Willkommen auf den Seiten des Auswärtigen Amts

مانەوەی ماوەدرێژی زیاتر لە 90 رۆژ (ڤیزای نیشتمانی، ڤیزای D)

بابەت

ڤیزای نیشتمانی

ئەو بیانیانەی پلانی مانەوەیەکی بۆ ماوەی زیاتر لە 90 رۆژ یان کارکردنیان هەیە، بە شێوەیەکی بنەڕەتی پێویستیان بە ڤیزایە. هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوڕوپا، هاوڵاتیانی ناوچەی ئابووری ئەوڕوپی و هاوڵاتیانی سویسڕی بەدەرن لەم رێسایە.

دوای گەیشتن بۆ ئەڵمانیا فەرمانگەی بیانیان لەسەر بنەمای ڤیزاکە مۆڵەتی مانەوە دەدات.

جۆری ڤیزاکە بەندە بە مەبەستی مانەوەکە. رێنیشاندەری (Visa Navigator) ڤیزا دەتوانێ لە دەستنیشانیکردنی ئەو ڤیزایە کە پێویستە داوا بکرێت یارمەتیدەر بێت.

بۆ کام مەبەست دەتانەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە ئەڵمانیا بمێننەوە؟


گەڕانەوە سەرووی لاپەڕەکە