Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ڤیزای گەڕان بەدوای هەلی کاری پسپۆڕان

بابەت

ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.

ئەم جۆرە ڤیزایە دەرفەت بەو پسپۆڕانە دەدات، کە بڕوانامەیەکی ئەکادیمی یان پیشەیی دانپێدانراویان هەیە، بۆ ماوەی تا 180 رۆژ بە مەبەستی گەڕان بەدوای کاردا بچن بۆ ئەڵمانیا، بۆ ئەوەی لەوێ کارێکی گونجاو لەگەڵ پسپۆڕییەکەیان بدۆزنەوە.

ڤیزای گەڕان بەدوای کاردا دەرفەتی ئەوە بە پسپۆڕانی بیانی خاوەن بڕوانامەی پێگەیاندنی پیشەیی یان زانکۆیی کە لە ئەڵمانیا دانپێدانرابێت، دەدات، بۆ ماوەی شەش مانگ بچنە ئەڵمانیا، بۆ ئەوەی هەلێکی کار بدۆزنەوە، کە لەگەڵ پسپۆڕییەکەیاندا بگونجێت. ئەگەر لە ماوەی نیوساڵدا خاوەنکارێکتان دۆزییەوە، پێویست ناکات ئەڵمانیا جێبێڵن، بەڵکو دەتوانن لە فەرمانگەی بیانیانی تایبەتمەند لە ئەڵمانیا داوای مۆڵەتی مانەوەی گونجاو بکەن. لە ماوەی مانەوە بۆ گەڕان بەدوای کاردا، کارکردن رێگەپێدراو نییە، جگە لەو کارانەی بە مەبەستی تاقیکردنەوە تا 10 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا ئەنجام دەدرێن.

زانیاری زیاتر دەربارەی ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا لەسەر ماڵپەڕی www.make-it-in-germany.com دەست دەکەون.

بەڵگەنامەی پێویست:

بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.

فۆڕمی ڤیدێکس

بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.

وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)

زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.


پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.

ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا

بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا

ئەم بەڵگەنامەیە دەکرێت بۆ نموونە بڕوانامەی تەواوکردنی خوێندنی زانکۆیی بێت. ئەگەر خوێندنەکەتان لە زانکۆیەکی دەرەوەی ئەڵمانیا تەواو کردبێت، دەبێ بروانامەکە و زانکۆیەکەش دانپێدانراو بن. سەیری خوارەوە بکەن.
وەرگێڕانی بڕوانامە زانکۆییەکەتان پێویستە لەلایەن وەرگێڕێکی سوێنددراو کرابێت. پێویستە نوسخەی ئەسڵی و وەرگیڕانەکە بە تەسدیقکراوی پێشکەش بکرێن.
بۆ هەر یەکەیان نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

لە رێی داتابەیسی ئەنابین دەتوانن بزانن ئاخۆ بڕوانامە زانکۆییەکەتان دانپێدانراوە یان نا. هەڵسەنگاندنەکەی ئەنابینی بڕوانامەکەتان پێویستە "هاوتا" یان "یەکسان" بێت.
لە هەنگاوی دووەمدا لەوە دڵنیا ببنەوە، ئایا زانکۆ بیانییەکەشتان لە ئەڵمانیا دانی پێدا نراوە یان نا. هەڵسەنگاندنی ئەنابین بۆ زانکۆکەتان پێویستە "H+" یان "H+/-" بێت.
ئەنجامی هەردوو گەڕان لە داتابەیسەکەدا چاپ بکەن و بۆ هەر یەکەیان کۆپییەک لەگەڵ خۆتان بهێنن.

ئەگەر ئەم مەرجانە بەردەست نەبوون، تکایە بۆ داننان بە بڕوانامەی بیانی پەیوەندی بە فەرمانگەی ئەڵمانی تایبەتمەندەوە بکەن: KMK

ئەم بەڵگەنامەیە تەنیا بۆ ئەنجامدانی پیشەیەکی لە ئەڵمانیا بە رێنمایی رێکخراو، بۆ نموونە لە بواری پزیشکی یان یاسایی، پێویستە.
تکایە مۆڵەتی رپێدانی پیشەیی فەرمانگەی تایبەتمەندی دانپێدانان یان بەڵینی پێدانی مۆڵەتی پیشەیی بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک پێشکەش بکەن (بۆ نموونە بۆ پیشە پزیشکییەکان: بڕیاری فەرمانگەی Approbationی هەرێمەکە، واتە بەڵێنی پێدانی مۆڵەتی پیشەیی یان پێدانی Approbationی پزیشکی). 
زانیاری سەبارەت بەوەی، ئایا پیشەکەتان بە رێنمایی رێکخراوە یان نا، لەسەر ماڵپەڕی "دانپێدانان لە ئەڵمانیا" هەن.

ئەگەر خاوەنی هیچ بڕوانامەیەکی ئەکادیمی نەبوون، بەڵکو هەر پێگەیاندنێکی پیشەییتان تەوا کردبوو، ئەوا بڕیارێک سەبارەت بە داننان بە پێگەیاندنی پیشەیی بیانی بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک بخە نە بەردەست.
لە رێگەی ماڵپەڕی www.Anerkennung-in-Deutschland.de دەتوانن فەرمانگەی تایبەتمەندی خۆتان بدۆزنەوە.

نووسراوێک بە زمانی ئەڵمانی (یان زمانی ئینگلیزی) بۆ دەربڕینی خواست کە زانیاری سەبارەت بە پێگەیاندنی پیشەیی پلانبۆداڕێژراو (بوار، ناوچە، شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوونی بەرنامبۆداڕێژراو و هتد.) هاتبن. پێویستە ئەوە لە نووسراوەکەدا هاتبێت، بەدوای کار لە کام بواردا دەگەڕێن، لە کوێ داوای هەلی کار دەکەن و لە کوێ نیشتەجێ دەبن.
ژیاننامەیەکی خشتەیی سەبارەت بە کاری پیشەیی لەمەوبەر.
ئەگەر هەبوو، بەڵگەی هەوڵەکانی تائێستای گەڕان بەدوای کار یان پێگەیاندندا.
بۆ هەریەکەیان کۆپییەک

بۆ مانەوە لە ئەڵمانیا پێویستە بۆ هەر داواکارێک مانگانە لانیکەم 947 یوڕۆ بەردەست بن. بەڵگەی ئەمە (پارەی بەردەست، هەژماری داخراوی بانکی یان بەڵێننامەیەکی رەسمی) پێشوەخت لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێنە بەردەست. هەر بۆیە لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە پێویستە بەردەستبوونی کۆی گشتی 5.682 یوڕۆ و هەروەها خەرجی پێویست بۆ ئەگەری گەڕانەوە لە ئەڵمانیاوە بسەلمێنرێت.
لە حاڵەتی سەلماندنی توانای دارایی لە رێگای هەژمارێکی داخراوی بانکییەوە لەکاتی گونجاو و بەر لە پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا هەژماری بانکی بکەنەوە. لە کاتی کارکردن لەسەر داواکاریی ڤیزاکە تەنیا پشتگیریی کردنەوەی هەژمارەکە لەگەڵ زانیاری سەبارەت بە دانانی پڕی پارەی پێویست و بڕی بەردەستی مانگانە لەبەرجاو دەگیرێن. هەر پشتگیرییەک بێ ئاماژاەکردن بەم بڕەپارانە ناتەواوە.
لە حاڵەتی دابینکردنی دارایی لەڕیگەی بەڵێننامەوە: سەلماندن لەڕیگەی بەڵیننامەیەکی فەرمییەوە بە گوێرەی ماددە 66 تا 68ی یاسای مانەوە، کە تیایدا بەڵێندەر بە نووسراو خەرجییەکان دەگرێتە لە ئەستۆ دەگرێت.

1) وێنەی تۆماری کەسی بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانێک، تەسدیقکراو و کۆپییەک
2) هەروەها ئەگەر پێویست بووگرێبەستی هاوسەرگیری یان پشتگیریی ئەنجومەنی باڵای روحانی یەزیدی، ئەگەر پێویست بوو بریکارنامەی تایبەت، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

بەر لە دەرکردنی ڤیزاکە پێویستە بیمەیەکی تەندروستی لە جۆری Incoming، کە لە رۆژی دەستپێکردنی گەشتەکەوە کارا بێت، بسەلمێنرێت. ئەم بەڵگەیە پێویست ناکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێتە بەردەست، لە کاتی خۆیدا لە پێشکەشکردنی بیمەی تەندروستییە ئاگادار دەکرێنەوە. بۆیە تکایە تا ئەو کاتە بیمەکە مەکڕن.


بەڵگەی شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوون بۆ لانیکەم دوو مانگی مانەوە بەرنامەبۆداڕێژراوەکە لە ئەڵمانیا.
لە حاڵەتی پێگەیاندنی پیشەیی، کارکردن یان رێکاری دیکەی پێگەیاندن پێویستە شوێنی مانەوە لە شوێنی کارکردن یان راهێنان و پێگەیاندن/ خولی زمان نزیک بێت.
کۆپییەک

لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا، دەکرێت داوای بەڵگەنامەی زیاتریش بکرێت.

ماڵیانە

ماڵیانەی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی بریتییە لە 75 یوڕۆ، هەروەها بۆ کەسی داواکار تاکو تەمەنی ١٨ سال ٣٧،٥٠ یورۆ کە بە نرخی گۆڕینەوەی رۆژ و بە دۆلاری ئەمریکی دەدرێت. یوڕۆ و دیناری عێڕاقی نە وەردەگرێن و نە دەیشگۆڕدرێنەوە.

تۆمارکردنی وادە

​​​​​​​وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا بە ئۆنلاین و لە رێگای کۆمپانیای VFS تۆمار دەکرێت.

تکایە ئاگادار بن، لە کاتی تۆمارکردنی وادەدا جۆری دروستی ڤیزا هەڵبژێرن. بە پێچەوانەوە داواکارییەکەتان وەرناگیرێت.


هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە