Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

رێگریکردن لە گەندەڵی

Das Foto zeigt eine Hand, die jemandem Geld aus der Anzugtasche nimmt.

Korruptionsprävention, © colourbox

15.03.2022 - بابەت

رێگریکردن لە گەندەڵی

رێنوێنییەکانی کارگێڕیی فیدڕالیی 30 تەممووزی 2004 سەبارەت بە رێگریکردن لە گەندەڵی چوارچێوەی یاسایی ئەرکەکانی رێگریکردن لە گەندەڵی هەم لە ناوەندی وەزارەتی دەرەوە و هەمیش لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان دیاریدەکەن. ئامانجی ئەم رێنوێنیانە بریتییە لەوەی بە روونی و بە کەمترینی رێکارەکان رێبەرێک بۆ مامەڵەیەکی کارگێڕیی پاک، دادپەروەرانە و شەفاف دەستەبەر بکات.

پێویستە بنەما ئاکارییەکان و رەتکردنەوەی گەندەڵی لە هۆشیاریی کارمەندانی ناوەندی وەزارەتی دەرەوە و کارمەندانی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە، هەم نێردراوان و هەم خۆجێییەکانیش، بچەسپێت. خواستە گرنگەکانی رێگریکردن لە گەندەڵی لە ناوەندی وەزارەتی دەرەوە و لە نوێنەرایەتییەکاندا بریتین لە هەستیارکردنی کارمەندان بۆ بابەتەکە، پاراستنیان لە مەترسیی گەندەڵیی و پاراستنی پێوەرە ئەخلاقی و یاساییەکان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە رەفتاری کارگێڕییدا.


پاداشت، دیاریی و سوودمەندبوونی دیکە

بنەمای سەرەکیی یاساخبوونی وەرگرتنە.

بەبێ رەزامەندیی شوێنی کار، کارمەندانی ناوەندی وەزارەتی دەرەوە کارمەندانی نێردراو یان خۆجێیی لە نوێنەرایەتییەکان، بۆیان نییە، پاداشت، دیاری یان سوودمەندبوونی دیکە لە پەیوەندی بە کارەکەیانەوە قەبوڵ بکەن. تەواوی رێنماییەکانی دیکە لە نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە یاساخبوونی وەرگرتنی پاداشت و دیاریی لە کارگێڕیی فیدڕالیی رۆژی 8/11/2004 و بڕیارەکانی وەزارەتی دەرەوەدا هاتوون.

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە