Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

زانیاری بەپێی ماددەکانی (13 و 14 (EU) 2016/679 ((رێنماییە گشتییەکانی ئەوڕوپا بۆ پاراستنی داتا - DSGVO)

Ein USB-Stick und ein Zahlenschloss liegen auf einer Computer Tastatur

Datenschutz © colourbox.de

20.05.2026 - بابەت

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە کاتی ڕاییکردنی داواکارییەکەتاندا، داتا کەسییەکانتان بەکاردەهێنێت. داتای کەسی بریتییە لە هەر زانیارییەک کە پەیوەندی بە کەسێکی سروشتیی ناسراو یان قابkurیلی ناسینەوە هەبێت. بۆ ئاگادارکردنەوەتان لە شێوازی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ داتاکانتان و جێبەجێکردنی ئەرکی زانیاریدانمان بەپێی ماددەکانی 13 و 14 رێنماییە گشتییەکانی ئەوڕوپا بۆ پاراستنی داتاکان  (DSGVO)، بەم شێوەیەی خوارەوە ئاگادارتان دەکەینەوە:

کێ بەرپرسە لە بەکارهێنانی داتاکانم و کێ راسپێردراوی پاراستنی داتاکانە؟

بەپێی ماددەی 4، بڕگەی 7 لە رێنماییە گشتیییەکانی پاراستنی داتاکان  (DSGVO)، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و نوێنەرایەتییەکانی ئەڵمانیا لە دەرەوە (باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکان) کە پێکەوە دامەزراوەیەکی یەکگرتووی فیدراڵی پێکدەهێنن، بەرپرسن لە بەکارهێنانی زانیارییە کەسیییەکانتان.

کونسوڵگەریی گشتیی کۆماری فیدرالی ئەڵمانیا 

رێگای کەرکووک، ئازادی، هەولێر
info@erbi.diplo.de
00964 774 816 90 07

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا

Werderscher Markt 1
D-10117 Berlin
ناونیشان Auswärtiges Amt, D-11013 Berlin
ژمارە تەلەفون: 0-17-18 30 49+
فاکس: 3402-17-18-30 49+
ماڵپەڕ www.auswaertiges-amt.de

فۆڕمی پەیوەندیکردن

دەتوانن بەم رێگەیەی خوارەوە پەیوەندی بە کارمەندی بەرپرس لە پاراستنی داتاکان بکەن:

Datenschutzbeauftragter des Auswärtigen Amts
Werderscher Markt 1
D-10117 Berlin
الهاتف: 0-17 18 30 49+
فۆڕمی پەیوەندیکردن

نوێنەرایەتیی دەرەوە چ جۆرە داتایەک بەکار دەهێنێت کاتێک من داوای ڤیزا دەکەم و ئەم داتایانە لەکوێوە دێن؟

ئەو داتا کەسییانەی بەکاردەهێنرێن، ئەو زانیارییانەن کە لە فۆرمی داواکاریی ڤیزاکەدا هاتوون. ئەمانەش لە: ناوی خێزانی، ناوی کاتی لەدایکبوون، ناوی کەسی، ڕۆژ و شوێن و وڵاتی لەدایکبوون، ڕەگەز، ڕەگەزنامە(کان)، باری خێزانی، ناونیشانی ئێستا، ژمارەی تەلەفۆن، ئیمەیڵ، پیشە، زانیارییەکانی بەڵگەنامەی گەشت (جۆری بەڵگەنامە، ژمارەکەی، وڵات و لایەنی دەرکەر، ڕێکەوتی دەرچوون، ماوەی بەسەرچوون)، وێنە و هەروەها پەنجەمۆر.

لە کاتی داواکردنی ڤیزای نیشتمانی، زانیاری زیاتر داوا دەکرێن، بۆ نموونە: زانیاری دەربارەی هاوسەر یان هاوبەشی ژیان، زانیاری دەربارەی منداڵەکان، زانیاری دەربارەی دایک و باوک، مانەوەکانی پێشوو لە وڵات، مەبەستی مانەوەی داواکراو، پێشینەی تاوان، دەرکردن، دیپۆرتکردنەوە و زانیاری دەربارەی نەخۆشی.

ئەو جۆرە زانیارییانەی ئاماژەیان پێدراوە، لەو زانیارییانەوە وەرگیراون کە خۆتان لە کاتی ڕێکارەکانی داواکردنی ڤیزادا پێشکەشتان کردوون.

نوێنەرایەتیی دەرەوە کار لەسەر چ جۆرە داتایەک دەکات کاتێک بانگهێشتنامەیەک بۆ کەسێک دەردەکەم کە دەیەوێت ڤیزای پێ داوا بکات و سەرچاوەی ئەم داتایانە لەکوێوەیە؟

ئەو جۆرە داتا کەسییانەی بە کار دەهێنرێن، ئەو زانیارییانە دەگرێتەوە کە لە ناو فۆرمی داواکاریی ڤیزاکەدا دەربارەی بانگهێشتکار داوا کراون. ئەمانەش بریتین لە: ناوی خێزانی و ناوی کەسی، ناونیشان و ئیمەیڵ.

ئەو جۆرە زانیارییانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێدراوە، لەو زانیارییانەوە وەرگیراون کە لە ناو بانگهێشتنامەکەدا و داواکار لە کاتی ڕێکارەکانی ڤیزاکەدا پێشکەش کراون.

بۆچی داتاکانم کۆدەکرێنەوە و چی ڕوودەدات ئەگەر ئەمە ئەنجام نەدرێت؟

داتاکانتان کۆدەکرێنەوە چونکە ئەمە بۆ جێبەجێکردنی دروستی ڕێکارەکانی ڤیزا پێویستە و بەپێی یاسا بڕیاری لێدراوە. کاتێک داواکاریی ڤیزا پێشکەش دەکەن، بەپێی ماددەی 82 لە یاسای مانەوە  (AufenthG)، ئەرکی سەر شانی ئێوەیە ئەو زانیارییانە کە بۆ ڕاییکردنی داواکارییەکە پێویستن دابین بخەنە بەردەست. ئەگەر زانیارییەکان دابین نەکرێن، ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە داواکارییەکە ڕەت بکرێتەوە و تێچووی کارلەسەرکردنەکەش (ڕەسمی ڤیزاکە) نەگەڕێندرێتەوە.

بۆ چ مەبەستێک و لەسەر چ بنەمایەکی یاسایی داتاکانم چارەسەر دەکرێن؟

کارکردن بە داتا کەسییەکانتان تەنها بە مەبەستی جێبەجێکردنی دروستی ڕێکارەکانی ڤیزایە.

بنەما یاساییەکان بریتین لە ماددەی 6، بڕگەی 1، پیتەکانی (c) و (e)، و بڕگەی 2 لە ڕێسای (EU) 2016/679 (DSGVO)، بەستراوە بە ڕێسای (EG) ژمارە 767/2008 (ڕێسای سیستەمی زانیاریی ڤیزا - VIS) و ڕێسای (EG)  ژمارە 810/2009 (کۆدی ڤیزا) لەگەڵ پاشکۆکانیدا، هەروەها ماددەکانی 72 ئەلف و ئەوانەی دوای ئەو لە یاسای مانەوە (AufenthG) و ماددەی 69 لە ڕێسای جێبەجێکردنی یاسای مانەوە  (AufenthV)، جگە لە ڕێسای جێبەجێکردنی یاسای تۆماری ناوەندیی بیانیان  (AZRG-DV)، یاسای لیستی ئاگادارکردنەوەی ڤیزا (VWDG) و، لە کاتی پێویستدا، ڕێسا تایبەتەکانی تر یان ماددەی 3 لە یاسای فیدراڵیی پاراستنی زانیارییەکان  (BDSG 2018).

بۆ ماوەی چەند داتاکانم بەکار دەهێنرێن؟

هەر کات چیتر بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ڤیزا پێویست نەمان داتاکانتان دەسڕێنەوە. بە شێوەیەکی گشتی، سڕینەوەی داتاکان دوو ساڵ دوای کۆتایی هاتنی ڕێکارەکانی ڤیزا ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە درەنگترین کاتدا پێنج ساڵ دوای بڕیاری کۆتایی و بنبڕ سەبارەت بەو ڤیزایەی داوا کراوە.

کێ دەستی بە داتاکانم دەگات؟

داتاکانتان تەنها کاتێک ڕەوانەی لایەنی سێیەم دەکرێن کە بۆ جێبەجێکردنی دروستی ڕێکارەکانی ڤیزا پێویست بێت. لەم چوارچێوەیەدا، لەوانەیە داتاکانتان ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆی ئەڵمانیا، نووسینگەکانی ڤیزا و دامەزراوە ناوەندییەکانی وڵاتانی تری ئەندام لە شێنگن، یان لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی هەمیشەییتان بکرێن. ناردنی داتا بۆ لایەنێکی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا تەنها کاتێک ئەنجام دەدرێت کە بەپێی بەشی پێنجەمی (DSGVO) ڕێپێدراو بێت.

ئەگەر کۆمپانیایەکی دەرەکی (بەڵێندەری خزمەتگوزاری) ڕاسپێردرابێت بۆ ئەنجامدانی هەندێک هەنگاوی ڕێکارەکانی ڤیزا، ئەوا داتاکانتان لەلایەن ئەوانەوە کۆدەکرێنەوە یان بۆیان ڕەوانە دەکرێن، ئەگەر بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکان پێویست بێت. ئەم کۆمپانیایە وەک بەشێک لە ئەرکەکەی، داواکارییەکانی ڤیزا وەردەگرێت و بۆ باڵیۆزخانە یان کونسوڵگەریی گشتی دەینێرێت. ئەم کۆمپانیایە بەپێی ماددەی 28 لە  (DSGVO)، بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاوە کار لەسەر داتاکان دەکات. بەرپرسیارێتی یاسایی بۆ داتاکان هەر لای وەزارەتی دەرەوە دەمێنێتەوە. کۆمپانیاکە گرەنتی ئەوە دەکات کە بەکارهێنانی داتاکانتان بەپێی مەرجەکانی (DSGVO) و (BDSG) دەبێت و پاراستنی مافەکانتان مسۆگەر کراوە. وەزارەتی دەرەوە بۆ ئەم مەبەستە گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیاکەدا واژۆ کردووە کە مەرجەکانی ماددەی 28 بڕگەی 3 لە (DSGVO) تێدایە.

ئەو داتایانەی لە کاتی داواکردنی ڤیزای شنگن (C-Visum) پێشکەشتان کردوون، لەگەڵ وێنە و پەنجەمۆر و زانیارییەکانی پەیوەست بە بڕیاری سەر داواکارییەکەتان (وەک هەڵوەشاندنەوە یان درێژکردنەوەی ڤیزا)، دەخرێنە ناو سیستەمی زانیاریی ڤیزا (VIS) و بۆ ماوەی زۆرترین پێنج ساڵ لەوێ دەمێننەوە. لەم ماوەیەدا، لایەنە بەرپرسەکان لە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و کۆچی وڵاتانی ئەندام دەتوانن دەستیان بەم داتایانە بگات بۆ دڵنیابوونەوە لە مەرجەکانی هاتنەژوورەوە و مانەوەی یاسایی، یان بۆ ناسینەوەی ئەو کەسانەی ئەو مەرجانەیان تێدا نەماوە، و هەروەها بۆ لێکۆڵینەوە لە داواکاریی پەنابەری. لە هەندێک حاڵەتی دیاریکراودا، پۆلیسی وڵاتانی ئەندام و یۆرۆپۆل (Europol) دەتوانێت دەستی بەم داتایانە بگات بۆ ڕێگری  لێکردنو ئاشکراکردنی تاوانە گەورەکان و تێرۆریزم. لایەنی بەرپرسی وڵاتی ئەندام بۆ بەکارهێنانی ئەم داتایانە بریتییە لە (Bundesverwaltungsamt, D-50728 Köln).

کارکردن لەسەر داتا لە  (VIS)دا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە دەبێت. فەرمانگەی کارگێڕی فیدراڵی و وەزارەتی دەرەوە ڕێککەوتنێکیان لەسەر "بەرپرسیارێتی هاوبەش" بەپێی ماددەی 26 لە (DSGVO) واژۆ کردووە.

ئعوە دەتوانن داواکاری بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ئەو داتایانەی کە لەسەر ئێوە لە  (VIS)دا پاشکەوت کراون، پێشکەش بە (Bundesverwaltungsamt) بکەن.

وەک کەسێکی پەیوەندیدار، چ مافێکی پاراستنی داتاکانم هەیە؟

وەک کەسێکی پەیوەندیدار، ئەگەر مەرجەکان هەبن، ئەم مافانەی خوارەوەتان هەیە:

  • ;مافی وەرگرتنی زانیاری (ماددەی 15ی  DSGVO)

  • مافی ڕاستکردنەوەی داتاکان (ماددەی 16 DSGVO)

  • مافی سڕینەوەی داتاکان (ماددەی 17ی  DSGVO)

  • مافی سنووردارکردنی بەکارهێنانی داتاکان (ماددەی 18ی  DSGVO)

  • مافی گواستنەوەی داتاکان (ماددەی 20ی  DSGVO)

  • مافی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی چارەسەرکردنی داتاکان (ماددەی 21ی  DSGVO)

لە کوێ دەتوانم سکاڵا تۆمار بکەم؟

ئێوە مافی ئەوەتان هەیە لە لایەنێکی چاودێریی پاراستنی داتاکان سکاڵا دەربارەی بەکارهێنانی داتا کەسییەکانتان تۆمار بکەن. ئەو لایەنە چاودێرییەی کە بەرپرسە لە وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرایەتییەکانی ئەڵمانیا لە دەرەوە بریتییە لە:

نوسینگەی فیدراڵی بۆ پاراستنی داتاکان و ئازادیی زانیاری

 (Die Bundesbeauftragte für den Datenschutz und die Informationsfreiheit) 

Graurheindorfer Str. 153, 53117 Bonn

 تەلەفۆن: 0-997799-228 49+ 

ئیمەیڵpoststelle@bfdi.bund.de

ماڵپەڕ: www.bfdi.bund.de

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە