Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts
رێگرییکردن لە گەندەڵیی

Korruptionsprävention, © colourbox
رێگریکردن لە گەندەڵیی
رێنوێنییەکانی کارگێڕیی فیدڕالیی 30 تەممووزی 2004 سەبارەت بە رێگریکردن لە گەندەڵیی چوارچێوەی یاسایی ئەرکەکانی رێگریکردن لە گەندەڵیی هەم لە ناوەندی وەزارەتی دەرەوە و هەمیش لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان دیاریدەکەن. ئامانجی ئەم رێنوێنیانە بریتییە لەوەی بە روونی و بە کەمترینی رێکارەکان رێبەرێک بۆ مامەڵەیەکی کارگێڕیی پاک، دادپەروەرانە و شەفاف دەستەبەر بکات.
پێویستە بنەما ئاکارییەکان و رەتکردنەوەی گەندەڵیی لە هۆشیاریی کارمەندانی ناوەندی وەزارەتی دەرەوە و کارمەندانی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە، هەم نێردراوان و هەم خۆجێییەکانیش، بچەسپێت. خواستە گرنگەکانی رێگریکردن لە گەندەڵیی لە ناوەندی وەزارەتی دەرەوە و لە نوێنەرایەتییەکاندا بریتین لە هەستیارکردنی کارمەندان بۆ بابەتەکە، پاراستنیان لە مەترسیی گەندەڵیی و پاراستنی پێوەرە ئەخلاقی و یاساییەکان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە رەفتاری کارگێڕییدا.
پاداشت، دیاریی و سوودمەندبوونی دیکە
بنەمای سەرەکیی یاساخبوونی وەرگرتنە.
بەبێ رەزامەندیی شوێنی کار، کارمەندانی ناوەندی وەزارەتی دەرەوە کارمەندانی نێردراو یان خۆجێیی لە نوێنەرایەتییەکان، بۆیان نییە، پاداشت، دیاریی یان سوودمەندبوونی دیکە لە پەیوەندیی بە کارەکەیانەوە قەبوڵ بکەن. تەواوی رێنماییەکانی دیکە لە نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە یاساخبوونی وەرگرتنی پاداشت و دیاریی لە کارگێڕیی فیدڕالیی رۆژی 8/11/2004 و بڕیارەکانی وەزارەتی دەرەوەدا هاتوون.