Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts
یەکگرتنەوەی خێزان لەگەڵ کەسانێک کە مۆڵەتی مانەوەی مرۆییان بەپێی ماددەکانی 22، 23، 24، 25، 25a/b، 26لە یاسای مانەوە هەی
بۆ ئەم دەستەیە، دەبێت هێشتا لەڕێگەی سستەمی پێشووی تۆمارکردنی وادە RK-Termin خۆتان تۆمار بکەن.
وەرگرتنی وادە بە واتای پێشکەشکردنی داواکاری یاسایی لە کاتی دیاریکراودا، بەپێی ماددەی 29 بڕگەی 2 لە یاسای مانەوە (ئاگادارکردنەوەی پاراستنی مۆڵەت) نایەت. زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە لە [پۆرتاڵی زانیاری وەزارەتی دەرەوە] دەستدەکەون.
داواکارانێک کە دەیانەوێت بچنە لای ئەندامێکی خێزانەکەیان لە ئەڵمانیا کە مافی پەنابەری، پاراستنی لاوەکی یان قەدەغەی دیپۆرتکردنەوە یان مۆڵەتی مانەوەی بەپێی ماددەکانی 22، 23، 24، 25، 25a/b، 26لە یاسای مانەوە هەیە، دوای خۆتۆمارکردن داواکارییەکانیان ڕاستەوخۆ دەدەنە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ - بەرنامەی پشتیوانی خێزان (IOM-FAP) لە هەولێر. دوای تۆمارکردنی وادە IOM ڕاستەوخۆ پەیوەندیتان پێوە دەکات.
IOM FAP بێبەرامبەر یارمەتیدەر دەبێت لە زانیارییەکانی پرۆسەی ڤیزا و پڕکردنەوەی بەڵگەنامەکان. لە حالەتی ویستن، ئیمەیڵ بنێرە بۆ لینکی ماڵپەڕی IOM یان پەیوەندی بکە بە ژمارە: XXXX. کارمەندەکان بە کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی قسە دەکەن.
تێبینی: یەکگرتنەوەی خێزان بۆ هەڵگرانی پاراستنی لاوەکی (subsidiär Schutzberechtigte) لە ئێستادا ناکرێت.
یاسای ڕاگرتنی یەکگرتنەوەی خێزان بۆ هەڵگرانی پاراستنی لاوەکی لە 24ی تەممووزی 2025 کەوتۆتە کار. بە کارابوونی ئەم یاسایە، یەکگرتنەوەی خێزان بۆ کەسانی خاوەن پاراستنی لاوەکی تاوەکو 23ی تەممووزی 2027 راگیراوە.
1. چ بەڵگەنامەیەکم پێویستە؟
* فۆڕمی داواکاری: لە تەمەنی 18 ساڵییەوە کەسی داواکر خۆی فۆڕمەکە واژۆی دەکات، بۆ منداڵان سەرپەرشتیارانی یاسایی واژۆی دەکەن.
* تێچووی ڤیزا: بە گشتی 75 یۆرۆ؛ بۆ منداڵانی 0 تا 17 ساڵ: بە گشتی 40 یۆرۆ.
* پاسپۆرت و کۆپی لاپەڕەی زانیارییەکان (لاپەڕەی وێنەکە).
* وێنەی پاسپۆرت: وێنەکان دەبێت بایۆمەتری بن، لە 6 مانگ کۆنتر نەبن، و بە قەبارەی 35 لە 45 ملیمەتر بن.
لە هەموو حاڵەتێکدا دەبێت پێشکەش بكرێت: زانیاری دەربارەی ئەو کەسەی لە ئەڵمانیا دەژێت:
* ئەگەر پێویست بوو، بڕیاری فەرمانگەی فیدراڵی کۆچ و پەنابەران (BAMF) بۆ دانپێنانی پەنابەری یان جۆرێکی تری پاراستن بۆ (هاوسەر / دەستگیران / دایک یان باوک / منداڵی تازەپێگەیشتوو).
* کۆپی مۆڵەتی مانەوەی ئەو کەسەی لە ئەڵمانیا دەژیەت.
* کۆپی پاسپۆرتی ئەو کەسەی لە ئەڵمانیا دەژیەت.
* بەڵگەنامەی شوێنی نوێ نیشتەجێبوونی (Meldebestätigung) لە ئەڵمانیا (کۆنتر نەبێت لە 6 مانگ).
* ئەگەر پێویست بوو: ئاگادارکردنەوەی پابەندبوون بە مۆڵەت بەپێی ماددەی 29 بڕگەی 2 لە یاسای مانەوە.
کۆپی پشتگیریی بیمەی یاسایی تەندروستی لە ئەڵمانیا کە ئاماژە بەوە بکات دوای گەیشتنتان دەتواننن ببنە خاوەنی بیمەی یاسایی تەندروستی. بیمەی یاسایی لە ڕۆژی گەیشتنەوە کارا نابێت. بۆ ئەوەی لە ڕۆژی یەکەمەوە بیمە کرابیت، دەبێت بەڵگەی بیمەی تەندروستی تایبەتی گەشت/کاتی بۆ 90 ڕۆژی یەکەم پێشکەش بکەن کە لانی کەم هاوشێوەی بیمەی گەشتی شێنگن بەپێی ماددەی 15ی رێنمایی ڤیزا بێت.
یان: کۆپی بیمەی تەندروستی درێژخایەنی تایبەت، ئەگەر بتانەوێت لە جیاتی بیمەی یاسایی بیمەی درێژخایەنی تایبەت بکەن یان پێویست بێت بیکەن.
گرنگ: بێ بیمەی تەندروستی ناکرێ لە حاڵەتی فریاگوزاریدا چارەسەری پزیشکی گونجاو مسۆگەربکرێت. بە توندی پێشنیاز دەکەین دوای گەیشتنتان بۆ ئەڵمانیا زوو خۆتان بیمەی یاسایی یان درێژخایەنی تایبەت بکەن.
ئەم بەڵگەنامەیە پێویست ناکات ئەگەر دەچنە لای هاوسەرەکەتان کە مافی پاراستنی (پەنابەری یان پاراستنی لاوەکی) هەیە و ئاگادارکردنەوەی پابەندی مۆڵەتتان بەپێی ماددەی 29 بڕگەی 2 کردبێت.
تکایە جگە لەوانە، نوسخەیەکی ئەسڵی و کۆپییەکی ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن. تکایە وەرگێڕانی ئەڵمانی بۆ بەڵگەنامە عێراقی/سوورییەکان بهێنن.
أ) ئەگەر مەبەستەکە چوون بۆ لای هاوسەر بێت، تکایە ئەم بەڵگەنامانەش بهێنە:
* گرێبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ زانیاری تەواوی هەردوو هاوسەر.
* وێنەی تۆماری باری کەسێتی (تۆماری خێزانی) کەسی داواکاری ڤیزا لەگەڵ بە نوسخەی ئەسڵی وەرگێڕانەکەی. بەڵگەنامەکە پێویستە تەواوی تێبینییەکان لەخۆبگرێت (پڕۆسەکانی وەک هاوسەرگیری پێشوو، تەڵاق، منداڵ، دایک و باوک و ڕەگەزنامە).
* ئەگەر پێویست بوو: تەڵاقنامە دوایین هاوسەرگیری بۆ هەردوو لا لەگەڵ بەڵگەی تۆمارکردنیان، هەروەها ئەگەر پێویست بوو، دانپێنانی یاسایی لە ئەڵمانیا، یان وەفاتنامەی نێودەوڵەتی.
* ئەگەر هاوسەرەکەی لە ئەڵمانیا دەژیەت هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی/سووری بێت: وێنەی تۆماری باری کەسێتی ئەو کەسە، بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانەوە.
* بە شێوەیەکی گشتی، بەڵگەی زانینی بەرایی زمانی ئەڵمانی (لانی کەم ئاستی A 1). بۆ حاڵەتی بەدەر، بە تایبەت ئەگەر هاوسەرەکە پەنابەربێت، سەردانی ئەم لینکە بکەن:.
ب) ئەگەر پلانی هاوسەرگیریتان لە ئەڵمانیا هەیە، تکایە ئەم بەڵگەنامانەش بهێنە:
* پشتڕاستکردنەوەی تۆمارکردنی هاوسەرگیری لە فەرمانگەی باری شارستانی (Standesamt) لە ئەڵمانیا.
* سەلماندنی توانستی زمانی ئەڵمانی لانی کەم ئاستی A1، لە لایەن سەنتەرێکی بڕواپێکراوەوە لە کوردستان: پەیمانگەی گۆتە یان ÖSD. پێویستە بەڵگەنامەکە بە نوسخەی ئەسڵی بێت و زیاتر لە 12 مانگی بەسەردا نەڕۆشتبێت.
* وێنەی تۆماری باری کەسێتی دەستگیران بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانی ئەڵمانی.
* ئەگەر پێویست بوو: تەڵاقنامەی هاوسەرگیرییەکانی پێشوو بە وەرگێڕانی ئەڵمانی، یان وەفاتنامەی نێودەوڵەتی.
* ئەگەر دەستگیرانەکە هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی/سووری بێت: وێنەی تۆماری باری کەسێتی ئەو لایەنەی لە ئەڵمانیا دەژیت بە وەرگێڕانەوە.
ج) ئەگەر منداڵیشی لەگەڵ بن، تکایە ئەم بەڵگەنامانەش بهێنن:
* بڕوانامەی لەدایکبوون.
* وێنەی تۆماری باری کەسێتی منداڵەکە بە نوسخەی ئەسڵی و وەرگێڕانی ئەڵمانی.
* ئەگەر پێویسی کرد: بڕیاری دادگا سەبارەت بە مافی سەرپەرشتی و بەخێوکردن (مافی دایکایەتی/باوکایەتی لە تەڵاقنامەکەدا) بە وەرگێڕانی ئەڵمانی.
* ئەگەر یەکێک لە دایک یان باوک کە مافی بەخێوکردنی هەیە لە عێراق/کوردستان یان سووریا بمێنێتەوە: ڕەزامەندی نووسراو و لەلایەن دادنووسەوە پەسەندکراو سەبارەت بە مانەوەی هەمیشەیی منداڵ لە ئەڵمانیا بە وەرگێڕانی ئەڵمانی.
* کۆپی پشتگیریی بیمەی تەندروستی یاسایی و کۆپی بیمەی گەشت/کاتی بۆ 90 ڕۆژی یەکەم.