Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts
چوونی هاوڵاتی عێڕاقی بە مەبەستی هاوسەرگیریکردن لەگەڵ هاوڵاتییەکی بیانی خاوەن مۆڵەتی مانەوە بە پێی ماددە 25، بڕگە 2، یەکەم یاخود ماددە 3ی یاسای پەنابەری (پەنابەری دانپیدانراو)
ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.
دەکرێت ڤیزایەک بۆ مەبەستی هاوسەرگیریکردن و نیشتەجێبوون لە ئەڵمانیا داوا بکرێت، ئەگەر هاتوو هاوسەری داهاتوو نیشتەجێی ئەڵمانیا بێت و بخوازن ژیانی پێکەوەیی لەئەڵمانیا بەسەر بەرن. پێویستە هاوسەرگیرییەکە بێدواخستن ئەنجام بدرێت.
بەڵگەنامەی ئەڵمانی باری کەسیی بەبێ پەسەندکردن (تەصدیقکردن) کاریان پێدەکرێت.
بەڵگەنامەی پێویست:
تەواوی بەڵگەنامەکان پێویستە بە وەرگێڕانێکی ئەڵمانی وەرگێڕێکی دانپێدانراو پێشکەش بکرێن.
تەواوی ئەو بەڵگەنامانەی باری کەسی کە لە هەرێمی کوردستان دەرچوون پێویستە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پەسەند (تەصدیق) کرابن، بەڵگەنامەی دیکەی عێڕاقی پێویستە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق لە بەغدا پەسەند بکرێن.
بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.
بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.
وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)
زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.
پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.
ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا
بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا
گرنگ: وەرگێڕانی ئەڵمانی ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێویستە شوێنی دەرچوون، پارێزگا و ناوەڕۆکی مۆر و هەر زانیارییەکی دیکەی هاتوو تێیدا بگرێتە خۆی!
1) وێنەی تۆماری خێزانیی کەسی داواکار، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت
2) وێنەی تۆماری کەسیی داواکار، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت
3) بەڵگەنامەی لەدایکبوونی کەسی داواکار، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
4) هەروەها ئەگەر پێویست بوو، تەڵاقنامە هاوسەرگیریی پێشوو، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
زانیاری لەو بارەیەوە لای فەرمانگە خۆجێیەکانی باری کەسی دەستدەکەون
ئەمە دەکرێ لە شێوەی بەڵیننامەیەک بێت یاخود بەڵگەی دیکەی دابینکردنی دارایی. پێویستە لە بەڵێننامەکەدا ئاماژەی „بۆ مەبەستی هاوسەرگیری“ نووسرابێت.
بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
بەڵگەی توانستی سەرەتایی زمانی ئەڵمانی لە شێوەی بڕوانامەیەکی ئاستی A1 بە گوێرەی پێوەری ALTE کە لەلایەن ئەنجامدەری دانپێدانراوی تاقیکردنەوە دەرچووبێت، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک، لە ساڵێک کۆنتر نەبێت.
1) کۆپی پاسپۆرت (لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕە 1 تا 3) هەروەها ئەگەر پێویست بوو، کۆپی ئەو لاپەڕانەی مۆری هاتن و چوونیان لەسەرە
2) کۆپییەکی مۆڵەتی مانەوە (ئیقامە) دیوی پێشەوە و دواوە
3) کۆپییەکی بڕیاری فەرمانگەی فیدڕالی کۆچ و پەنابەران BAMF سەبارەت بە داننان بە مافی پەنابەرێتی (هەموو لاپەڕەکان)
4) کۆپییەکی تۆماری شوێنی نیشتەجێبوون Meldebescheinigung، لە شەش مانگ کۆنتر نەبێت
بەر لە دەرکردنی ڤیزاکە پێویستە بیمەیەکی تەندروستی لە جۆری Incoming، کە لە رۆژی دەستپێکردنی گەشتەکەوە کارا بێت، بسەلمێنرێت. ئەم بەڵگە پێویست ناکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێتە بەردەست، لە کاتی خۆیدا لە پێشکەشکردنی بیمەی تەندروستییە ئاگادار دەکرێنەوە. بۆیە تکایە تا ئەو کاتە بیمەکە مەکڕن.
ماڵیانە
ماڵیانەی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی بریتییە لە 75 یوڕۆ، هەروەها بۆ کەسی داواکار تاکو تەمەنی ١٨ سال ٣٧،٥٠ یورۆ کە بە نرخی گۆڕینەوەی رۆژ و بە دۆلاری ئەمریکی دەدرێت. یوڕۆ و دیناری عێڕاقی نە وەردەگرێن و نە دەیشگۆڕدرێنەوە.
دەستنیشانکردنی وادە
وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزا لە رێگای ئەم لینکەوە دەبێت.
هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.