Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts
ڤیزا لە هەولێر
یەکگرتنەوەی خێزان و چوون بۆ لای ئەندامێکی خێزان کە مافی ئازادیی هاتوچۆی هەیە (بە شێوەیەکی گشتی بۆ هاووڵاتی ئەڵمانی نابێت!)
ئەگەر دەتانەوێت بچنە لای هاووڵاتی یەکێک لەم وڵاتانەیە:
بەلجیکا، بولگاریا، دانیمارک، ئێستۆنیا، فینلاند، فەڕەنسا، یۆنان، ئیرلەندا، ئایسلەندا، ئیتالیا، کرواتیا، لیتوانیا، لاتفیا، لیشتنشتاین، لوکسمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، نەمسا، پۆڵەندا، پورتوگال، ڕۆمانیا، سوید، سویسڕا، سلۆڤاکیا، سلۆڤێنیا، ئیسپانیا، کۆماری چیک، چیک، کۆماری قوبرس.
فۆڕمی داواکاری: لە تەمەنی 18 ساڵییەوە پیویستە کەسی داواکار خۆی فۆڕمەکە ئیمزا بکات، بۆ منداڵان، سەرپەرشتیارانی یاسایی ئیمزای دەکەن.
* تێچووی ڤیزا: بێبەرامبەرە.
* پاسپۆرت و کۆپی لاپەڕەی زانیارییەکان.
* وێنەی پاسپۆرت: بایۆمەتری (35 x 45) ملیمەتر، لە 6 مانگ کۆنتر نەبێت.
تکایە جگە لەوانە، ئەم بەڵگەنامانە بە نوسخەی ئەسڵی یان کۆپییەکی پەسەندکراوی دادنووس لەگەڵ وەرگێڕانی ئەڵمانی بهێنن:
* ئەگەر هاوسەرەکەتان لە ئەڵمانیا هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی/سووریا بێت: وێنەی تۆماری باری کەسێتی بە وەرگێڕانی ئەڵمانی.
* پشتگیریی شوێنی نیشتەجێبوون لە ئەڵمانیا (لە 6 مانگ کۆنتر نەبێت).
* لە کاتی گەشتکردنی پێکەوەدا: بەڵگەی شوێنی نیشتەجێبوونی پلان بۆ دانراو (وەک گرێبەستی بەکرێگرتن).
* کۆپی کارت یان پاسپۆرت یان مۆڵەتی مانەوەی ئەندامی خێزان لە ئەڵمانیا.
* ئەگەر پێویست بوو: کۆپی گرێبەستی کار یان بڕیاری وەرگرتنی یارمەتیی دارایی لە دەوڵەت.
* ئەگەر پێویست بوو: کۆپی دوایین سێ مووچە یان بڕیاری یارمەتی دەوڵەتی.
* بەڵگەی تر بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان لە ئەڵمانیا.
* گرێبەستی هاوسەرگیری بە زانیاری تەواوەوە.
* کۆپی تۆماری باری کەسێتی هاوسەر بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانەوە (دەبێت هەموو گۆڕانکارییە کەسێتییەکان لەخۆبگرێت).
* ئەگەر پێویست بوو: تەڵاقنامە بە وەرگێڕانی ئەڵمانی، یان وەفاتنامەی نێودەوڵەتی.
* بڕوانامەی لەدایکبوون.
* وێنەی تۆماری باری کەسێتی منداڵ بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانی ئەڵمانی.
* بڕیاری دادگا بۆ مافی بەخێوکردن (ئەگەر هەبێت) بە وەرگێڕانی ئەڵمانی.
* ئەگەر دایک یان باوکێک لە کوردستان یان سووریا بمێنێتەوە: نووسراوی پەسەندکراو لای دادنووس سەبارەت بە ڕەزامەندی مانەوەی منداڵەکە لە ئەڵمانیا.
* کۆپی پشتگیریی بیمەی تەندروستی یاسایی و بیمەی گەشت بۆ 90 ڕۆژی یەکەم.