Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts
کارتی دەرفەت بە پێی ماددە 20b یاسای مانەوە – بۆ ناپسپۆڕان
ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.
کارتی دەرفەت مافی چوونە نێو ئەڵمانیا و مانەوە بۆ ماوەی تا 12 مانگ دەدات، بۆ گەڕان بەدوای کار و یاخود بەشادیکردن لە رێکاری داننان بە پێگەیاندنی پیشەیی بیانی، بێ ئەوەی پێویست بە سەلماندنی توانستی زمانی ئەڵمانی یاخود بەردەستبوونی هەلی کار بکات.
ئەگەر مەرجەکان بەردەست بوون، دەکرێت بۆ پێوەرەکانی وەک دانپێدانانی بڕوانامە لە ئەڵمانیا، توانستی زمان، ئەزموونی پیشەیی، تەمەن و هەبوونی پەیوەندی بە ئەڵمانیاوە هەروەها توانای هاوسەری هاوسەفەر خاڵی جیاواز کۆبکرێنەوە. بۆ وەرگرتنی کارتی دەرفەت، پێویستە لانیکەم 6 خاڵ بەدەست بهێنرێتن.
لێرەوە دەتوان بزانن، ئایا دەتوانن کارتی دەرفەت وەر بگرن.
ئێوە دەتوانن لەماوەی گەڕان بەدوای کاردا، وەک تاقیکردنەوە کارێک یاخود کارێکی لاوەکی تا 20 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بکەن. ئەمەش دەکرێت بۆ سەلماندنی توانای دابینکردنی بژێو لەبەرچاو بگیرێت. زانیاری زیاتر دەربارەت ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا لەسەر ماڵپەڕی www.make-it-in-germany.com وەدەست بێنن.
بەڵگەنامەی پێویست:
بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.
بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.
وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)
زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.
پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.
ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا
بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا
تێبینی: ئەو بەڵگەنامانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە بۆ هەژمارکردنی نمرەی کارتی دەرفەتیش گرنگن! بەم شێوەیە دەتوانن بۆ شارەزایی لە زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی لە هەندێک ئاستدا خاڵ کۆ بکەنەوە، هەروەها بۆ دانپێدانانی بەشەکی بە پێگەیاندنی پیشەیی بیانی.
بڕوانامەی ڕاهێنانی پیشەیی بیانی لەگەڵ
- پشتگیریی فەرمانگەی ناوەندی پەروەردەی بیانی (ZAB) سەبارەت بە بڕوانامەی پیشەیی بیانی یان
- نووسراوی دانپێدانانی بەشەکی/کورتهێنانی بڕوانامەی پیشەیی
یان
بڕوانامەی زانکۆی بیانی لەگەڵ
- بەڵگەی دانپێدانانی حکومی بە بڕوانامەی زانکۆ، یان لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی (مەرجدار)ی بڕوانامەی زانکۆی بیانی (چاپکراوی زانیاری ئەنابین) یان هەڵسەنگاندنی بڕوانامە لەلایەن ناوەندی پەروەردەی بیانی
یان
بڕوانامەی پیشەیی لە ژوورێکی بازرگانی ئەڵمانی لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی پەیمانگای فیدراڵی بۆ ڕاهێنانی پیشەیی (BIBB)
بڕوانامەی شارەزایی لە زمانی ئەڵمانی – لانیکەم ئاستی A1 بەپێی ستانداردەکانی دابینکەرانی تاقیکردنەوە بڕوانامەدارەکانی ALTE (کۆمەڵەی تاقیکەرەوەکانی زمان لە ئەوروپا).
یان
بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی – لانیکەم ئاستی B2 بەپێی پێوەرەکانی ALTE (کۆمەڵەی تاقیکەرەوەکانی زمان لە ئەوروپا)؛ یانیش "تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی وەک زمانێکی بیانی" (TOEFL).
بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
نووسراوێک بە زمانی ئەڵمانی (یان زمانی ئینگلیزی) بۆ دەربڕینی خواست کە زانیاری سەبارەت بە پێگەیاندنی پیشەیی پلانبۆداڕێژراو (بوار، ناوچە، شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوونی بەرنامبۆداڕێژراو و هتد.) هاتبن. پێویستە ئەوە لە نووسراوەکەدا هاتبێت، بەدوای کار لە کام بواردا دەگەڕێن، لە کوێ داوای هەلی کار دەکەن و لە کوێ نیشتەجێ دەبن. ئەگەر ئەمە پەیوەستە بە تۆ ئایا چ ئامادەکارییەکت کردووە بۆ داننان بە بڕوانامەی پسپۆڕیی پیشەیی بیانیەکەت لە ئەلمانیا.
ژیاننامەیەکی خشتەیی سەبارەت بە کاری پیشەیی لەمەوبەر.
ئەگەر هەبوو، بەڵگەی هەوڵەکانی تائێستای گەڕان بەدوای کار یان پێگەیاندندا.
بۆ هەریەکەیان کۆپییەک
بۆ مانەوە لە ئەڵمانیا، هەر داواکارێک بەگشتی دەبێت مانگانە لانیکەم 1027 یۆرۆی لەبەردەستدا بێت، کە کۆی گشتی 12324 یۆرۆیە بۆ ماوەی ئاسایی کارتی دەرفەت کە 12 مانگە. بەڵگەی ئەم پارانە دەبێت پێشوەختە لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکەدا (لە ڕێگەی پارەی سەلمێنراوی خۆی، ئەوەی پێی دەوترێت هەژماری بلۆککراو یان بەڵێننامەی فەرمی) پێشکەش بکرێت.
لە حاڵەتی پارەدارکردن لە ڕێگەی هەژمارێکی بلۆککراوەوە: پێش ئەوەی داوای ڤیزە بکەیت، هەژمارێکی بلۆککراو لە کاتی گونجاودا بکەرەوە. لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا تەنها ئەو پشتگیرییە فەرمییەی کردنەوەی هەژمارەکە وەردەگیرێت کە کۆی گشتی بڕی پارەی دانراو و بەردەستی مانگانەی تێدا هاتبێت. هەر پشتگیرییەک بەبێ ئاماژەکردن بەم بڕە پارانە وەرناگیرێت.
لە حاڵەتی پارەدارکردن لەڕێگەی بەڵیننامەی فەرمییەوە: بەڵگەیەک لەسەر بنەمای بەڵێننامەیەکی فەرمی بەپێی ماددە 66 تا 68 یاسای مانەوە، کە تێیدا کەسێک بە نووسراو بەڵێن دەدات کە تێچوونەکان دەگرێتە ئەستۆ.
لە حاڵەتی پارەدارکردنی بەشەکی لە ڕێگەی کارکردنی نیودەوامەوە: ئەگەر پێشتر کارێکی نیودەوامی دیاریکراوتان لە ئەڵمانیا رەچاوکردووە، دەتوانیت ئەمە بە گرێبەستێکی کار یان ئۆفەرێکی پابەندکەر کار کە کاتەکانی کارکردنی هەفتانە و داهاتی مانگانەی تێدا هاتبن بسەلمێنیت.
هەریەکەیان بە نوسخەی ئەسڵی کۆپییەک
1) وێنەی تۆماری کەسی بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانێک، تەسدیقکراو و کۆپییەک
2) هەروەها ئەگەر پێویست بووگرێبەستی هاوسەرگیری یان پشتگیریی ئەنجومەنی باڵای روحانی یەزیدی، ئەگەر پێویست بوو بریکارنامەی تایبەت، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک
بەر لە دەرکردنی ڤیزاکە پێویستە بیمەیەکی تەندروستی لە جۆری Incoming، کە لە رۆژی دەستپێکردنی گەشتەکەوە کارا بێت، بسەلمێنرێت. ئەم بەڵگەیە پێویست ناکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێتە بەردەست، لە کاتی خۆیدا لە پێشکەشکردنی بیمەی تەندروستییە ئاگادار دەکرێنەوە. بۆیە تکایە تا ئەو کاتە بیمەکە مەکڕن.
بەڵگەی شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوون بۆ لانیکەم سێ مانگی مانەوە بەرنامەبۆداڕێژراوەکە لە ئەڵمانیا.
کۆپییەک
لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا، دەکرێت داوای بەڵگەنامەی زیاتریش بکرێت.
ماڵیانە
ماڵیانەی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی بریتییە لە 75 یوڕۆ، هەروەها بۆ کەسی داواکار تاکو تەمەنی ١٨ سال ٣٧،٥٠ یورۆ کە بە نرخی گۆڕینەوەی رۆژ و بە دۆلاری ئەمریکی دەدرێت. یوڕۆ و دیناری عێڕاقی نە وەردەگرێن و نە دەیشگۆڕدرێنەوە.
تۆمارکردنی وادە
وادە لە ڕیی پۆرتالیی نوێی دەرەوە تۆمار دەکرێن
ئێستا لە ڕیی پۆڕتالی دەرەوە داو ابکەن
هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.