Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ڤیزای ماوەکورت تا 90 رۆژ (ڤیزای شێنگن / ڤیزای C)

بابەت

ئەم پەڕەی زانیارییە تەنیا بۆ داواکردنی ڤیزا لە بەشی ڤیزای هەولێر دەبێت.

ئەگەر دەتانەوێت بۆ ماوەیەکی کورتی مانەوە تا 90 رۆژ، بۆ نموونە بە مەبەستی گەشتیاری یان سەردان، یاخود بازرگانی یان چارەسەری نەخۆشی سەفەر بکەن، ئەوا پێویستتان بە ڤیزایەکی شێنگنە.

گرنگ: بەشی ڤیزای کونسوڵگەریی ئەڵمانیا تەنیا ئەو کاتە لایەنی تایبەتمەندە، ئەگەر بێتو ئامانجی سەرەکی سەفەرەکە ئەڵمانیا بێت.

مەبەستی سەفەرەکەی ئێوە لە ریزبەندییەکەدا نییە؟ تکایە لە رێگای ئەم فۆڕمەی پەیوەندیکردن، پەیوەندی بە بەشی ڤیزاوە بکەن، بۆ ئەوەی زانیاری پێویستتان بۆ بنیرین.




گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە