۆڕمی ڤیدێکس

بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.

وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)

زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.


پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.

ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا

بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا

بڕوانامەی خوێندن، نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

بەڵگەی توانستی زمانی ئەڵمانی بە ئاستی B2 بە پێی ستانداردی ALTE (کۆمەڵەی تاقیکەرەوان زمانی ئەوڕوپا) لەلایەن ئەنجامدەرێکی دانپێدانراوی تاقیکردنەوە.
نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵیک کۆنتر نەبێت

نووسراوێک بە زمانی ئەڵمانی بۆ دەربڕینی خواست کە زانیاری سەبارەت بە پێگەیاندنی پیشەیی پلانبۆداڕێژراو (بوار، ناوچە، شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوونی بەرنامبۆداڕێژراو و هتد.) تێدا بن. پێویستە ئەوە لە نووسراوەکەدا هاتبێت، بەدوای کارێک لە کام بواردا دەگەڕێن، لە کوێ داوای هەلی کار دەکەن و لە کوێ نیشتەجێ دەبن.
ژیاننامەیەکی خشتەیی سەبارەت بە کاری پیشەیی لەمەوبەر.
ئەگەر هەبوو، بەڵگەی هەوڵەکانی تائێستای گەڕان بەدوای کار یان پێگەیاندندا.
بۆ هەریەکەیان کۆپییەک

داراییکردن:
بۆ مانەوە لە ئەڵمانیا پێویستە بۆ هەر داواکارێک مانگانە لانیکەم 947 یوڕۆ بەردەست بن. بەڵگەی ئەمە (پارەی بەردەست، هەژماری داخراوی بانکی یان بەڵێننامەیەکی رەسمی) لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێنە بەردەست. هەر بۆیە لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە پێویستە بەردەستبوونی کۆی گشتی 5.682 یوڕۆ و هەروەها خەرجی پێویست بۆ ئەگەری گەڕانەوە لە ئەڵمانیاوە بسەلمێنرێت.
لە حاڵەتی سەلماندنی توانای دارایی لە رێگای هەژمارێکی داخراوی بانکییەوە لەکاتی گونجاو و بەر لە پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا هەژمارەکە بکەنەوە. لە کاتی کارکردن لەسەر داواکاریی ڤیزاکە تەنیا پشتگیریی کردنەوەی هەژمارەکە لەگەڵ زانیاری سەبارەت بە دانانی پڕی پارەی پێویست و بڕی بەردەستی مانگانە لەبەرچاو دەگیرێن. هەر پشتگیرییەک بێ  ئاماژەکردن بەم بڕەپارانە ناتەواوە.
لە حاڵەتی دابینکردنی دارایی لەڕیگەی بەڵێننامەوە: سەلماندن لەڕیگەی بەڵیننامەیەکی فەرمییەوە بە گوێرەی ماددە 66 تا 68ی یاسای مانەوە، کە تیایدا بەڵێندەر بە نووسراو خەرجییەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

1) وێنەی تۆماری کەسی بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانێک، تەسدیقکراو و کۆپییەک
2) هەروەها ئەگەر پێویست بووگرێبەستی هاوسەرگیری یان پشتگیریی ئەنجومەنی باڵای روحانی یەزیدی، ئەگەر پێویست بوو بریکارنامەی تایبەت، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

بەر لە دەرکردنی ڤیزاکە پێویستە بیمەیەکی تەندروستی لە جۆری Incoming، کە لە رۆژی دەستپێکردنی گەشتەکەوە کارا بێت، بسەلمێنرێت. ئەم بەڵگەیە پێویست ناکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێتە بەردەست، لە کاتی خۆیدا لە پێشکەشکردنی بیمەی تەندروستییە ئاگادار دەکرێنەوە. بۆیە تکایە تا ئەو کاتە بیمەکە مەکڕن.


بەڵگەی شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوون بۆ لانیکەم دوو مانگی مانەوە بەرنامەبۆداڕێژراوەکە لە ئەڵمانیا.
لە حاڵەتی پێگەیاندنی پیشەیی، کارکردن یان رێکاری دیکەی پێگەیاندن پێویستە شوێنی مانەوە لە شوێنی کارکردن یان راهێنان و پێگەیاندن/ خولی زمان نزیک بێت.
کۆپییەک

لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا، دەکرێت داوای بەڵگەنامەی زیاتریش بکرێت.

ماڵیانە

ماڵیانەی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی بریتییە لە 75 یوڕۆ، هەروەها بۆ کەسی داواکار تاکو تەمەنی ١٨ سال ٣٧،٥٠ یورۆ کە بە نرخی گۆڕینەوەی رۆژ و بە دۆلاری ئەمریکی دەدرێت. یوڕۆ و دیناری عێڕاقی نە وەردەگرێن و نە دەیشگۆڕدرێنەوە.

تۆمارکردنی وادە

وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا بە ئۆنلاین و لە رێگای کۆمپانیای VFS تۆمار دەکرێت.

تکایە ئاگادار بن، لە کاتی تۆمارکردنی وادەدا جۆری دروستی ڤیزا هەڵبژێرن. بە پێچەوانەوە داواکارییەکەتان وەرناگیرێت.


هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە