Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ڤیزای گەڕانەوە

بابەت

ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.

ئەم زانیارییانەی خوارەوە تەنیا لەو حاڵەتەدا کاریان پێ دەکرێت، ئەگەر ئێوە پێشتر مۆڵەتی مانەوەتان لە ئەڵمانیا هەبووبێت و بتانەوێت بگەڕێنەوە هەمان شوێنی نیشتەجێبوونی پێشوو.

ئەگەر مۆڵەتی مانەوەتان لەدەستدابێت، بۆ گەڕانەوە بۆ ئەڵمانیا پێویستتان بە ڤیزەی گەڕانەوە هەیە.

ئەگەر هاتوو مۆڵەتی مانەوەتان بەسەرچووبێت یان ماوەی زیاتر لە 6 مانگ لە دەرەوەی ئەڵمانیا بووبن، ئەوا بە ئەگەری زۆر مۆڵەتی مانەوەتان هەڵوەشاوەتەوە. تکایە سەرەتا پەیوەندی بە فەرمانگەی بیانیانی دوایین شوێنی نیشتەجێبوونتان لە ئەڵمانیاوە بکەن، بۆ ئەوەی بزانن، ئاخۆ مۆڵەتی مانەوەتان ماوە یان نا. ئەگەر مابێت، دەتوانن داوای ڤیزایەکی گەڕانەوە بکەن.

ئەگەر بتانەوێت بۆ مەبەستێکی دیکە بگەڕێنەوە ئەڵمانیا، تکایە داوای ڤیزا بۆ ئەو مەبەستە بکەن کە دەتانەوێت (بۆ نموونە، خوێندن، کارکردن)، بۆ ئەم مەبەستەش تکایە پەڕەی زانیاری تایبەت بە مەبەستەکە بخوێننەوە.

رەزامەندیی پێشوەختەی فەرمانگەی بیانیان
چونکە پێدانی ڤیزا پێویستی بە رەزامەندیی فەرمانگەی بیانیانی تایبەتمەند هەیە، پێشنیار دەکەین، ئەگەر بکرێت بەر لە پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا، پەیوەندی بە فەرمانگەی بیانیانەوە بکەن و داوای پێدانی رەزامەندیی پێشوەختە بکەن. بەڵام فەرمانگەکانی بیانیان ناچار نین رەزامەندیی پێشوەختەی لەمجۆرە بدەن. 

بەڵگەنامەی پێویست:

بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.

فۆڕمی ڤیدێکس

بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.

وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)

زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.


پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.

ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا

بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا

بۆ نموونە سەلماندنی لە رێگەی بلیتی فڕۆکە یان مۆری هاتن و دەرچوون هتد.

بەڵگەی قۆناغەکانی سەفەر، بۆ نموونە بلیتی فڕۆکە، پشتگیریی حیجزی بلیت، مۆری هاتن لەسەر پاسپۆرت
کۆپییەک

نوسخەی ئەسڵی مۆڵەتی مانەوە (ئەگەر لەبەردەستدا بوو)، لەگەڵ کۆپییەک
لە حاڵەتی ونبوونی مۆڵەتی مانەوەدا: راپۆرتی پۆلیس سەبارەت بە ونبوون، نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک


بەڵگەی خزمایەتی (بەڵگەنامەی هاوسەرگیریی یان لەدایکبوون بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک)
ئەگەر بتانەوێت بچنە ئەڵمانیا لای کەسوکارتان بژین، تکایە کۆپییەکی تۆماری شوێنی نیشتەجێبوون Meldebescheinigung ی ئەو خزمەتان کە داوەتی کردوون و هەروەها داوەتنامەیەکی نافەرمی و کۆپییەکی پاپسپۆرتی کەسی داوەتکەر پێشکەش بکەن.

تۆماری دوایین شوێنی نیشتەجیبوون لە ئەڵمانیا
نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

ئەگەر هەبوو: پشتگیریی کار یان پێگەیاندنی پیشەیی یان زانکۆ
کۆپییەک

ماڵیانە

ماڵیانەی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی بریتییە لە 75 یوڕۆ، هەروەها بۆ کەسی داواکار تاکو تەمەنی ١٨ سال ٣٧،٥٠ یورۆ کە بە نرخی گۆڕینەوەی رۆژ و بە دۆلاری ئەمریکی دەدرێت. یوڕۆ و دیناری عێڕاقی نە وەردەگرێن و نە دەیشگۆڕدرێنەوە.

تۆمارکردنی وادە

وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا بە ئۆنلاین و لە رێگای کۆمپانیای VFS تۆمار دەکرێت.

تکایە ئاگادار بن، لە کاتی تۆمارکردنی وادەدا جۆری دروستی ڤیزا هەڵبژێرن. بە پێچەوانەوە داواکارییەکەتان وەرناگیرێت.


هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.




گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە