Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

پرسیارە دووبارەبووەکان دەربارەی ڤیزای نیشتمانی و مانەوەی درێژخایەن

FAQ

لێرە وەڵامی پرسیارە زۆر دووبارەبووەوەکانتان بۆ دەخەینەڕوو، کە لەوانەیە لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزا بۆ مانەوەیەکی درێژخایەن بێنە پێش.

FAQ

وادەکانی پێشکەشکردنی داوکاریی ڤیزای نیشتمانی بە شێوەی مانگانە دەکرێنەوە. زانیاری ورد لەو بارەیەوە نزیکەی دوو مانگ پێشوەخت لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیای VFS.Global بڵاو دەکرێنەوە.

کەی دیسان وادەی پێشکەشکردنی داواکاری لای کۆمپانیای VFS بەردەست دەبن؟

بەڵێ دەتوانن وادە تۆمارکراوەکەتان بسڕنەوە. بۆ ئەم مەبەستە تکایە پەیوەندی بە کۆمپانیای VFS.Global بکەن.

دەتوانم وادە تۆمارکراوەکەم بسڕمەوە؟

ناکرێت پاشوەختە جۆری وادە بگۆڕدرێت. داوامان وایە وادە بەهەڵە تۆمارکراوەکە بسڕنەوە و وادەیەکی دیکەی دروست لە رێگای کۆمپانیای VFS.Global تۆمار بکەن.

بێمەبەست وادەیەکم لە جۆرێکی هەڵە (بۆ نموونە خوێندن لە جیاتی کارکردن یان کۆکردنەوەی خێزان) تۆمارکردووە. چۆن دەتوانم جۆری وادە تۆمارکراوەکەم بگۆڕم؟

لە چەند حاڵەتێکی کەمدا وادە پێشدەخرێت. چونکە هەر وادەیەکی تایبەت لەسەر حیسابی ئەوانە دەبێت، کە لە چاوەڕوانی وادەیەکی ئاساییدان، بۆیە پێویستە پێشخستنی وادە لەسەر حاڵەتی مرۆیی یان تەندروستی سنووردار…

خێزانەکەم لە سوریا لە دۆخێکی خراپدایە. بۆیە داواکارم وادەکەم یاخود کارکردن لەسەر داواکارییەکەم بۆ بهێننەپێش.

خواستی زۆر لەسەر وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی ڤیزای کۆکردنەوەی خێزان دەبێتە مایەی ئەوەی، کە داوکاران بۆ چەندین مانگ چاوەڕیی وادەیەک بکەن. کونسوڵگەریی گشتی رۆژانە داواکاری کەسانێکیان بۆ وادەیەکی زوو پێ…

خێزانەکەم لە عێڕاق لە دۆخێکی خراپدایە. بۆیە داواکارم وادەکەم یاخود کارکردن لەسەر داواکارییەکەم بۆ بهێننەپێش.

بەڵێ، هاوڵاتیانی سوری بێ شوێنی نیشتەجێبوون یاخود مۆڵەتی مانەوەش لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق دەتوانن داواکاریی ڤیزای نیشتمانی لە کونسوڵگەریی گشتی لە هەولێر پێشکەش بکەن.

ئایا هاوڵاتیانی سوری، کە نیشتەجیی هەرێمی کوردستان نین و مۆڵەتی مانەوەی هەرێمی کوردستانیان نییە، دەتوانن داواکاریی ڤیزای نیشتمانی لە کونسوڵگەریی گشتی لە هەولێر پێشکەش بکەن؟

لەگەڵ داواکاری ڤیزایەک بۆ مەبەستی خوێندنی زانکۆیی یان گەڕان بەدوای کاردا پێویستە بڕوانامەیەکی زمان بە ئاستی B1 پێشکەش بکرێت.

کام ئاستەی توانستی زمان پێویستە بۆ داواکاریی ڤیزای نیشتمانی بۆ مەبەستی خوێندنی زانکۆیی یان گەڕان بەدوای کاردا پێشکەش بکرێت؟

وەک بەڵگە پێویستە بڕوانامەیەکی توانستی زمان پێشکەش بکرێت، کە بە گوێرەی تاقیکردنەوەکانی زمان بە پێوەری Association of Language Testers in Europe (ALTE)، دەرچووبێت. لە کاتی ئێستادا بڕوانامەی ئەم…

چ بڕوانامەیەکی زمان دانی پێدادەنرێت؟

کارکردن لەسەر داواکاریی کۆکردنەوەی خێزان لە دۆخی ئاساییدا سێ مانگ دەخایەنێت. بەڵام بەهۆی ژمارەی زۆری داواکارییەکان دەکرێت کارکردنەکە کەمێک زیاتریش بخایەنێت. داواکارییەکان بە ریز دوای وەرگرتنیان کاریان…

کارکردن لەسەر داواکارییەکەم  بە کوێ گەیشتووە؟

لەم حاڵەتانەدا بۆ گەڕانەوە بۆ ئەڵمانیا پێویستتان بە ڤیزای ناسراو بە ڤیزای گەڕانەوە (ڤیزای نیشتمانی جۆری D) هەیە. ئێوە دەتوانن دوای وەرگرتنی وادەیەک، لە کونسوڵگەریی گشتی داوای ڤیزایەکی لەم جۆرە بکەن.…

دەتوانم چی بکەم ئەگەر هاتوو لە کاتی بوونم لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی مانەوەم بەسەر چوو، ون بوو یاخود لە فڕۆکەخانە رێگای گەڕانەوەم پێ نەدرا؟

بابەتی هاوشێوە

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە