Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

ئاگادارکردنەوە و تۆمارکردنی هەڵگرتنی پارە

بابەت

Logo of the Central Customs Authority
Logo of the Central Customs Authority© Generalzolldirektion
گواستنەوەی پارە و ئامرازەکانی دیکەی هاوشێوەی لە رێی سنوورەکانی ئەڵمانیاوە لەلایەن یەکەکانی پشکنینی گومرگ، پۆلیسی فیدڕالی و پۆلیسی هەرێمەکانی بایەرن، برێمن و هامبۆرگ هەم لەسەر سنوورەکان و هەمیش لەناو وڵاتدا چاودێری دەکرێت.

هەر کەسێک بە بڕی 10000 یورۆ یاخود زیارە پارەوە لە وڵاتێکی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاوە سەردانی ئەڵمانیا بکات، یاخود لە ئەڵمانیاوە سەردانی وڵاتێکی ئاوا بکات، دەبێت ئەم بڕە پارەیە لە کاتی هاتن یاخود چووندا و بێ داوالێکردن لای فەرمانگەی گومرگی تایبەت بە نووسراو تۆمار بکات.

هەر کەسێکیش بە بڕی 10000 یورۆ یاخود زیاتر یان ئامرازی دیکەی پارەدان لە یەکێک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپاوە سەردانی ئەڵمانیا بکات یاخود لە ئەڵمانیاوە سەردانی یەکێک لەم وڵاتانە بکات، دەبێت لە کاتی هاتن یاخود چوونییدا، لە کاتی پرسینی کارمەندی گومرگدا، هەڵگرتنی بڕە پارەکە بە زارەکی رابگەیەنێت.

زانیاری زیاتر سەبارەت بە تۆمارکردن یاخود ئاگادارکردنەوەی پارەی نەقد لەم پەڕانەی زانیاری خوارەوە هەن.

پێویستیی ئاگادارکردنەوە لە هەڵگرتنی پارە

Merkblatt zur Anmeldepflicht von Barmitteln bei der Einreise aus einem Nicht-EU-Staat

Merkblatt zur Anzeigepflicht von Bargeld bei Reisen innerhalb der EU

Information sheet on the duty to declare cash - None EU

Information sheet on the duty to declare cash - EU

نشرة استعلامية حول واجب التبليغ عن الوسائل النقدية في الرحلات القادمة من دول غير تابعة للاتحاد الاوروبي

نشرة استعلامية حول واجب التبليغ عن الوسائل النقدية في الرحلات داخل الاتحاد الاوروبي

بابەتی هاوشێوە

گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە