Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

کارتی دەرفەت بە پێی ماددە 20a یاسای مانەوە – بۆ پسپۆڕان

بابەت

ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.

ئەگەر ئێوە پێگەیاندنێکی پیشەیی ئەڵمانی یان بڕوانامەیەکی زانکۆیی ئەڵمانیتان هەبێت یان پێگەیاندنێکی پیشەیی بیانی لە ئەڵمانیا دانپێدانراو یان بڕوانامەیەکی زانکۆیی بیانی لە ئەڵمانیدا دانپێدانراوتان هەیە، ئەوا ئێوە پسپۆڕن بە گوێرەی ماددە 18، بڕگەی 3 لە یاسای مانەوەی ئەڵمانیا. بۆ ئەوەی کارتی دەرفەت وەدەست بینن، پێویست بە کۆکردنەوەی خاڵ ناکات، بەڵکو تەنیا پێویست بە سەلماندنی دابینکردنی بژێو و پسپۆڕی دەکات.

کارتی دەرفەت مافی چوونە نێو ئەڵمانیا و مانەوە بۆ ماوەی تا 12 مانگ دەدات، بۆ گەڕان بەدوای کار و یاخود بەشادیکردن لە رێکاری داننان بە پێگەیاندنی پیشەیی بیانی، بێ ئەوەی پێویست بە سەلماندنی توانستی زمانی ئەڵمانی یاخود بەردەستبوونی هەلی کار بکات.

 لێرەوە دەتوان بزانن، ئایا دەتوانن کارتی دەرفەت وەر بگرن. 

ئێوە دەتوانن لەماوەی گەڕان بەدوای کاردا، وەک تاقیکردنەوە کارێک یاخود کارێکی لاوەکی تا 20 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بکەن. ئەمەش دەکرێت بۆ سەلماندنی توانای دابینکردنی بژێو لەبەرچاو بگیرێت. زانیاری زیاتر دەربارەت ژیان و کارکردن لە ئەڵمانیا لەسەر ماڵپەڕی www.make-it-in-germany.com وەدەست بێنن.

بەڵگەنامەی پێویست:

بۆ داواکردنی ڤیزایەکی نیشتمانی پێویستە فۆڕمێکی داواکردن بە تەواوی و بە زمانی ئەڵمانی پڕکرابێتەوە، لەگەڵ رۆنکردنەوە بە پێی ماددە 54ی یاسای مانەوە، پێشکەش بکرێت. لە فۆڕمەکەدا (VIDEX) تەواوی زانیارییەکان سەبارەت بە سەفەر و مانەوەتان لە ئەڵمانیا بنووسن. پێویستە ئەم فۆڕمە ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە، چاپ و واژۆی بکەن و لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە لەگەڵ خۆتانی بهێنن.

فۆڕمی ڤیدێکس

بەشی ڤیزا هۆشداری دەدات لە پەنابردنە بەر نووسینگەکانی ڤیزا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. لەم رێگەیەوە دەکرێت زانیاری هەڵە یاخود ناتەواو بخزێنە ناو داواکارییەکەتان، کە لە خراپترین دۆخدا دەکرێت ببنە مایەی رەتکردنەوەی داواکارییەکەتان.

وێنەیەکی نوێی بایۆمەتری پاسپۆرت (3,5 x 4,5 بە باکگراوندێکی سپییەوە)

زانیاری سەبارەت بە وێنەی بایۆمەتری لەم لینکە هەن.


پاسپۆرتێکی بەرکار لەگەڵ کۆپییەکی لاپەڕەی زانیارییەکان و لاپەڕەی واژۆ، کە لەلایەن هەڵگرەکەیەوە واژۆ کرابێت، و دوو لاپەڕەی پڕنەکراوەی مابن. پاسپۆرتەکە پێویستە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا دەرچووبێت.

ناسنامەیەکی بەرکاری وڵاتی خۆتان بە وەرگیڕانێکی ئەڵمانی لەگەڵ کۆپییەکیدا

بەڵگەی ئەوەی کە ئێوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق دەژین (پارێزگاکان دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) یاخود مۆڵەتێکی بەرکاری مانەوەتان لە هەرێمی کوردستان-عێڕاق هەیە، لەگەڵ کۆپییەکیدا

بڕوانامەی زانکۆیی لە ئەڵمانیا

یان دانپێدانان بە هاوتابوونی بڕوانامەی پیشەیی بیانی لەلایەن دەزگای تایبەتمەند بە دانپێدانان

یان داننان بە هاوتابوونی بڕوانامەی زانکۆی بیانی (چاپکراو لە داتابەیسی ئەنابین)

یان هەڵسەنگاندنی بڕوانامە لەلایەن "نووسینگەی ناوەندی بۆ پەروەردەی بیانی" ZAB – ئەگەر بڕوانامەکە لە داتابەیسی ئەنابیندا هەڵسەنگاندنی "هاوتا" یان "یەکسان" و/یان زانکۆکە هەڵسەنگاندنی "H+"ی نەبێت.

یان مۆڵەتی ئەنجامدانی پیشەیەک کە لە دەزگای دانپێدانانی تەیبەتمەند دەرچووبێت یان دڵنیایی لە پێدانی مۆڵەتی ئەنجامدانی پیشەیەک

ئەگەر بڕوانامەی ئەکادیمیت نییە بەڵام ڕاهێنانی پیشەییت تەواو کردووە، تکایە بڕیاری دانپێدانانی ڕاهێنانی پیشەیی بیانی بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک پێشکەش بکە.

لە رێگای ماڵپەڕی www.Anerkennung-in-Deutschland.de دەتوانن فەرمانگەی تایبەتمەند بە هاوتاکردنی بڕوانامە بیانییەکەتان بزانن.

نووسراوێک بە زمانی ئەڵمانی (یان زمانی ئینگلیزی) بۆ دەربڕینی خواست کە زانیاری سەبارەت بە پێگەیاندنی پیشەیی پلانبۆداڕێژراو (بوار، ناوچە، شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوونی بەرنامبۆداڕێژراو و هتد.) هاتبن. پێویستە ئەوە لە نووسراوەکەدا هاتبێت، بەدوای کار لە کام بواردا دەگەڕێن، لە کوێ داوای هەلی کار دەکەن و لە کوێ نیشتەجێ دەبن. ئەگەر ئەمە پەیوەستە بە تۆ ئایا چ ئامادەکارییەکت کردووە بۆ داننان بە بڕوانامەی پسپۆڕیی پیشەیی بیانیەکەت لە ئەلمانیا.
ژیاننامەیەکی خشتەیی سەبارەت بە کاری پیشەیی لەمەوبەر.
ئەگەر هەبوو، بەڵگەی هەوڵەکانی تائێستای گەڕان بەدوای کار یان پێگەیاندندا.
بۆ هەریەکەیان کۆپییەک

بۆ مانەوە لە ئەڵمانیا، هەر داواکارێک بەگشتی دەبێت مانگانە لانیکەم 1027 یۆرۆی لەبەردەستدا بێت، کە کۆی گشتی 12324 یۆرۆیە بۆ ماوەی ئاسایی کارتی دەرفەت کە 12 مانگە. بەڵگەی ئەم پارانە دەبێت پێشوەختە لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکەدا (لە ڕێگەی پارەی سەلمێنراوی خۆی، ئەوەی پێی دەوترێت هەژماری بلۆککراو یان بەڵێننامەی فەرمی) پێشکەش بکرێت.

لە حاڵەتی پارەدارکردن لە ڕێگەی هەژمارێکی بلۆککراوەوە: پێش ئەوەی داوای ڤیزە بکەیت، هەژمارێکی بلۆککراو لە کاتی گونجاودا بکەرەوە. لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا تەنها ئەو پشتگیرییە فەرمییەی کردنەوەی هەژمارەکە وەردەگیرێت کە کۆی گشتی بڕی پارەی دانراو و بەردەستی مانگانەی تێدا هاتبێت. هەر پشتگیرییەک بەبێ ئاماژەکردن بەم بڕە پارانە وەرناگیرێت.

لە حاڵەتی پارەدارکردن لەڕێگەی بەڵیننامەی فەرمییەوە: بەڵگەیەک لەسەر بنەمای بەڵێننامەیەکی فەرمی بەپێی ماددە 66 تا 68 یاسای مانەوە، کە تێیدا کەسێک بە نووسراو بەڵێن دەدات کە تێچوونەکان دەگرێتە ئەستۆ.

لە حاڵەتی پارەدارکردنی بەشەکی لە ڕێگەی کارکردنی نیودەوامەوە: ئەگەر پێشتر کارێکی نیودەوامی دیاریکراوتان لە ئەڵمانیا رەچاوکردووە، دەتوانیت ئەمە بە گرێبەستێکی کار یان ئۆفەرێکی پابەندکەر کار کە کاتەکانی کارکردنی هەفتانە و داهاتی مانگانەی تێدا هاتبن بسەلمێنیت.

هەریەکەیان بە نوسخەی ئەسڵی کۆپییەک

1) وێنەی تۆماری کەسی بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانێک، تەسدیقکراو و کۆپییەک
2) هەروەها ئەگەر پێویست بووگرێبەستی هاوسەرگیری یان پشتگیریی ئەنجومەنی باڵای روحانی یەزیدی، ئەگەر پێویست بوو بریکارنامەی تایبەت، بە نوسخەی ئەسڵی و کۆپییەک

بەر لە دەرکردنی ڤیزاکە پێویستە بیمەیەکی تەندروستی لە جۆری Incoming، کە لە رۆژی دەستپێکردنی گەشتەکەوە کارا بێت، بسەلمێنرێت. ئەم بەڵگەیە پێویست ناکات لە کاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکە بخرێتە بەردەست، لە کاتی خۆیدا لە پێشکەشکردنی بیمەی تەندروستییە ئاگادار دەکرێنەوە. بۆیە تکایە تا ئەو کاتە بیمەکە مەکڕن.

بەڵگەی شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوون بۆ لانیکەم سێ مانگی مانەوە بەرنامەبۆداڕێژراوەکە لە ئەڵمانیا.
کۆپییەک

لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا، دەکرێت داوای بەڵگەنامەی زیاتریش بکرێت.

ماڵیانە

ماڵیانەی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی بریتییە لە 75 یوڕۆ، هەروەها بۆ کەسی داواکار تاکو تەمەنی ١٨ سال ٣٧،٥٠ یورۆ کە بە نرخی گۆڕینەوەی رۆژ و بە دۆلاری ئەمریکی دەدرێت. یوڕۆ و دیناری عێڕاقی نە وەردەگرێن و نە دەیشگۆڕدرێنەوە.

تۆمارکردنی وادە

وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا بە ئۆنلاین و لە رێگای کۆمپانیای VFS تۆمار دەکرێت.

تکایە ئاگادار بن، لە کاتی تۆمارکردنی وادەدا جۆری دروستی ڤیزا هەڵبژێرن. بە پێچەوانەوە داواکارییەکەتان وەرناگیرێت.


هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی: هەموو ئەم زانیارییانە بەگوێرەی ئاگاداری و ئەزموونی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەمان لە کاتی نووسینی پەڕەی زانیارییەکەدا داڕێژراون. بۆ تەواوێتی و دروستیی هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگیرێتە ئەستۆ، مافی یاسایی لەم پەڕەی زانیارییەوە سەرچاوە ناگرن.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە